۱٤. هیوا

953 233 228
                                    

*لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين*

خوێندنەوەیەکی چێژبەخش!

٭٭٭٭٭✦٭٭٭٭٭

"مارینێت؟.... جولیا!!"

ئادریان لەناو دەرگا پەیدابوو و کە دیمەنی خنکاندنی مارینێتی بەچاوەکانی بینی دڵی کەوتەخوارەوە!

بە نزمی ناوی مارینێتی هێنا، ئەو کچەی ڕووی پێستی ڕوخساری بۆتە مۆر،  وەک ڕەنگی ئەو کەسانەی خەریکە ڕۆحیان دەردەچێت!

لەپاشاندا چاوە فراوانبووەکانی خستەسەر خنکێنەرەکە، بەتەواوی سەری سوڕما کە بینی جولیایە و خێرا بە دەنگێکی بەرز بانگی کرد وای لێکرد ڕابچڵەکێ و لە شوێنی خۆی ڕەق ببێ!

بەخێرایی بەرەو ڕووی ڕۆیشت و دەستە وشک بووەکانی جولیای لە ملی مارینێتی داماو دوورخستەوە کە تەنیا چەند چرکەیەک دوور بوو لە مەرگ...

ئادریان ڕووی لە مارینێت کردەوە و لە ساتێکدا هەزاران پرسیاری پڕ لە نیگەرانی لێکرد کە ئایا باشە یان نا..

کەچی مارینێت دابڕابوو لەم دونیا و سییەکانی دەیانەویست بە هەر شێوەیەک بێت هەناسەی پێویست هەڵمژن بەشێوەیەک دەنگی هەناسەدانی هەموو ژوورەکەی پڕکرد..

ئادریان بەخێرایی خستیە باوەشییەوە و بەر لەوەی بڕوات بە کینێک چاوی لە جولیا کرد وەک ئەوەی ڕقی دونیای بەرامبەر بەو بێت! دەنگی بەرزی هاوار لە ئادریان بەرز بووەوە کاتێک بەڕقەوە پێی وت:

"تۆ شێت بوویت؟! پێم بڵێ شێت بوویت؟! تۆ ویژدانت نیە! نیتە!! ئەو ئەمڕۆ پێی وتم ئادریان تۆ بێ ئەوەی هەستی پێبکەی جولیات خۆشەوێت و منیش باوەڕم کرد! کەچی ئێستا!! قێزت لێ دەکەمەوە!"

خێرا دوای قسە تێکشکێنەرەکانی ڕووی لێ وەرگێڕا و بەخێراییێک لەوێ ڕۆیشتە دەرەوە وەک ئەوەی ئەو شوێنەی لێیەتی دۆزەخ بێت..!

لەدوای خۆیەوە ئەو کچەی بەجێهێشت کە لەناو سەرسوڕماوی ئەو کارەی خەریک بوو بیکات و ئەو قسانەی کە ئادریان پێی وت خەریکە چاوەکانی دەربێن و دڵی لە لێدان بکەوێت!

ئادریان ئەوی خۆشدەویست؟ کەچی ئێستا ڕقی لێیەتی؟

مارینێت...!!

هەناسە ناڕێکەکانی بەرە بەرە بوون بە هەنسک و لەدواییدا بوون بە گریانێکی بەکوڵ و تا چەندین کاتژمێر بەردەوام بوو..

...

"مارینێت، جوانکیلەکەم هەناسە بدە، دەی هەناسە بدە من لێرەم! لەگەڵتم!"

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now