بەڵام ببینن ئێستە کتێبەکەمان لەنێو واتپادا جێگەیەکی زۆرجوانی هەیە و وەک ئەوەی کە پێشبینیمان ئەکرد بینەرێکی زۆر زۆری بەدەستهێنا تەنانەت پێش ئەوەشی کە تەواوی بکەین.

باشە ئەبێت بپرسن ئەی ئیزعاجینە گەر چیرۆکتان ئامادە بوو بۆچی دوو ڕۆژ جارێک یان سێ ڕۆژ جارێک پارتتان پۆست ئەکرد و با لەڕۆژێکا دوو دانەتان پۆست کردایە(ویش هیوایەتتانە شێتینە هههه)

ئێمە لەنێو چاتی خۆمان کردبوومان، ئەبوو لەنێو نۆوتی مۆبایلەکانمان بینوسینەوە و ڕێکی بخەین ئەمەش کاتی ئەویست وەک هەر نوسەرێکی کە کە کاتی ئەوێت بۆ پارت نوسین ئێمەش هەروا و پێویستمان بە کات بوو!

جــۆنگـکـووک و ئــانـی ئێجگار شوێنێ تایبەتییان هەیە لە دڵی ئێمە، هەردووکییان دووانە جوانەکەی دڵی ئێمەن باوەڕ بکەن هێندەمان خۆشئەوێن باس ناکرێت ناڵێی تەنها دوو کارەکتەرن هەر بۆیەش زۆرمان پێناخۆش بوو کاتێک لە پارتەکانی سەرەتا قسەتان بە ئانی ئەوت و ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر ئەبوویەوە کچە داماوەکەم(ئەمە لەبەر ئەوە ناڵێم خۆم ڕۆڵیم دیوە، بڕۆن لە هاوڕێکەشم بپرسن ئەویش هێندەی من ئانی خۆشەوێت)

ئیتر بەڵام ئەبوو لێی تێبگەن، پێشترین ڕوونم کردبوویەوە

با ئەوکاتەمان بیربێتەوە کە واتانزانی کۆتایی خەمناکە جا ماشاء الله ئێمەش شارەزا بووین لە بێهیوا کردنتان و ئەشمانزانی کە هاپی ئێندینە و کەچی خۆمان خەفەتبار دەرەخست کە هیچمان لەدەست نایەت لەگەڵ ساد ئێندینی ئەم چیرۆکە هیهیهییی کە فێلباز بوین ویش

ئــۆوو!!!

بوەستن نابێت لەبیر بکەم!

مـــۆڵــی! mollyy75

ئەو کەسەی هانی دام تا ئەم چیرۆکە پۆستبکەم!

طەبعەن شەوێک بوو لە ئینستگرام قسەمان ئەکرد باسی ئەوەم کرد کە چیرۆک ئەنوسین من و هاوڕێکەم لەنێو چاتی خۆمان و ئەوانە ...
و هەستم ئەکرد ئەو وا هەست ئەکات چیرۆکی مەزانەیە و بە فشقیات ئەینوسین! (مردمم)
خۆ مۆڵی گیانم هیچ شتێکی وای نەوت تا وا هەست بکەم بەڵام من وا هەستم ئەکرد ..

بۆیە چووم لەنێو چاتی خۆم و هاوڕێکەم کۆتایی چیرۆکەکەم سکرین کرد، و بۆم نارد

ئەویش زۆر زۆر سەرسام بوو  پێی و زۆر وەسفی نوسینەکانی کرد و منیش دانیشتم باسی ئەم کتێبەمانم بۆ کرد و سپۆیڵی چاکیشم یا پێی(جا ئەو ئەشیزانی کە هاپی ئێندینە کاتێک ئێوە هەمووتان خۆتان تێکیابوو بۆ کۆتایی خەمناک)

ئیتر زۆر زۆر بەدڵی بوو، هەر ئەیوت پۆستی بکەن و زۆر خۆشەبێت و بە کورتییەکەی هانێکی زۆری دام و منیش پرسم بە هاوڕێکەم کرد ...

دوای بیرکردنەوە بڕیارمان دا پۆستی کەین.

بەڕاستی گەر مۆڵی ئازیزمان نەبووایە ئێمە ئەم چیرۆکەمان پۆست نەئەکرد بێگومان ...
نوسەرە جوانەکەم.

ئحم ئەرێ سکیپتان نەکردووە؟؟؟ بێزار نەبوون لەو هەموو قسەم؟؟ ماشاء الله قسەم پێیە بەس باوەڕ بکەن ناتوانم لە ئاست ئەم کتێبە بێدەنگ بم و باسی هەموو وردەکارییەکانی نەکەم.

سوپاس بۆ هاوڕێی ئازیزم کە بەیەکەوە بە زۆر شتدا تێپەڕ بووین، تەنها هاوڕێی ئۆنڵاینین بەڵام ئێجگار کاتی خۆشمان پێکەوە هەبووە و دڵخۆشبوین بەیکەوە و دەردە دڵ و قسەی خۆش و گریان و پێکەنینمان بەیەکەوە بووە،
نـــوســیــنــمــان پـــێکــەوە بـــووە و ئەم کتێبە جوانەمان پێکەوە نوسی.
jey_k71

سوپاس بۆ بەشداربوونی کارەکتەرە خۆشەویستەکانمان:
-جــۆن جــۆنگـکـووک
-جــۆن ئــانــی
-پــاڕک جــیمـین
-کــیم تــێهیــۆنــگ
-کارەکتەرە لاوەکییەکان

(مردم ئەڵێی فیلمە یەڵا کێشە نییە دەی وازم لێبێنن خۆتان شێتن)

بیرم نەبێت تا ئێستا هاتووی و فاڵەوی ئینستگرامەکەمت نەکردووە؟ قەینا لێت خۆشەبم ئێستە بیکە لەوێش بەزمی خۆشم هەیە هیهی
ja.frv7

زۆر سوپاسی خوێنەرە ئازیزەکانمان ئەکەم، سوپاس بۆ ئەو خۆشەویستییە گەورەی بە کتێبەکەی ئێمەتان بەخشی و بێبەشتان نەکرد لە نازی خۆتان بەڕاستی بەرزی ئەنرخێنم و تایبەتن بۆم.

خـــۆشمـەوێن.

—ئــانی

_____________________________

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now