۱۲. پەتی شاراوە

821 226 149
                                    

"دایکت نامەی بۆ جێهێشتبووی؟"

مارینێت بەهێمنی پرسیاری کرد لە ئادریان کە ئەو خەریکی ئەو چۆلەکە دەنگدارەی ناو دەستی بوو بەڵام بێ ئەوەی مێشک و خەیاڵ و بیرکردنەوەکانی لێرەبن

بەشێوەیەک بوو وەک ئەوەی گەڕابێتەوە بۆ سەردەمی منداڵی، ئەوکاتەی بۆ یەکەمجار خاتوو سان چۆلەکە زیویە بریقەدارەکەی پێدا لەگەڵ نامەکەی ناو و پێی وت کە دایکی بۆی جێهێشتووە

"بەڵێ، ئەو تەنیا ئەمەی بۆ جێهێشتووم.. ئەو بێ بەزەییانە دەروونم وێران دەکات بەم ڕستەیەی تیایا نووسرابوو، پێم دەڵێت کە زیندووم و وەرە بەدوام بگەڕێ، بەڵام لە هەمان کاتدا پێی نەوتووم کە چۆن دەست پێبکەم، لە کامە لا بگەڕێم، لەکوێ بیدۆزمەوە، وەک ئەوە وایە بتخەنە نێو مەتەڵێک بێ ئەوەی کۆتایی هەبێت و پێت بڵێن کۆتایی بدۆزەرەوە"

مارینێت نەیزانی لەو کاتەدا هەست بە چی بکات

دڵنیا نەبوو لەوەی کە ئادریان ئێستا چ جۆرە هەستێک لەناخی دەوروژێت، توڕەیە؟ خەمبارە؟ دڵشکاوە؟ یان گرنگی نادات؟ نەیزانی چۆن بیر دەکاتەوە و چی لەقوڵایی مێشک و دڵییەوە دەگوزەرێت

بەڵام دەیتوانی تێبینی بریسکانەوەیەکی توند بکات لەناو چاوە زەردەکانی، هەروەها هەردوو دەستی کە چۆن بەقورسی پەستانیان دەخستە سەر ئەو پارچە یادگاریە تاڵەی بەردەمی

بەهۆی ئەو دڵنیانەبوونەیەوە مارینێت هیچی نەوت و بێدەنگ مایەوە، لەجیاتی ئەوە بەردەوام بوو لە سەیرکردنی ئادریان لەکاتی کارکردنی لەسەر چۆلەکەکە بێ ئەوەی بتوانێت دەربڕینە شاراوەکانی سەر ڕوخساری بخوێنێتەوە

ماوەیەکی کەم تێپەڕی تا ئادریان وەستا

سەری بەرز کردەوە و ڕووی لە مارینێت کرد، پاشان لەناکاو زەردەخەنەیەکی گەورە باوەشی بە لێوەکانی دا وای لە مارینێت کرد دڵی بەخۆشییەوە لێبدات!

ئادریان چاوەکانی خستە سەر چۆلەکە زیویەکەی سەر مێزەکە و مارینێت'ـیش هەمان شتی کرد

پەنجەیەکی لە سەری چۆلەکەکە دا کە لەگەڵ هەژانەوەی دەستی کرد بە دەرکردنی دەنگی جریوەیەکی نزم و ئارام بەخش کە زۆر لە دەنگی چۆلەکەیەکی ڕەنگینی بەهارە دەچوو

مارینێت بە دڵخۆشییەوە پێکەنی و چەپڵەی بۆ ئادریان لێدا کە توانی بە سەرکەوتوویی ئەمە بکات و یادەوەرییە تێکشکاوکە بکاتەوە بە پارچەیەکی جوان ڕێک وەکو پێشتر..

ئادریان لە مارینێت نزیک کەوتەوە و بەشێوەیەکی لەناکاو هەردوو دەستی خستە ژێر باڵەکانی و بەرزی کردەوە بۆ سەر مێزەکە و لەسەری داینیشاند

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now