٤. باوکم مەبەن

1.3K 355 84
                                    

"ئاگاداری خۆتان بن، زوو بگەڕێنەوە باشە؟"

"باشە"

هەردووکیان بۆ دەیەمین جار بەیەکەوە وەڵامی ئاگادارکردنەوەکانی سالیان دایەوە کاتێک لەبەردەم دەرگای ماڵەکە وەستابوون

هەرچەنە دوکانەکە زۆر نزیک بوو لە ماڵیان و تەنیا دوو شەقامیان نێوان بوو بەڵام سالی نەیدەویست هیچیان بەسەر بێ

دڵە ترساوەکەی بە ئاگادارکردنەوەکانی کەمێ دەڕەواندەوە

ڕۆبن دەستی مارینێتی گرت کاتێک زەردەخەنەیەکی بۆ کرد، ئەویش سێری کرد و هەمان شتی بۆ کردەوە

ئەی ئەمە توڕە نەبوو لێی؟

دەی.. باشتر کە بیری نەماوە

هەوڵ و ماندوو بوونی ڕۆبنیشمان بیرنەچێ کە لە بەیانیەوە خۆی بانگی کردووە و دەموچاوی بۆ شۆردووە و فڵچەی ددانی خۆی پێداوە!

ئەمەیە هاوڕێیەتی.. ببورن مەبەستم خۆشەویستی!

دەرگای ماڵەکەی لەدوای خۆی داخست و بە دەنگە ناسکەکەی بە مارینێتی وت:

"دەی با بڕۆین"

"باشە"

ئەویش بە شێوەیەکی زۆر شیرین وەڵامی دایەوە، زەردەخەنە لێوە سوورەکانی جێنەدەهێشت

گەر بیرکردنەوەی مارینێت بخوێنینەوە ئێستا تەنیا هێلکەی تێدایە!

باشە ئەویش لێی ناگیرێ چونکە مناڵە

وە لەوانەیە خۆشترین خواردنی بەیانی بێ لەلای

لە تەنیشتیەوە ڕۆبن هەر پێئەکەنی، جارجار سەیری مارینێتی ئەکرد بە لاچاوی، هەر پێئەکەنێت خۆ!

ئەمە یەکەم هاوڕێیەتی کردنی ڕۆبن دەبێ

یەکەم جار دەبێ کە پێبکەنێ لەگەڵ کەسێک

تەنیا لەگەڵ دایکی و باوکی قسەی کردووە و ئەویش زۆر بە کەمی

بەڵام ئێستا کەسێکی تریش زیاد بوو کە دڵی خۆش دەکات

هەر تەنیا بە سەیرکردنێکی دڵخۆشی دەخاتە نێو دڵی

خۆشی نازانێ بۆچی بەڵام هەست دەکات کە ئەمە هۆکاری دڵخۆشی هەمیشەیی ئەو دەبێت

هەرچەنە ئەویش مناڵە، بەڵام خۆ مناڵیش دەتوانێ بیر لە داهاتووێکی شیرین و خۆش و پڕ لە پێکەنین بکاتەوە!

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now