١٦. بینیمەوە

905 233 187
                                    

*لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين*

لێدوان لەیاد مەکەن لەنێوان پارچە نووسینەکان، خوێندنەوەیەکی چێژبەخش!

......

زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و خاوەنەکەی ناچار هەستایەوە لە خەو...
.
.
.
لەسەر ڕێگا هەنگاوی دەنا زۆر بە هێمنی، چاوەکانی، قاچەکانی، دڵی، هەموو لەسەرخۆ و خامۆشن، دەروونیشی بەتەواوی خاڵییە لەهەر هەست و سۆز و بیرێک..

وەک ئامێرێکی فەرمان پێکراو تەنها دەڕوا بەڕێوە و هیچ لێدوانێکی نییە..

نزیکەی سێ ساڵ تێپەڕی..

هێندەی نەماوە ببێت بە هەژدە ساڵ و بگا بە تەمەنی یاسایی و ئیتر لە بەند و کۆتی هەتیوخانە بێتە دەر و دەستەکانی ڕزگارببن لە کەلەپچەی سنوورداریی

تەنیا چەند حەفتەیەکی کەم و ئیتر ناخۆشی و دەردەسەرییەکان هەموو دەبڕێنەوە و بەتەنها وەک خەیاڵێکی پەنهان لە لاپەڕەکانی ڕابردوودا دەمێننەوە و ڕۆژگاری نوێ بەرە بەرە هەموویان دەسڕێتەوە..

بەڵام.... مارینێت پەرۆشی ئەو ڕۆژە نیە...

چونکی ئەو ڕابردووە وەک سەردێڕ هەڵکۆڵراوە لەسەر پارچەکانی مێشکی

بیری هەموو دەقەیەکی تێکەڵەیەکە لە ئازارەکانی پێشووتری و چنگی ڕابردوو قایم بەرۆکی گرتووە

هەر لە یەکەم ساتی چاو هەڵێنانی بەڕووی ئەم دونیا ژەهراویەدا ژیان ڕاستەوخۆ بە حبری ڕەش ناونیشانی ژینێکی پڕ مەینەتی لەناو لاپەڕەیەکی بەرین و گەورەدا نووسی و دڵنیای کردەوە لەوەی ڕێگا دوورودرێژەکەی بێ شومار دڕکی تێ چەقیوە

پێی وت ژینێکی مەرگەسات چاوەڕێتە..

سەرەتا بە لەدەست دانی دایکی، تەنیا ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستا پێیان وت کە باوکت دایکتی کوشتووە

ئەو ڕۆژەی قەت بیر ناچێتەوە کە تێیدا کەوت بەملا و بەولادا و هاوار و گریانەکانی بۆ ئاسمانی ڕەشی پڕ لە باران دەچوون، زۆر نکۆڵی کرد و زۆریش ئەو هەواڵە کە بۆی نوێ بوو بە ناڕاستی دانا و بە ئادریانی دڵشکاوی وت 'درۆ دەکەی!'

بەڵام چیمان پێدەکرێت لە هەمبەر ڕاستییە تاڵەکان؟

بێگومان.... هیچ...

پاشان دەستی ڕۆژگار باوکی لە ژیانی ئەو سڕییەوە

ئەو باوکەی کە زۆر هۆگر و پەیوەستی بوو، لە شەو و ڕۆژێکدا بوو بە کەسێک کە لە ژیانیدا لە هەموو شت زیاتر ڕقی لێی بێ و بێزی لێ بکاتەوە

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now