'خـۆشـە‌ویـسـتـیی كـوێـرت ئـە‌كـات'

Start from the beginning
                                    

جێھیۆن: ھیۆنگ تۆ باشیت؟ با من لە‌ جیاتت لێخوڕم.

ووتی و ھۆشی تێیۆنگی ھێنایە‌وە‌ سە‌ر خۆی.

تێیۆنگ: نا نە‌خێر جێھیۆن بە‌ڵام لە‌وە‌ یارمە‌تیم بدە‌ كە‌ بە‌یانی ئاھە‌نگێكی نە‌فرە‌تی ساز بكە‌ی! من بە‌ڕاستی پێوستمە‌ كە‌ مە‌ست ببم كە‌مێك.

یوتا: بە‌ڵام ھیۆنگ تۆ ناتوانی ھێندە‌ مە‌ست ببیت خۆتە‌زانی تۆ زۆر زێدە‌ڕە‌ویت پێناكرێت لە‌ خواردنە‌وە‌.

تێیۆنگ: دە‌ مادام پیاو نە‌بم گە‌ر پە‌نجا پێك نە‌خۆمە‌وە‌ ئە‌وكات.

بە‌ ڕوخسارە‌ ساردە‌كە‌یە‌وە‌ ووتی و بە‌ ھە‌موو ھێزی پێی لە‌ بە‌نزین نا و ئۆتۆمبێلە‌كەی بە‌ خێراییە‌كی شێتانە‌ دە‌رپە‌ڕاند.

جێھیۆن: وااھ ھێۆنگ تكایە‌ ھێور بە‌وە‌..با نە‌مرین و بە‌ ئاھە‌نگە‌كە‌ی بە‌یانی ڕانە‌گە‌ین.

تێیۆنگ: كورە‌ بە‌ دۆزە‌خ!

یوتا: ئە‌ی باشە‌ ھیۆنگ ئێستا چی دە‌ربارە‌ی گانگی جۆنی؟ چیان لە‌گە‌ڵ بكە‌ین؟

تێیۆنگ: بە‌ نە‌فرە‌تیان ئە‌كە‌ین، گە‌ر دووبارە‌ بێنە‌وە‌ بۆمان ئێمە‌ش دە‌رھە‌قی یە‌ك بە‌ یە‌كە‌یان دێین ئە‌وكات.

~~~


ڕۆژی دواتر ھاتو و جێھیۆن ئاھە‌نگە‌ شاھانە‌كە‌ی ساز كرد.
وە‌ك تێیۆنگ ووتی، لە‌ سە‌رە‌تای ئاھە‌نگە‌كە‌وە‌ خە‌ریكی خواردنە‌وە‌ بوو.

جێھیۆن: تێیۆنگ ھیۆنگ! بە‌سیكە‌ ئیتر!

ووتی و پە‌رداخە‌ شە‌رابە‌كە‌ی لە‌دە‌ست تێیۆنگ وە‌رگرت.

تێیۆنگ: ئە‌وە‌ چیتە‌ خوێڕی؟ ئەمە‌ تە‌نھا پێكی پێنجە‌مم بوو!

بە‌ مۆڕەو بۆڵە‌وە‌‌ ووتی.

جێھیۆن: ھە‌موو كچە‌كانی لێرە‌ن چاویان لە‌سە‌رتە‌ و چاوە‌ڕێی یە‌ك ئیشارە‌تن لێت، بۆیە‌ باشترە‌ كە‌ ووریا بیت، تۆ ناتە‌وێ دوبارە‌ ھە‌ڵە‌یە‌ك بە‌رامبە‌ر ئارا بكە‌یتە‌وە‌ وانییە‌؟

تێیۆنگ: بێگومان بە‌نیاز نیم شە‌كری وا بشكێنم و ئارا لە‌دە‌ست خۆم بدە‌م بە‌ڵام من باشم ئە‌توانم بە‌رگە‌ی پێكی زیاتر بگرم.

جێھیۆن: وا باشترە‌ بچیت ھە‌ندێ كۆمە‌ڵایە‌تی بنوێنی لە‌گە‌ڵ میوانە‌كان دە‌ی.

ووتی و خواردنە‌وە‌كانی لە‌سە‌ر مێزە‌كە‌ ھە‌ڵگرت و یوتا و تێن پێكە‌نین.

 وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘Where stories live. Discover now