۱۱. یارمەتی

1.1K 267 86
                                    

سەیری دەوروبەری دەکرد بە دڵتەنگی بەڵام دیسانەوە ناتوانێت بیدۆزێتەوە..

ئاندی هاوڕێی لە هیچ شوێنێک دیار نیە دوو ڕۆژە..

نازانێت چی بکات.. زۆر دەترسێت شتێکی لێ هاتبێت..

سەری نزم کردەوە و بە نیگەرانی و خەمباری تەماشای قاپە خواردنەکەی بەردەمی کرد..

کەوچکێکی خستە دەمیەوە بەڵام چیتر نا.. نەیتوانی زیاتر بخوات..

ئەو دەترسێت.. ئەی ئەگەر تاقە هاوڕێکەی ئەویان لێرە بردبێت؟ بۆچی نایبینێت ئەو هەموو ماوەیە؟..

یەکێک لە کارمەندە کچەکانی ئەوێ نزیک کەوتەوە لەو مێزەی کە مارینێت لێی دادەنیشێت..

ئەویش سەری بەرز کردەوە و هەموو هێزی کۆکردەوە تا ئەو هەلە لەدەست نەدات و پرسیاری لێبکات..

"خانمەکەم.."

مارینێت بە دەنگێکی کەمێک بەرز وتی تا ئەوەی تر ئاگاداری بکەوێتە سەری و لە مارینێت بڕوانێت..

"تۆ دەزانیت ئاندی لە کوێیە؟"

بە پەرۆشی وەڵامی پرسیارەکەیەوە سەیری کچەکەی کرد..

ئەویش بە ماندوویی هەناسەیەکی قوڵی دایەوە وەک ئەوەی کاتی بۆخۆی نەبێت نەک بۆ کەسێکی تر..

بە نزمی وتی:

"من چوزانم.. نەچم بۆشت بەدوایدا بگەڕێم؟! بۆ خاتری خوا ئاندی کێیە؟!"

دەنگێکی بێزاری دەرکرد و لەوێ دوور کەوتەوە دوای ئەوەی مێزەکەی پاک کردەوە..

مارینێت بە شەرمەوە سەری نزم کردەوە و دەستەکانی لەناو یەکتر خشاند..

تا ماوەیەک وا مایەوە و یاری بە پەنجەکانی دەکرد..

سەری بەرز کردەوە و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی.. پاشان لەناکاو چاوەکانی کەوتنە سەر ئەو کەسەی زۆر بیری دەکات..!

"ئاندی!"

بە دەنگێکی بەرز و دڵخۆشیێکی زۆرەوە وتی و هەستایەوە سەر قاچەکانی و دەستی بەرز کردەوە تا لە هەوا بیجوڵێنێ و ئاندی بتوانێت تێبینی بکات..

ئاندی ئاوڕی دایەوە و سەیری کرد ئاخۆ کێ بانگی کردووە، بەڵام کە مارینێتی بینی چاوەکانی بە شۆکەوە فراوان بوون و ڕاستەوخۆ ڕووی وەرگێڕا و ڕایکرد بۆ دەرەوەی هۆڵەکە!

مارینێت ڕووی گرژ کرد و بە تێنەگەیشتنەوە دەستی دابەزاندە خوارەوە..

"بۆچی..."

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now