۲. ڕابردووێکی ڕەش

1.7K 404 77
                                    

"تکایە وامەکە.. تکات لێدەکەم ئالێکس.. بەسە ئەو دەمرێ.. وامەکە"

بەدەستە زلەکانی لەو پیاوەی دەدا کە لەنێو دەستی وەک مردووێک لێهاتبوو کاتێک خوێن لە دەم و لووتی دەهاتە دەرەوە و چاوەکانی لە بێهێزیدا توانای کرانەوەیان نەبوو

پیاوەکە بەسەر چۆکدا کەوتبوو کاتێ لە دواوە دەستی بەسترابوویەوە

ئالێکسیش هەموو چرکەیەک بۆکسێکی تێدەگرت بە بێبەزەییانە کاتێ مۆڕەی دەکرد وەک بڵێی گڕکانێک لەنێو سەری هەڵدەقوڵێ لە توڕەییا

"ئالێکس تکایە بەسە دەی بەسە"

لە تەنیشتیەوەش ئافرەتە نازدارەکەی قۆڵی ئەوی گرتبوو و لێی دەپاڕایەوە تا وازی لێبێنێ لەکاتێکدا فرمێسکەکانی وەک گۆماوێک لەسەر چاوەکانی وەستابوون و جارجار دانەیەک دەهاتە خوارەوە

ئالێکس وەستا تا ئەو هەناسانە وەرگرێتەوە کە لەدەستی دابوو، وازی لە پیاوەکەش هێنا تا سەری بۆ خوارەوە نزم بێتەوە

"پێتوایە من بەم لێدانە بچووکانە وازدێنم؟ ها؟ نەخێر.. ڕۆز هەر هی خۆمە... دڵنیابە تەنیا بۆمن دەبێ!"

پیاوەکە ئەم قسانەی کرد و لەکۆتایی قسەکەی سەری بەزۆر بەرز کردەوە بەتیژی سێری نێو چاوی ئالێکسی کرد

"بێدەنگ بە ماریۆس، بێدەنگ بە"

ڕۆز بە دەنگێکی نزم و چرپە وای وت، بێگومان لە گیانی خۆشەویستەکەی دەترسا

بەم قسانەی ماریۆس توڕەیی ئالێکس گەشتە لوتکە، چاوەکانی زەق بوونەوە و شێوەیەکی ناشرین هاتە سەر ڕوخساری

لە کاتێکدا ڕۆز بە ترسێکی زۆرەوە لە مێردە نەخوازراوەکەی دەڕوانی، ئەی ئەگەر کوشتی؟!

لوولەکێکی ئاسنی تیرە پێنج سانتیمی لەدەست گرت کە لەداوەی ژێرزەمینەکە بەستەڵەکەکە کەوتبوو

بەهەنگاوی گەورە و قورس لە ماریۆس نزیک بوویەوە تا ڕۆز لە ترسا چەن هەنگاوێکی بچووک بەهێواشی بکشێتە دواوە

لەکاتێکا ماریۆس هیج گرنگی پێنەدا

"ئالێکس.. نا.. نا"

ئاسنەکەی بەرزکردەوە و مۆڕەیەکی گەورەی کرد و دەستی بەهێزێکی زۆر گەورە گەڕاندەوە تا ئاسنە قورسەکە بەر کەلەی سەری هاوسەرە بێتاوانەکەی بکەوێ.... ڕۆز

"ڕۆز!"

ماریۆس هاواری کرد کاتێ موچڕکەیەکی زۆر بەهێز بە لەشی داهات کە دیمەنی کەوتنە خوارەوەی خۆشەویستەکەی بینی بۆ سەر زەویە ڕەقەکە

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now