٥. ئازارە سەرەتاییەکان

1.3K 341 105
                                    

"من دەمەوێت بڕۆمە لای باوکم... نا بەرمدە باوکە!"

دەنگە لەرزاوی و گریاناویەکەی کۆڵانەکەی پڕکردبوو

قسەو قسەڵۆکەکانی خەڵکیش لەلایەک کە دەیانوت ئەبێ ئەو پیاوە کێ بێ؟ بۆ دەیبەن؟ ئەو کچە زۆر گوناحە، دەبێ ئەوە کچی ئەوبێ؟ هیچ لەو ناچێ...

چاوە زەردە جوانەکانی مارینێت دەبریسکانەوە بەهۆی فرمێسکە وردە گەرمەکانی کە دانە دانە دەهاتنە دەرەوە و بەسەر ڕومەتە سووربووە سڕەکانی تێدەپەڕین

هێکتۆریش هەر لە هەوڵی ئارام کردنەوەی بوو بەڵام بێ سوود بوو

سالی هاتە لای دەستەکانی خستە سەر هەردوو ڕومەتی دوای ئەوەی لە بەرامبەری لەسەر چۆک دانیشت، فرمێسکەکانی ئەویش وەکو باران دەڕژان بەسەر ڕوخساری

"ئەی تۆ نەت وت باوکم هیچی لێ بەسەر نایەت؟ ئەی نەت وت نایبەن بۆ هیچ شوێنێک؟ ئەی بۆ ئێستا پۆلیسەکان بردیان؟ پێیان بڵێ با بیگەڕێنەوە من ناتوانم بێ باوکم بژیم تکایە پوورێ تکایە"

دەستە بچووکەکانی خستە سەر هەردوو قۆڵی سالی و ئەگریا و هاواری ئەکرد، ئەم ڕوخسارە ناسکەی هەمووی تەڕ ببوو لەگەڵ فرمێسکەکانی

"ئاهـ کچم تۆ چی لە ژیان دەزانیت ئاخر"

وای پێوت کاتێک توند گرتیە باوەشی، مارینێت دەستەکانی خستە سەر ملی پووری و هەردووکیان بەیەکەوە ئەگریان

وەک دوو کچ کاتێک خەمەکانیان بۆ یەکتری باس دەکەن

ڕۆبنیش لەولاوە بە تەنیایی وەستاوە و چاوەکانی تەنیا لە هاوڕێ نوێکەی دەڕوانی بە خەمباری، وەک بڵێی ئەویش هەمان ئازاری ئەو دەکێشێ

لەناکاو بێ ویستی خۆی فرمێسکێکی سوێر سنووری چاوەکانی بەزاند بۆسەر ڕوومەتی

ئەویش بۆ مارینێت خەمبارە، ئێستا نازانێ چی بکات بۆ ئەوەی ئارامی بکاتەوە، باوەڕ بەوە ناکات کە وا لەناکاو وای لێهات!

ئەو کچەی کەمێ بەر لە ئێستا دەستی لەنێو دەستی ئەودا بوو و باسی خواردنیان دەکرد لەگەڵ یەکتر

کاتێک باسی قوتابخانەی بۆ کرد چەندە چاوەکانی دەگەشایەوە بە پەرۆشەوە تا ئەویش بەرەو ئەو شوێنە بچێ

ئێستا لە چاوتروکانێکا وا دەگری..

دەگری بۆ دووری باوکی..

گەر دەزانن پەیوەندی نێوان باوک و کچ چەندە بەهێزە...!

وەک دوو موگناتیس هەمیشە بەرەو یەکتر ڕادەکێشرێن

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now