٠پـــەڕەیـ هــەشـتـەم٠

2K 248 163
                                    


"بەخێر بێن"
بەشێوەیەکی فەرمی وتم

سەیریان کردم ..قژ زەردەکەیان پێکەنی و وتی"سوپاس بچکۆل گیان"

جۆنگکووک بزەیەکی کەمی کرد..ئاهـ یارەکەی زۆر ئاقڵە

قژ ڕەشەکەش بزەی کرد"سوپاس بۆ تۆ خانمەکەم"
ئەوان هەردووکیان بەڕێز دیاربوون...

چوونە دڵمەوە ئەوان لە کەسانی باش دەکەن..جگە لەوەش هاوڕێکانیشی وەک خۆی قۆزن..

کەمێک بزەم بۆ کردن

"وەرە لامان دانیشە، جۆنگکووک ئەمانە چین داتناون؟"قژ زەردەکە وتی و ئاماژەی بۆ سەر مێزەکە کرد کە شوشەی کحولی لەسەر بوو

چووم و لە تەنیشت ئەوە دانیشتم کە قژێکی زەرد و پێستێکی سپی و لێوێکی پڕی پێوە بوو..نزیکی دوو قاچمان نێوان بوو

"من ئەمانە لادەبەم"جۆنگکووک وتی و هەستایەوە دەستی کرد بە هەڵگرتنی پەرداخەکان و شوشەی شەرابەکان

سەیر بوو لام..بۆ لایدەبەن؟وەک بڵێی ئەم شتانەم نەدیبێ لە ماڵەوە دایکم هەمیشە خەریکی خواردنەوەیان بوو
"ئێ، بچکۆل تۆ چۆنیت"ئەم قژ ڕەشەی ئێرە وتی کە لە تەنیشتی جیمین بوو لەلاکەی تر

سەیرم کرد"من باشم سوپاستەکەم"بە شێوەیەکی فەرمی و شەرمنانە وتم لەگەڵ بزەکەی سەر لێوم

هەمیشە ئاوهام کاتێک زۆر کەسێک نەناسم شەرمنم
لەگەڵی و زۆر قسە ناکەم بەڵام هەر کە کرامەوە لەگەڵ کەسەکە ئەوە ئەبێت نزا بۆ گوێیەکانی خۆی بکات و ئامادە بێت بۆ بێزاربوون لێم

"تێهیۆنگا، هەستێکی زۆر خۆشە ئێمە ئێستە هاوڕێیەکی بچوکمان هەیە"قژ زەردەکە وتی و سەیری قژ ڕەشەکەی کرد..کەواتە ناوی تێهیۆنگە، ناوی یەکێکیانم زانی..

برۆکانم گرژ کرد"ئێوە من دەناسن؟"

تێهیۆنگ سەرینێکی لە باوەش بوو پەنجە گەورەی لەسەر لێوی بوو سەری جوڵاند و پێکەنی

"بێگومان دەتناسین"جیمین وتی و کەمێک بە نامۆیی پێکەنی..ئانی دەناسن؟ئەسڵەن هەموو شتێک دەزانن دەربارەی

زۆر بێزار بووم بە جۆرێک دەروونم شێواو بوو زوزو قسەکانی جۆنگکووکم دێتەوە یاد و شتی سەیر سەیر دێنە مێشکمەوە ئەو وتی کە ئاشقم بووە کاتێک من نۆ ساڵان بووم...ئاخر شتەکان زیاتر ئاڵۆز بوون بۆ من سەرەڕای ئەوەی چەند بە باشی ڕەفتارم لەگەڵ دەکات بەڵام هێشتا زۆر نائاسوودەم لێرە..

"هم دەتوانم ناوتان بزانم؟"بە شەرمەوە وتم..مەراقم کردبوو هەرچەند ناوی یەکێکیانم زانی بەڵام هەر دەپرسمەوە بۆ دڵنیا بوون

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKOù les histoires vivent. Découvrez maintenant