٩. دەستپێکردن

1K 267 108
                                    

"دەی خێرا هەمووتان دانیشن!"

"دەی دەی زووکە مارینێت تا خواردنی بەیانیمان لەدەست نەچووە!"

ئاندی بەپەلە پەل بە مارینێتی وت تا زووبکات و عەزیە بچووکەکەی لەبەر بکات دوای ئەوەی گوێی لە دەنگی یەکێک لە کچەکانی ئەوێ بوو هاواری کرد تا بێن بۆ هۆڵی نانخواردن..

"تەواو بووم!"

مارینێت وتی و خێرا دەستی ئاندی گرت و بەرەو هۆڵی نانخواردنەکە ڕایانکرد کە پڕ بوو لە مناڵ و بەپەلە پەل شوێنی دانیشتنیان بۆ خۆیان ئەدۆزییەوە..

"با بچینە لای پەنجەرەکە"

ئاندی وتی و پاشان چوونە لای کورسی تەنیشت پەنجەرەکان و لەوێ لە تەنیشت یەکتری دانیشتن..

بۆ ڕووی یەکدی پێکەنین چونکە توانیان بە نانخواردنەکە ڕابگەن و سەربکەون..

مارینێت هەرچەندە ڕووداوەکەی دوێنێی لەیاد نەکردبوو کە خەمباری بۆ دڵە بچووکەکەی دەنارد بەڵام زۆر بە پەرۆش بوو بۆ زانینی شتی زیاتر لەبارەی ئەو شوێنە و ناسینی هاوڕێی نوێ..

ئەو لەگەڵ هەموو هەڕەشەکانی کچە شەڕانگێزەکە هێشتا دڵخۆشبوو چونکە دڵنیابووەوە لەوەی هیچ کەسێکی تری لەو شێوەیە خراپ نیە لەوێ و تەنیا جولیا کەسایەتی لەو شێوەیە توند و بێ بەزەییە..

واتە دەتوانێت هاوڕێیەتی لەگەڵ هەموو کەسێکی ئێرە پەیدا بکات..

لەگەڵیان کات بەسەر ببات و یارمەتی یەکتری بدەن لە هەموو شتێکدا..

چونکە هیوای بە داهاتووێکی باش و گەشاوە هەیە..

ئیتر وەک دەڵێن گەر لەناو بێهیوایی دا بژی تۆ تاکە کەس بە کە هیوات هەبێ..

بەم شێوەیە دەتوانیت بەردەوامی بە ژیانت بدەیت.. چونکە بێ ئومێد بوون تەنیا کاری بێ توانا و لاوازەکانە..

...

"شوێنێکی جوانە وایە؟"

مارینێت سەری بە بەڵێ جوڵاند و وتی:

"بەڵێ.. کەمێک لە باخچەکەی ماڵی ڕۆبن دەچێت.."

ئاندی بە شێوەیەکی پرسیاری لە مارینێتی ڕوانی و وتی:

"ڕۆبن کێیە؟"

مارینێت ئاوڕی بۆ دایەوە و بە دڵخۆشی بۆی باس کرد وەک ئەوەی تازە ڕۆبنی بیر کەوتبێتەوە:

"ئەو هاوڕێی منە، کوڕی پوورە سالی و مامە هێکتۆرە، دەزانیت؟ ئەو تەمەنی دە ساڵە و دەچێت بۆ قوتابخانەش! زۆر حەزم دەکرد لەگەڵی بڕۆم بەڵام وتی ڕێگە پێنەدراوە"

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now