١٧. مارینێت

1.5K 281 144
                                    

*حسبي اللە و نعم الوكيل*

لەبەر ئەوەی ئەم بەشە کۆتاییە تکایە لێدوانێک جێ بهێڵە و پێم بڵێ گەر چێژی پێ بەخشیبی و سوودت لە ڕێنمووییەکانی ناو دێڕەکان وەرگرتبێت، سوپاستان دەکەم و بەهیوای خوێندنەوەیەکی بەچێژ!

⊰᯽⊱

بە پیاسە مارینێت لەگەڵ ڕۆبن بەرەو هەتیوخانەکە دەگەڕایەوە، زۆر شت هەبوو بەیەکتری بڵێن و زۆر وشەی نەدرکاو هەبوو کە هەردوو دڵ دەیانەویست بیدرکێنن بەڵام تەنیا بێدەنگیان هەڵبژارد..

گرتنی دەستی یەکتر بەس بوو هەتا دێڕە نەوتراوەکان بەیەکدی بگەیەنن

باسکردنی خەمەکان بۆ یەکتری چ سوودێکی هەیە جگە لە تاڵ کردنی ئەو ساتانەی تیایدان؟ هەرخۆی جگە لە خەم هیچیتر نەبوو بۆ باسکردن

هەرچەند هەردوولا هیوایان بۆ گەڕابێتەوە بەهۆی یەکترەوە، بەڵام هێشتا بیرەوەریەکانی ڕابردوو بوونیان ماوە و شوێنیان داگیر کردووە لە مێشکی هەردوولا

زۆری دەوێت تا دڵ لەم هەموو ڕووداوە زامدارکەرە ساڕێژ دەبێتەوە و ساز و ئامادە دەبێتەوە بۆ وەستانەوە بەڕووی داهاتوو...

گەیشتە نێزیکی دەرگاکە و لەوێوە نەیانزانی چی بکەن، ڕۆبن بەهێمنی پرسی: "لەکوێوە دەگەڕایتەوە؟"

مارینێت بەخەندەوە تەماشای کرد و پێی وت: "لەلای جولیا، هاوسەری ئادریانە، منداڵێکی تازە لەدایک بوویان هەیە و ئادریان لەبەر بەڕێوەبردنی کارەکانی هەتیوخانە ناتوانێت هەموو کاتەکە لەلای بێت، ڕۆشتم یارمەتی بدەم، ئەوکاتەی هاوسەرگیریان کرد جولیا داوای کرد ماڵێکیان هەبێت و نەیویست چیتر لەو هەتیوخانەیە بمێنێتەوە"

چەند ساتێک بێدەنگ بوون تا ڕۆبن وتی: "هەرچەندە نایانناسم بەڵام، پێموابێت ئەوانیش لە ژیانی نێو هەتیوخانەکە بێزار بوون"

مارینێت دووبارە خەیاڵەکانی ڕۆشتن بۆ ڕابردوو..

بەنزمی وتی: "بێزاربوون نا.... ماندووبوون" ...

ڕۆبن بێدەنگ بوو، دەیتوانی هەست بەو پەڵە هەورە تاریکە بکات لەدەوری مارینێت، دەیتوانی هەست بە بەتاڵی دڵی بکات لە هەر هەستێکی خۆش...

مارینێت لەخەیاڵەکانی نەهاتە دەرەوە تا لەناکاو کەسێک لەبەردەم دەرگا ناوی ئەوی هێنا و وای لە دووانەکە کرد سەریان بەرز بکەنەوە

هەردووکیان تەماشای پیاوەکەیان کرد کە بە دوو لێوی لەرزیو و دوو چاوی پڕ لە ئەسرینەوە سەیری ناو چاوەکانی مارینێتی دەکرد...

✓ کچی فەڕەنســاWhere stories live. Discover now