۱. ڕێگا تاریکەکە

4.8K 509 229
                                    

کچێکی بچکۆلانەی تەمەن پێنج ساڵان هەبوو ناوی 'مارینێت' بوو، دوو چاوی زەردی بریسکاوی زۆر جوانی هەبوو، برژانکی درێژ و برۆی کەمێ بەرز، پێستێکی سپی وەکو بەفر، لێوی پڕ و جوان و هەمیشە سوور، قژی زەرد بوو تا سەر شانەکانی

جوانیێکی سەرنج ڕاکێشی هەبوو کە لە دایکیەوە وەریگرتبوو، هەر لە مناڵیەوە جوان بوو، کەس باوەڕ بەوە ناکا کە ئەو فریشتە جوان و بێتاوانە کچی پیاوێکی بکوژ بێ!

...

دەستی باوکە ناشرینەکەی گرتبوو لە ڕێگا ئەڕۆشتن لە شەوێکی تاریکدا کە مانگیشی تیا دیارنەبوو بەهۆی هەورە کەڵەکە بووە ڕەشە پڕ لە بارانەکان کە لە هەرکاتێکا با ئەتەقینەوە و فرمێسکە بەخوڕەکانیان ئەڕژاندە سەر زەوی شاری پاریس

مارینێت خەریک بوو گیانی ئەیا لە ترسا، جەستەی بە گشتی دەلەرزی و چاوە زەردەکانی تێبینی هەموو شتێکی دەوروبەری دەکرد بە ترسەوە، لە ڕێگایەکی ترسناکی بە ڕەش داپۆشراو دەرۆشتن، وەکو ڕێگایەکی نێو دارستان وابوو، وەک بڵێی سووتابێ، چونکە هەموو دارەکان ڕەش ببوون، دەسی ڕاستی لەنێو دەستە زلەکەی باوکی بوو، زۆر بەتوندی گرتبووی بەڕادەیە کە لەو سەرما زۆرە ئارەقی کردبوویەوە

"خێراکە دەی کچم، کاتی ترسنۆکی تۆم نیە"

لەسەرەوە سێری کچەکەی کرد کە زوو ئاوڕی بۆ دایەوە و ئەویش سێری کرد و سەری بە بەڵێ لەقاند بێ ئەوەی بزانێ بۆوا بەخێرایی دەڕۆن و بۆ کوێ دەڕۆن!

هەرچەنە باوکی شێوەیەکی ئەوەنە جوانی نەبوو بەڵام ئاسوودە بوو لەگەڵی چونکە دەیزانی ئەو دەیپارێزێ

باوکی پیاوێکی ئەسمەری باڵا بەرز بوو، قژی ڕەش بوو لەگەڵ چاوەکانی بەهەمان ڕەنگ، باڵایەکی ڕێک و جوانی نەبوو، کەمێ ورگی هەبوو، وە بێگومان تەمەنە زۆرەکەشیمان بیرنەچێ، لە سەروو چلەکان بوو، ناوی 'ئالێکس' بوو

دایکی مارینێت لەچاو ئەمە گوڵ بوو، تەمەنی ۲٥ ساڵ بوو، ناوی دایکی 'ڕۆز' بوو

مارینێت ڕووناکیێکی بینی لەنێوان دارەکان، بە دڵخۆشیەوە هەناسەی دا و زەردەخەنەیەکی کرد بەوەی لە کۆتاییا دوای ئەو هەموو تەنگ و تاریکیەی بینی شتێک ڕووناک کەوتە بەر چاوەکانی

"باوکە سێرکە ئەوێ ڕوناکی لێیە!"

"دەزانم، دەی خێراکە با بچینە ئەوێ"

باوکی وەڵامی دایەوە بەساردی بێ ئەوەی سێری کچە دڵخۆشەکەی بکا، مارینێت سێری ئەوێی کردەوە و بینی خانووێکی لە دار دروستکراوی ناوەندیە و لەسەرەوە دوکەڵی لێدێتە دەرەوە

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now