۷. ژیانێکی نوێ

1.2K 318 115
                                    

بە چاوێکی ترساوەوە سەیری ئەو کۆمەڵە منداڵانەی دەکرد کە لە دەوری کۆببوونەوە کاتێک لەسەر زەویە بە فەرش داپۆشراوەکە دانیشتبوو و قۆڵە بچووکەکانی توند لەخۆی ئاڵاندبوو

پشتی لە پەنجەرە گەورەکەی دواوەی بوو کە گۆڕەپانێکی گەورەی یاریکردنی لێبوو و خۆرەکەش پرچە زەردە بڵاوبووەوەکانی بریقەدار دەکرد

هەندێکیان بە خەندە و هەندێکی تر بە نامۆیی و سەرسوڕمانەوە سەیریان دەکرد

"ئا لاچن لێرە!"

لەناکاو هەموویان لەبەردەم مارینێتی هەژار و بێ دەسەڵات لاچوون هەر کۆمەڵەیەک و بەلایەک کاتێ گوێیان لە دەنگێکی تیژی کچێک بوو..

مارینێت سەری بەرز کردەوە و سەیری چاوە شینەکانی کچەکەی بەردەمی کرد

دەستەکانی لەسەر سنگی لێک ئاڵاندبوو و بە ڕوو گرژی سەیری دەکرد

کچێکی دە ساڵان دیاربوو

خاوەنی قژێکی زەرد هاوشێوە لەگەڵ مارینێت و لووتێکی بەرز و پێستی سپیێکی پاک

کچێکی تەواو شۆخ بوو لەگەڵ تەمەنە بچووکەکەی

"کەواتە ئەندامی نوێ هەیە"

کۆمەڵەی کچ و کوڕەکان سەیری مارینێتیان کردەوە

ئەویش بێ گوناح و تاوان لەسەر ئەرزەکە کەوتبوو لە هیچ شتێک تێنەدەگەشت

هەموو ئەمانە بۆ ئەو نوێبوو ، ئەو زۆر بە کەمی تێکەڵی خەڵک دەبوو بەهۆی باوکی کە هەمیشە لە ژوورەوە زیندانی دەکرد

لە دڵە بچووکەکەی کە زۆر بە خێرایی لێی دەدا بەهۆی ترس تەنیا یەک شتی تێدا دەوترایەوە لەگەڵ هەر لێدانێک

.. ڕۆبن ..

لە ناخەوە ئاواتی دەخواست کە خێرا بە هانایەوە بێت و لەو زیندانە پڕ کەسی نامۆیە دەری بێنێ

دەستی بگرێت و بەیەکەوە ڕابکەن!

بۆ شوێنێکی دوور لە ئێرە بڕۆن..

"ناوت چیە کچە بچووکەکە؟"

کچە چاو شینەکە کە بە شێوازی قسە کردن و جوڵانەوەی دیاربوو کە هەموو لێی دەترسان لە مارینێت نزیک بووەوە و خۆی چەماندەوە کاتێ هەردوو دەستی لەسەر چۆکە ڕووتەکانی جێگیر کرد

مارینێت بە ترساوی هەناسەی دەدا وەک پشیلەیەک کە دایکی ون کردبێ و کەوتبێتە نێو کۆمەڵەیەک بونەوەری نەناسراو

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now