part 76

196 37 257
                                    

( وابزانم هەردوکیان دەرون نەخۆشن ) بەڕێز کیم وتی

ڤەینت " هێی ! کلیلی ئەو زنجیرانەم بەرێ ! "

بەڕێز کیم " م-من ؟ "

ڤەینت " بەڵێ تۆ ! " بەڕێز کیم بەوە توڕە بو

" پێت وایە ئەوە زۆر کۆمیدیە ؟ تۆ وا ڕەفتار ئەکەی کە ئەمە هیچ نەبێ ؟ ئەتوانم هەردوکتان لەم ساتەدا بکوژم ! "

ڤەینت " باشە ، با لەسەر ئەوە گفتوگۆ بکەین . . خۆشەویستەکەم نایەوێ بتکوژم یان تەنانەت دەستیشت لێبەم ، بەڵام من هێشتا سەرپێچیم کردو لە باوکیم دا " ڕوخسارێکی بیرکردنەوەی دروسکرد ، لەناخمدا خەندەم کرد کە بەڕێز کیمم بەو بێ ئارامیە دەبینی

ڤەینت " بۆیە بڕیارم دا ئەم پڕۆسەی کوشتنو مردنە بکەمە دەرەوەی ئێرە باشە ؟ ئێستا کلیلەکانم بەرێ " خەندەی کردو دەستی درێژ کرد بۆ پێشەوە ، من خەندەی شەیتانیم کردو ڕێگریم لە پێکەنینم گرت

بەڕێز کیم " باشە ! تۆ پێت وایە ئەوە ئاسانە وایە ؟ باشە کەواتە ! من نەمدەویست ئەوە بکەم بەڵام تۆ داوات کرد " ئەوەی قوڕگم قوتدا ، بەڵام ڤەینت هیچ خۆی تێکنەیاو نەشڵەژا

بەڕێز کیم " زنجیرەکەی بکەنەوە ! " داوای لە یەکێک لە پیاوەکانی کرد  ، من بەشۆکی سەیرم کرد ، پیاوەکەی لێم نزیک بۆوە بەڵام ڤەینت ڕێگەی پێگرت

ڤەینت " ئەزانم چۆن بیکەمەوە ، کلیلەکانم پێبدە ! " ( ئەم گەمژەی غیرەکەرە ! )
بەدەنگی نزم وتم ، ئەو زنجیرەکەی کردمەوەو دەستی بە برینەکەم دەهێناو چەنجارێک ماچی کرد

کایلا " ڤەینت . . بەڵێنم پێبدە ، تۆ شەڕ بۆ من ناکەی ، بەلایەنی کەم لێرە نا "

ڤەینت " واناکەم ! بەلامەوە گرنگ نیە ئەگەر بکەومە کێشەوە کایلا . . من خۆپەرست نیم
تا جێت بهێڵم و لەبەرچاوم ئازارت پێبگات " ڕوخساری ڤەینتم بەدەستەکانم گرت

کایلا " ئەوان هیچم لێناکەن ، ئ-ئەگەر خۆت ئارام بکەیت__"

ڤەینت " زانیاریەکانت بۆخۆت هەڵگرە ! " چاوم سوڕاند ، ئەو منی گرت

ڤەینت " خەمبار مەبە ئازیزم ، توندوتیژ نابم ، هم ؟ "

کایلا " بەڵێن بێ ؟ " ئەو لێوی لێکجیا کردەوە تا قسە بکات بەڵام من هاوارم کرد لە ئازاردا
کاتێ هەستم بەئازارێک کرد لای گەدەمەوە ، ناڵەم کرد لە ئازاردا

ڤەینت " کایلا !! چۆن توانیت ؟! " ڤەینت هاواری کرد

بە برۆیەکی گرژەوە سەیری باوکم کرد ، ئەو تەنها بۆکسی لە سکم دا بەڵام ئەوە بەئازارتر بو لە ئازاری سوڕی مانگانە ، ڕایکێشام و لە ڤەینتی جیا کردمەوە ، کە زۆر خراپ توڕەبو
بەڵام نیگەرانی ڕوخساری جێنەدەهێشت

ڤەینت " بۆچی ؟ بۆچی دەتەوێ ئازاری کچی خۆت بدەی ؟! "

بەڕێز کیم " شش ، ڕێگە بە چی ئەوێ بیکات باشە ؟ "

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now