١٥. نەمانی پارچەیەک

859 227 159
                                    

*اللهم صل علی محمد و علی آل محمد*

خوێندنەوەیەکی بەچێژ! D:

......

ڕۆژەکان تێدەپەڕن بەسەر تەمەنی مارینێتدا، خوێندنی قوتابخانە و ژیانی خامۆشی هەتیوخانە و ساردی و بێدەنگی هەر یەک لە ئادریان و جولیا

ڕۆبنی نەدیوە... چەند حەفتەیەک تێپەڕی بەڵام چاوە وێڵ و سەرگەردانەکانەکانی قەت نەیانتوانی ئەو ئازیز لە دڵە ببینن..

هەموو ڕۆژ بۆ چەندین خولەک ئەو چاوە پەرۆشانەی لە دەوروخولی دەگێڕێت بەڵام شەقامەکان چۆڵ و ساردن بەبێ بوونی ڕۆبن وەک ئەوەی تاقە مرۆڤێکی تێدانەبێ و گۆڕستانێکی بێ مردوو بێ..

لێ هەر هیوابڕاو نەبوو..

ئەو ژیانە بێدەنگەش کە لە هەتیوخانە ساتەکانی دەژمێرێت و تێیاندەپەڕێنێت یارمەتیدەر نین..

ئادریان سوڕی ژیانی بۆتە بازنەیەکی داخراو نە هەنگاوێک دێتە پێشەوە و نە هیچیش بۆ دواوە..

دەم داخراو سەر لە بەیانیان وەڕێ دەکەوێ و ئێواران بە ڕەنگ زەردی خۆی دەکا بە ژوورەکەیەوە..

جولیا هیچ پێی لە زەوی دەرەوەی ژوورەکەی دانەناوە..

ئەم ژوورەی بۆتە زیندانێک جگە لە هەوا هیچی تیا نیە..

ئەو شەرمەزارە، دڵشکاوە، بەبێ دەنگی خوێنی دڵی دەڕێژێت بۆ ئەو خۆشەویستەی کە لە ساتەوەختی چریکاندنی خۆشەویستیەکەی هەر ئەو وەختیش دامرکایەوە و سەدای خۆشەویستیەکەی کپکرایەوە..

هەرچەندە هەردوولا ڕۆحیان بەگژ یەکدا چووە بەڵام نایسەلمێنن، ناتوانن بیکەن..

مارینێت زۆر هەوڵی دا و هەوڵدەدات کە بدوێ لەگەڵ ئادریانی کەللـەڕەق بەڵام کاردانەوەی ئەو تەنیا خۆ بەدوورگرتنە غافڵاندنی مارینێتە بە ڕستەی 'کاتی ئەوە نیە مارینێت'..

ئەمڕۆش بە ڕەنگ زەردی و شەکەتی قاچی خستەوە هەتیوخانەکە و ڕێک دوای ئەوە بۆ ژووری کارکردنەکەی..

تەنانەت پشوودانیشی حەرام کردووە..

مارینێت خەریک بوو دووبارە فرمێسک هەڵڕێژێ وەلێ هێزی خستەوە بەر خۆی و دڵە هیلاکەکەی پڕ کردەوە لە هیوا و دووبارە لە دەرگای داخراوی ژووری ئادریانی دایەوە..

"وەرە"

تەنانەت دەنگیشی وەک جاران نیە! تۆ چی لەخۆت دەکەی ئادریان؟

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now