١٠. چاوەکان دەدرکێنن

1K 275 173
                                    

"کەواتە لە دایکتەوە فێری بوویت.."

مارینێت بە خەندەوە سەری بە بەڵێ جوڵاند پاشان وتی:

"ئەو هەموو شەوێک ئەو گۆرانیەی بۆ دەوتم، منیش لەگەڵی فێربووم.."

ئادریان لەگەڵ قسەکانی کەمێک هەستەکانی جوڵان..

ئەو دایکی نەدیوە.. نازانێت کە دەبێت شێوەی چۆن بووبێت، دەبێت میهرەبان بووبێت یان توندوتیژ..

ئەو نازانێت..

چەند حەزی دەکرد کە ئەویش سۆزی دایک و باوکی بینیبا.. ئەو هەر لە مناڵییەوە بێ دایک و باوک بوو.. کەس نازانێت کە ئاخۆ خێزانەکەی کێن و لە کوێن.. زیندوون یا مردوو..

ئەوەی لەسەری دەزانرێت تەنیا ئەوەیە کە لەبەر دەرگای ئێرە دانرابوو..

هەرچەندە بەو شێوەیە باشترە کە ئازاری لەدەست دانی خێزانەکەت نەبینیت..

بەڵام.. ئادریان حەزی دەکرد.. گەر بۆ ڕۆژێکیش بێت، کاتی لەگەڵ دایک و باوکی بەسەر بردبا..

ئەو جۆرە هەستەی تاقی کردبایەوە وەک هەر مناڵێکی تر..

"بۆچی دەگریت؟"

ترسا کاتێک لەناکاو گوێی لە دەنگی مارینێت بوو..

سەیری کرد کە بە دوو چاوە زەردەکانی لەو دەڕوانێت...

هەستی بەخۆی نەکردبوو کە وا فرمێسکەکانی بەبێدەنگی دەبارین چونکە نوقمی خەیاڵ و بیرکردنەوەکانی ببوو..

"تۆش بیری دایک و باوکت ئەکەیت؟"

بزەیەکی کرد و سەری بە ئەرێنی لەقاند..

"هەرچەندە نەشمبینیون.. بەڵام بیریان دەکەم.."

مارینێت بە خەمباری لێی ڕوانی..

پاشان دەستی بەرز کردەوە بە نەرمی لە پشتی ئادریانی دەخشاند..

"کێشە نیە، منیش بیریان دەکەم.."

ئادریان ئاڕاستەی سەیرکردنەکانی گۆڕی بۆلای مارینێت کە ئەویش بەلای خۆیەوە سەیری دەکرد..

چاوەکانی زۆر بێ تاوانن..

هی هەردووکیان..

ڕەنگی چاوەکانیان وەکو یەک زەردە کە پاییزێکی خامۆشی خەمبار دەنوێنن..

وەرزێکی دڵتەنگە کە دارەکانی گەڵاکانی وەریون و زەرد بوون..

خەم و ئازارێکی زۆر هەڵدەگرن.. کە خۆیان تاوانێکیان نیە لەو بارەیە..

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now