خەندەی ڕۆس نەما هەر کە سەرنجی چوە ئەو کەسەی پشت منەوە ، ئاوڕم دایەوە و
خەندەیەکی خەمبارم کرد بە بینینی کیمچی کە دەستی بۆ ڕۆس بە مانای سڵاو ئەجوڵاند
بەچاوە بریسکاویەکانی لە خۆشی بینینی ڕۆس(نابێ هەست بە خەمباری بکەم ، بیرت بێ ڤەینت چی وت ! ) پێکەنینێکی گاڵتەجاڕم
کردو بەردەوام بوم لە ڕۆشتن ، ئەوەی من تێبینیم کرد ئەوە بوو کە ڕۆس سەیری
کیمچی کردو چاوی سوڕاندو چوە پۆل ، خەندەی شەیتانیم کرد ، ئەوە هەموی بەهۆی
ڤەینتەوەیە ، سەیری کیمچیم کرد کە برۆی گرژ کردبو ، دوام کەوت ، منیش
بەردەوام بوم لە ڕۆشتنلیسا " ئای خوایە خۆشەویستیە بەهێزەکەی زانکۆ ! " ترسام کاتێ بینیم لیسا هاوار دەکا
بە خەندەیەکی گەورەوەو بەرەو ڕوم ڕادەکالیسا " بۆچی پێکەوە نەنوساون ؟ بۆچی ئەوەندە دوورە لێت کاتێ ئەڕوا ؟ " وای وتو
چڕنوقێکی لە پردی لوتی گرت ، پێش ئەوەی وەڵام بەمەوە ، کیمچی بە سەرلێشێواوی
سەیری دەکردین ، لیسا خێرا جێی ڕوخسارە دڵخۆشەکەی بە دانەیەکی ترساو شڵەژاو
گرتەوەلیسا " ئ-ئاھ سڵاو تایهیۆنگ ت-تەنها بەو ناوەیا ئەسوڕامەوە . . بای ، باشە بەختێکی
باش بۆ هەردوکتان ! " بە شڵەژاوی پێکەنی و چاوێکی لێداگرتم پێش ئەوەی بڕواسەیری پێش خۆمم کرد و ویستم بڕۆم کاتێ دەنگی وەستاندمی
کیمچی " ئەوە باسی چی ئەکرد ئەو هێزی خۆشەویستی و شتە ؟ " هەرچەندە دەنگی
ئاسای و شیرین بوو بەڵام هێشتا هەست بە لاوازی ئەکرا تێیدا ، ڕۆشتم و بەتەواوی
پشتگوێم خست و بەرەو پۆل ڕۆشتم .ئەو شۆک بوو وە بەردەوام دوام دەکەوت و پرسیار و سکاڵای لێدەکردم
کیمچی " ئایا خەیاڵ دەکەم ؟ کایلا وەڵامم بەرەوە ؟ " خەمبار بوم کاتێ بە کایلا بانگی
کردم لەجیاتی بێری ، ئەو نازناوەی خۆی پێیدابووم(وابزانم ئیتر پەیوەندی هاوڕێیەتیەکەشی نەهێشت ) پێکەنینێکی خەمبارم کرد و
لەسەر کورسیەکە دانیشتمکیمچی " تۆ پشتگوێم دەخەی ؟ دەبینم ، باشە ، ئەوە بۆ من باشترە " کەمێک پێکەنی و
لەتەنیشتم دانیشت ، بەبێدەنگی مامەوە بە دانیشتنی ئەو کەسە لەتەنیشتمکیمچی pov
برۆم بە خەمباری گرژ کرد کاتێ پشتگوێی خستم ، پەشیمان بووم کە بەناوی خۆی بانگم کرد نەک ئەو نازناوەی من پێیمدا ، ئەو لەئازاردایە ، بەهۆی منەوە ، ئەوەی قوڕگم
قوتداو لەتەنیشتی دانیشتم و بەچاوە خەمبارەکانم سەیرم دەکردکیمچی " ب-بمبورە . . بەڕاستی پەشیمانم بۆ ئەو شێوەیەی ڕەفتارم لەگەڵ کردی ئەم
چەند ڕۆژە " بە دڵسۆزی و ڕاستگۆی داوای لێبوردنم کرد بەڵام هیچ سەیری نەکردم و
کاردانەوەی نەبووکیمچی " داوای لێبوردن دەکەم بێری . . تکایە داوای لێبوردن دەکەم " ئەو
پێکەنینێکی لالێوی گاڵتەجاڕی کرد ، شۆک بووم
VOCÊ ESTÁ LENDO
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mistério / Suspensemultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...