١٣. تامی مردن

894 222 127
                                    

تێبینی ڕووناکی گڵۆپی ئۆتۆمبێلی کرد کە لە دەرگا ئاسنین و گەورەکە دێتە ژوورەوە بۆناو حەوشە بەرینەکە کە هەردوو لای فریزە و درەخت و گوڵی جۆراوجۆر چوارچێوەکانی ڕازاندۆتەوە..

نەیتوانی زەردەخەنەکەی لەمە زیاتر بشارێتەوە و پەرۆشی وەک ڕووناکی خۆر لەناو چاوەکانی بەدەردەکەوت

جولیا خێرا هاتە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە و بەپەلە ڕایکرد بۆ ژوورەوە بێ ئەوەی سەیری مارینێت بکات، توڕەیی و ڕق لەسەر دەموچاوی دەبینرا

دەبێت چی ڕوویدابێت؟ شەڕی لەگەڵ ئادریان کردووە؟

ئادریان دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کوژاندەوە دابەزی و بە هێمنی بەرەو ڕووی مارینێت هات، بەڵام شەکەتی و بارگرانی زۆر بەجوانی پێیەوە دیاربوو..

لەگەڵ ئەوەش ماندووییەکەی هیچ لە قۆزی و سەرنج ڕاکێشیەکەی کەم نەکردبوویەوە..

ئەو ئێستا گەنجێکی پێگەیشتووە، خاوەن کاری خۆی و ژیانێکی ئارامە، جوانیێکی تایبەت و سەرسوڕهێنەری هەیە بەم چاوە زەرد و قژە زەردەیەوە، باڵایێکی ڕێک کە لەژێر جلە فەرمیەکانیەوە بەجوانی دەردەکەوێت..

زەردەخەنەیەکی گەرمی بۆ مارینێت کرد تا ئەویش هەمان شت بکاتەوە، وە لە ساتێکدا توند یەکتری لەباوەش بگرن وەک ئەوەی بەم شێوەیە خەمەکانیان لای یەک باس بکەن و ماندوویی ڕۆژە درێژەکەیان لەبیر یەک ببەنەوە..

"ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز جوانکیلەکەم، سوپاس کە هێشتا لەگەڵ منی تاکە کەسم.."

مارینێت بەنزمی پێکەنی و بەهێمنی سوپاسی کرد

لە باوەشی هاتە دەرەوە و پەرۆشی جاران ڕووی کردەوە سەر دەموچاوە بێتاوانەکەی بەڵام هیچی نەگوت..

ئادریان پێکەنی و وتی: "چیە؟ دەڵێی شتێکی خۆش ڕوویداوە ئەمڕۆ؟"

بە مۆنی تەماشای مارینێتی کرد کە ئەو لە بەرامبەردا بە بەرزی پێکەنی

"بەڵێ، دوای ئەو ئاهەنگە بچکۆلانەیەی بۆم دەکەن هەموو شتێکت بۆ باس دەکەم"

ئادریان سەری بە بەڵێ جوڵاند و قۆڵی خستە سەر شانەکانی مارینێت تا بەیەکەوە بچنە ژوورەوە..

...

"ئاندی من دەڕۆمە لای ئادریان، دەتوانی کەمێک جولیا سەرقاڵ بکەی؟"

"خەمت نەبێت جولیا لەوەتەی هاتۆتەوە لە ژوورەکەی نەهاتۆتە دەرەوە، پێدەچێت شتێک ڕووی دابێت، تکایە قسە لەگەڵ ئادریان بکە هەست دەکەم ئەو دەزانێت چیەتی"

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now