۸. لە خەوەکانمدا

1.2K 293 155
                                    

"توڕە و شەڕانگێزە"

ڕاچڵەکین کە لەو بێدەنگیەدا کەسێک قسەی کرد و بە ترسەوە ئاوڕیان بۆ دواوەیان دایەوە و ئەو کچە قژ زەردەیان بینی کە بە پەرۆشی سەیری ئەوانی دەکرد و لێواری لێوی بە بزەیەکی بەفیز داپۆشیبوو کاتێک لای دەرگاکە وەستابوو و قورسایی خۆی بە لێواری دەرگاکەوە نووساندبوو و هەردوو قۆڵی لەسەر سنگی جێگیر کردبوو

جولیا جارێک چاوی تروکاند و بە ئیهمالی و ماندووییەوە لای دەرگاکە دوورکەوتەوە و قاچەکانی یەک یەک دادەنا و لە دوو کچە تاساوەکە نزیک دەبووەوە

"ئەم کچە شیرینە فێری چی دەکەی ئاندی؟ لەجیاتی ئەوەی بە خراپە باسم بکەی کەمێک فێری ئەوەی بکە کە ڕێزم لێ بگرێ!"

جولیا بە دەنگێکی هێمنانە وتی و بە هێواشی دەستی خستەسەر شانی ئاندی وای کرد ئەو مناڵە لەژێر دەستی هەڵبلەرزێ..!

"ن-نا جولیا تۆ بە هەڵە تێگەیشتی! من مەبەستم نەبوو-"

"بەڵێ! مەبەستت نەبوو کاتێک دەتویست بڵێی کە جولیا توڕە و شەڕاگێزە! دەزانم گیانەکەم دەزانم.."

بە چاوێکی تیژ لە ئاندی دەڕوانی کە لەگەڵ هەر وشەیەک تیرێکی ترسی لە دڵی دەچەقاند

"وە... دواتر خەڵاتێکی مەزنت پێدەبەخشم بۆ ئەم قسە شەکراویانە کە وەسفی منت پێکرد!"

ئاندی بەزۆر توانی ئەو گرێیەی قوڕگی قوتداتەوە کە هەڕەشەی لافاوێک گریانی دەکرد

دەستەکانی لە خوارەوە دەلەرزین و چاوەکانی بە تۆقیوی هەر لەسەر ڕوخساری جولیا هێشتەوە

.. چاک دەزانێت کە چ دۆزەخێک چاوەڕێی دەکات ..

وە کاتێک بینی جولیا بە چاوە شینەکانی ئاماژەی بۆ کرد کە بچێتە دەرەوە بە قورسی توانی پێی لەسەر زەوی بەرز کاتەوە و هەنگاو بنێت بۆ دەرەوە

وە بەرلەوەی بڕوات .. تێڕامانێکی پڕ بە بەزەیی پێهاتنەوە و خەمباری بۆ مارینێت ڕەوانە کرد

کە وای لە مارینێت کرد سەرەڕای ئەوەی لە گفتوگۆکەی نێوان دووانەکە تێنەگەیشت کە قسەکانیان زیاتر لە قسەی گەورەکان دەچوو نەک دوو مناڵ.. بەڵام ترس لە دەروونی بچەقێت

بەرامبەر بەم کچە..

"با بێینەوە لای تۆ بچکۆلە! ناوت مارینێت بوو وایە؟ جوانە! ناوەکەتم بەدڵە، چونکە هەمان ناوی دایکی کۆچکردوومت هەیە، بەڵام بەداخەوە ئەم ناوە لە چەپەڵێکی وەک تۆ ناوەشێتەوە! دەبێ باجی ئەوە بەیت کە ناوی ئەوت دزیوە!"

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now