'ھەستەکان کۆنتڕۆڵ ناکرێن لەگەڵ تۆدا'

Start from the beginning
                                    

ھە‌ستم بە‌ گە‌رم بوونی ڕوومە‌تە‌كانم كردە‌وە‌.

لە‌وكاتە‌دا لە‌ دە‌رگای ژوورە‌كە‌ درا دوو كە‌س ھاتنە‌ ژوورە‌كە‌ كە‌ بە‌جل و شێوە‌یان دە‌ركە‌وت دكتۆر بن.
بۆچی دكتۆر لێرە‌یە‌؟

دكتۆر: سڵاو خاتو كیم، ئێستا چۆنیت؟ ھە‌ست بە‌ باشی ئە‌كە‌یت؟

یە‌كێك لە‌ دكتۆرە‌كان پرسی.

ئارا: من باشم..بە‌ڵام چی ڕویداوە‌؟

ووتم و بە‌ تێنە‌گە‌یشتنە‌وە‌ سە‌یریانم كرد.

تێیۆنگ: بیرت نایە‌تە‌وە‌ چی ڕوویدا؟

تێیۆنگ پرسی و من سە‌رم بە‌ نە‌رێنی بۆ لە‌قاند.

تێیۆنگ: تۆ گوللە‌ت لێدرا ئارا، لە‌ شانت.

ووتی و من بە‌ شۆكییە‌وە‌ سە‌یرم كرد.

ئارا: چــی!؟؟

ئە‌ی خوایە‌...وا شتە‌كانم بیر دێنە‌وە‌..

من و تێیۆنگ بە‌یە‌كە‌وە‌ بوین لە‌ یە‌كە‌م ژووانمان.

دواتر كە‌سانێك ھاتن و ئازاری تێیۆنگیان ئە‌دا، من ھە‌وڵم ئە‌دا كە‌ یارمە‌تی بدە‌م و ڕزگاری بكە‌م بە‌ڵام ھە‌ستم بە‌ شتێكی تیژ و گە‌رم كرد كە‌ چوو بە‌ناو شانمدا و لە‌تاو ئازارە‌كە‌ی بە‌رچاوم تاریك بوو، دوای ئە‌وە‌ ھیچیترم بیر نایە‌تە‌وە‌!

سە‌یری شانی ڕاستمم كرد و بینیم چۆن بە‌ باندێج پێچراوە‌تە‌وە‌.

دكتۆر: ئە‌توانی ھە‌ستیتە‌وە‌ سە‌ر پێ ئارا خان؟

دكتۆرێكیان پرسی لێم.

ئارا: تازە‌ ھە‌وڵم دا ھە‌ستمە‌وە‌ بە‌ڵام نە‌متوانی.

سە‌ری لە‌قاند و ھە‌ندێك شتی نوسی لە‌سە‌ر دە‌فتە‌رە‌كە‌ی دە‌ستییە‌وە‌.

دكتۆر: ھیچ شتێكیتر ھە‌بوو ھە‌ستی پێ بكە‌ی؟

ئارا: بە‌ڵێ ھە‌ندێك ژانە‌ سە‌ر، بە‌ڵام ئێستا نا.

دكتۆر: ئۆكە‌ی خاتو كیم، تە‌ندروستیت باش ئە‌بێتە‌وە‌، تە‌نھا پێویستە‌ لە‌سە‌رت خواردنی باش بخۆیت و ھە‌ندێك دە‌رمان وە‌ربگریت بە‌ر لە‌وە‌ی دە‌ست بە‌ جوڵە‌ بكە‌یتە‌وە‌، ئێستاش لە‌ حاڵە‌تێكی باش دایت بێ خە‌م بە‌، تە‌نھا ووریا بە‌ لە‌ شانت كە‌ ھیچ ئازارێكی پێ نە‌گات تا بە‌تە‌واوی چاك ئە‌بێتە‌وە‌.

 وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘Where stories live. Discover now