ماچێكی نەرمی كرد و ھەستایەوە چاوی بە خۆی كەوت لە ئاوێنەكە و بینی سەر و قژی شێواوە، قەمیسەكەشی بە ھەمان شێوە.
وە خەوتنیش بە جینز'ەوە ھیچ ئاسودە نەبوو بۆی..بەس كێ بە كێیە... لای ئەو تاكە شت كە ئێستا گرنگ بوو ماچەكەی دوێنێ شەوی بوو.
ڕۆشتەوە ھۆڵەكە پیتزا ماوەكانی خستە نێو بەفرگرەكە و لە ماڵەكە دەرچوو.
بینی كوڕەكەی دوێنێ شەو خۆی بە دیوارەكەوە نوساندووە لەبەر دەرگای ماڵی خۆشەویستەكەی وەستاوە.كون.
تێیۆنگ تەنھا مۆڕەیەكی لێ كرد و بڕیاریدا پشتگوێی بخات و بڕوات.
كون: من بە نھێنیەكەت ئەزانم لـی تێیۆنگ.
ووتی و تێیۆنگ لە شوێنی خۆی وەستا.
ڕووی سوڕاند بۆ كون و بە تێنەگەیشتنەوە سەیری كرد.
كون: دوێنێ شەو تەنھا ڕۆڵی گەمژەیەكم ئەگێڕا كە ناتناسم، گەر نا زۆر چاك ئەتناسم و ئەزانم كێی..وە ئامۆژگاریت ئەكەم لە ئارا دووربیت.. تۆ تەنھا توشی كێشەی ئەكەیت لەگەڵ خۆت.
ووتی و لە تێیۆنگ نزیك بۆوە.
تێیۆنگ: ئەزانی ھەموو خەڵك پێیان وایە كە من ئەناسن، بەڵام كەسیان لە ڕاستیدا نامناسن...وە تۆش بۆت نییە بە من بڵێی كە چی بكەم و چی نەكەم، من خۆم باش ئەزانم كە چی ئەكەم.
ووتی و كون پێكەنی بە قسەكانی.
كون: ھا یانی لای تۆ بازرگانی كردن بە ماددەی نایاسایی كارێكی خراپ نییە ھا!؟...ئایا ئارا بەمە ئەزانێت كە تۆ كاری نایاسایی ئەكەیت؟؟
بە بزەیەكەوە ووتی و تێیۆنگ خەریك بوو خوێنی لە تووڕەییا ئەكوڵا.
ئەمە چۆن ئەزانێ كە كاری ڕاستەقینەی تێیۆنگ چییە!؟
كێییە ئەمە..!؟چونكە زانینی نھێنیەكانی تێیۆنگ شتێكی ھێندە ئاسان و سادە نییە!
تەنھا ئەوانەی لەناو گانگەكەی خۆی و گانگەكانیتر ئەزانن كە كارەكەیان چییە...كەواتە كون'یش یەكێكە لەوانەی كە بازرگانی بە ماددەی نایاسایی ئەكەن.؟؟تێیۆنگ: سەیركە، بۆخۆت باشترە كە ھیچ شتێك لەمانە بە ئارا نەڵێی..گەرنا ڕێك ئەتطۆپێنم!!
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...
'ئـەوان بـە نـھـێـنـیـەكـەم ئـەزانـن'
Start from the beginning