۳. سەرسامبوون لە مناڵی

1.4K 369 71
                                    

کاغەزی یاریکردنەکەی دانا سەر زەویەکە و بۆ هەزارەمین جار سێری دەموچاوە جوانەکەی کردەوە

زەردەخەنەیەکی هێواشی کرد کاتێ بینی چەندە سەرقاڵە بە بیرکردنەوە


برۆکانی گرژ کردبوو و کەمێک بێزاری بە دەموچاوە پاکەکەیەوە دیاربوو

بە هەردوو دەستە بچووکەکانی دوو دانە کاغەزەکەی گرتبوو و چاوەکانی تیژ کردبوویەوە لەسەری، جارێک سەیری وەرەقەکانی دەستی دەکرد و جارێ سەیری ئەوانەی سەر زەویەکەی دەکرد

نەیدەزانی پێویستە چی بکات ئێستا، گەر یەکەم دانە دابنێ دەدۆڕێ، گەر دووەمیش دابنێ لەوانەیە بدۆڕێ

ئەو زیاتر پێکەنی چونکە دەیزانی هەر دەباتەوە لەبەر ئەوەی ئەو جۆکەری پێیە!

کەمێک سەری نزم کردبوویەوە وایکردبوو سەرە ڕومەتە پەمەییەکانیشی نزم ببنەوە

چەن تاڵێکی بچووکیش لە قژە زەردە ئاڵەکەی شۆڕببوونەوە بۆ خوارەوە

لێوە سوورەکانیشی بە هەمان شێوە

لەو ساتەدا زۆر جوان و شیرین دەردەکەوت

بەبێ ویست ڕۆبن چاوەکانی کەوتە سەر ڕومەتەکانی، مەبەستم تۆپەڵە نەرمە سپیەکانی

چەن کەسێکی بێتاوان و پاکە، لە هەموو پیسیێکی ئەم دونیا ڕەشە بێ ئاگایە

زۆر جوانە!

هەر ئەوکات

بەرە بەرە سەری بە ئاڕاستەی ئەو نزم کردەوە و بەخێرایی ماچێکی نەرمونیان و شیرینی لە گۆنا پەمەییەکەی کرد و کشایەوە

خۆی سەری لەخۆی سوڕما

تەنیا ئەوکاتە مارینێت سەری بەرز کردەوە و سەیری نێو چاوی ڕۆبنی کرد، ئەویش ئاگای لەخۆی نەماوە

هەستی بە شەرم کرد بۆیە ڕومەتەکانی هێندەی تر سووربوونەوە

سەری نزم کرد بۆ خوارەوە و دەستەکانی بە شەرمەوە لێک ئاڵاند

ئەی هاوار شەرمنیش!

ئەوە فریشتەیە نەک مرۆڤ!

ئەو شەرمەی وای کرد ڕۆبن پێبکەنێ

"چیە نازانی کام دانە دانێی؟"

ڕۆبن لێی پرسی، لەوکاتەیا مارینێت لێوەکانی شۆڕکردەوە و برۆی نزم کردەوە، خەمباری هاتە سەر دەموچاوی و شانەکانی هەڵتەکاند

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now