کایلا " بەیانیەکی باش بۆ هەموتان ، من کایلام ، ماوەیەکی کەمە لە کۆمپانیای yangsok وەرگیراوم وەکو فێربویەک ، خۆشحاڵم کە ئەم هەلەم دەستکەوتوە بەنیشاندان و ڕونکردنەوەی کارەکەمان "
ڤی pov
بە خۆشەویستیەوە سەیریم ئەکرد ، هەرگیز ناتوانم لێی تێر ببم ئەتوانم ؟ نەمتوانی خۆم بگرم و کۆنتڕۆڵم وەرگرت کاتێ زانیم سەرەی ئەوە ، سەرنجم نەیا بەوانەی ئەیڵێ ، دۆزەخ ! هەوڵ ئەیەم بەڵام ناتوانم . .
کایلا " سپاس بۆ گوێگرتنتان بەڕێزان و خانمان " لەشوێنی خۆی دانیشتەوە ، چەپڵەم لێدا
هەستم بە نائومێدی کرد کاتێ کەس وای نەکرد ، بەڵام کاتێ بینیان من وائەکەم ئەوانیش لەگەڵم چەپڵەیان لێیا ، کایلا سەیری کردم و خەندەی کردشوگا " من بەڕاستی زۆر سەرسام بوم ! باشە خاتو کیم ، ئم خاتو لی بەڕاستی ستافەکەت بەرز ئەنرخێنم " جیون خەندەیەکی فراوانی کرد ، سەیری کایلای کردو تەوقەی لەگەڵ کرد
کایلا سەرسام دیاربو بەڵام چاوی گەشایەوەتێپەڕینی کات . .
جیون " من زۆر شانازیت پێوە ئەکەم کایلا ، هەرچەندە هاوسەری خۆتت هەیە کە توانای هەیە بتکاتە بەڕێوبەری جێبەجێکار ، تۆ ئەوەت هەڵبژارد کە خۆت فێربی لەکۆمپانیاکەمان لەگەڵ من ، تۆ زۆر ڕاستگۆی بۆ خەونەکەت ! " بەنهێنی خەندەی شەیتانیم کرد
کایلا " تۆ ئیلهامبەخشی منی بەڕێوبەر ، من هەمیشە کارەکانتم بەدڵبوە ، دڵخۆشم کە سەرسامم کردوی وە هیوادارم هەموکاتێ کارت لەگەڵ بکەم ! " جیون سەری بەبەڵێ جوڵاند
جیون " تۆ خەونەکەمت کردە ڕاستی . .سپاس "
کایلا " ن-نەخێر بەڕێوبەر ! ئەوە بیرۆکەی تۆ بو ، من تەنها__"
جیون " هەرچەندە هی من بو ، تۆ زۆر بەباشی پێشکەشت کرد ، کە من شکستم هێنا لەکردنی بۆ ماوەیەکی زۆر " کایلا سوربۆوەو سەری بەنەخێر جوڵاند
جیون " ئێستا ئەڕۆم ، کاری زیاترمان هەیە بیکەین ، من ئەمێنمەوە لە کۆمپانیاکەمان ، تۆ ئەتوانی یان بگەڕێیتەوە یان ڕۆژی پشو وەرگری . . دواتر ئەتبینمەوە "
کایلا " ب-بەڵێ " وتی و بۆی چەمایەوە ، جیون سەیری کردم و بەکەمی بۆم چەمایەوە پێش ئەوەی بڕوا
چومە لای کایلا و بردمە ئۆفیسەکەم پێش قفڵکردنی دەرگاکە لەدواوە
ڤی " لەکۆتایدا . . توانیم قسەت لەگەڵ بکەم ، بەو بۆنەیەوە ، ئۆفیسەکەمت بەدڵبو ؟ " چاوەکانی فراوان بو و سەیری کردم
کایلا " بەدڵبون ؟ زۆر ناوازەیە ! ئەزانی چی ؟ ناتوانم باوەڕ بکەم کە خاوەنی ئەم کۆمپانیایە هاوسەری منە ! ڕێک نەفرەتیانە هی من ! " ڤی دەستی کرد بە پێکەنین
ڤی " تۆ زۆر کیوت نیت ؟ " ڕومەتەکانی بەیەک دەست گوشی تا گوێی لە بۆڵەی کایلا بێ
ڤی " تۆ زۆر باشت کرد ئەوە ئەزانی ؟ "
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...