٦. دابڕان و دوورکەوتنەوە

1.4K 338 107
                                    

بەرلەوەی قسەکەی تەواو بکات دەنگی کرانەوەی دەرگا لەدوایانەوە هات

ڕۆبن چاوەکانی خستە سەر دایکی کە بەهێمنی دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست کاتێ بینی مارینێت خەوی لێکەوتووە

دیمەنەکە ئەوکات وەک دیمەنی کچە نووستووەکە و شازادەکە وابوو کە بەرلەوەی شازادەکە بتوانێ یەکەم ماچ لە کچەکەی بکات ساتەکەی لێ تێکدرا

"وامزانی بەرەو ژوورەکەمان ڕۆشتووی، ئاگادار نەبووم لەوەی هێشتا لای هاوڕێکەتی"

ڕۆبن چاوێکی خستەوە سەر هاوڕێ تاقانەکەی و بزەیەک لەسەر ڕوخسارە شیرینەکەی دروست بوو

دایکیشی لەولاوە ئاگاداری هەموو جووڵەیەکی کوڕەکەیەتی کە چۆن وا بەقوڵی تێکەڵی ئەم کچە بووە

..خۆشەویستی مناڵانە..

ناخی ئازار دەکێشێ بۆ کوڕەکەی... دەترسێ لەوەی کە زۆر هۆگری ئەو کچە بووبێ

لە هەمان کاتا بەزەیی بەم کچە بچووکەدا دەهاتەوە و نەیدەتوانی پێشبینی بکات لەوەی دەبێ چ داهاتووێک چاوەڕێی بکات..!

دەبێ ئەو ژیانێکی خۆشی هەبێت؟

یانیش ئەوەتا وەک دایکە جوانەمەرگەکەی لێدێت..؟

بەبیرکردنەوە لەمە فرمێسکەکانی خیانەتی لەچاوەکانی کرد و هەڵاتن لەنێو سنوورەکانی

دەستی لەسەر دەمی دانا تا دەنگی هەنسکەکانی دەرنەچێ و ئاوڕی داوە بەلایەکی تر

بەڵام کوڕەکەی نابێ هەستی پێبکات.. خێرا ڕوخساری لە فرمێسکەکانی پاک کردەوە و بە دەنگە لەرزاویەکەی وتی:

"دەی هەستە ڕۆبن با بۆخۆی بە ئارامی بخەوێ"

ڕۆبن هەستا سەرپێ و ڕۆشت بەرەو لای دەرگاکە

ئەی ئەگەر ئەمە دوا بینینەوە بوو..؟!..

داهاتوو زۆر شتی بۆ هەڵگرتووین..

ئێمە تەنیا لەسەرمانە چاوەڕێکەین..

سالی و ڕۆبن ڕۆشتنە دەرەوە لە ژوورەکە تا مارینێت بەتەنیایی جێبێڵن لەو تاریکیە..

تەنیا ژیانی ئەو بەو شێوەیە نیە...

لەوانەیە چەندەها مناڵی تری لەو شێوەیە باجی تاوانی گەورەکان بدەن..!

سەختیەکانی ژیان پێناسەی بەهێزبوونمان بۆ دەکەن..

هیچ مرۆڤێک نابێ تا سەر دڵخۆش بێ..

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now