٠پـــەڕەیـ سـی و حـەوت٠

1.9K 231 71
                                    



هەموویان بەرەو ڕووی پزیشکە پسپۆڕەکەی خۆی چوون هەر کە نەشتەرگەرییە ئەنجام نادیارەکە کۆتایی هات و گشتی ئەوانەی تیایدا بەژداربوون هاتنە دەرەوە..
چەندان لێزان و پزیشکی تایبەتی بیانی بەژداریان لەم نەشتەرگەرییە کرد، لەبەر دەگمەنی حاڵەتەکە و سەختێتی ئەزموونەکە گرنگبوو زۆرێک لە پزیشکانی پسپۆڕ کە ئەزموونەکانیان ئاڵووگۆڕ بکەن، هەموو هەوڵێک بدەن تاوەکوو نەشتەرگەری وەرەمی مێشک سەرکەوتوو بێت و ژیانی کەسێکی گرنگ دەرباز بکەن!

هێندە زانینخواز بوون تا گوێیان لە هەواڵێک بێت، هەواڵێکی باش، خەبەرێک کە شوکرانەی خودا بکەن نەوەک و ئەژنۆکانیان لە ئەرز بدەن، دەنگی دڵەڕاوکێی ئەزیزانی جــۆن لەلایەن دیوارەکانیش دەبیسترا..
ئەی ئەو ترسە قورسەی کە سەر دڵیانی گرتبوو..

کاتێ کە یەکیان ناسی..
جیمین تەنیا بوو لەم شارە، خێزانەکەی ناردبوویان بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی، ئەو بێکەس بوو تەنیا خۆی لەگەڵ خۆی بوو، پێویستی بە ناز و باوەش بوو بەو تەمەنە کەمەی کە هەیبوو..لەو تەنیاییەی کە چەشتی..
جۆنگکووکی ناسی و وەک ئەوەی لە بوونەوە برای یەک بن لەگەڵیدا بوو..
ئەو برایەی کە هەمیشە وەک قەڵایەک بووە لە پشتی..
هەرگیز نەیهێشت بێنازی دووری خێزانەکەی پێوە دیاربێت

تێیهیۆنگ..
ئەو کەسەی کە پەنجەی ئاماژەی لەسەر جۆنگکووک دادەنێت گەر بڵێن کێ بوو ڕزگارکەری ژیانت..کێ بوو گۆڕانکاری لە تێیهیۆنگدا کرد
لەو کاتەی کە هەرزەکارێکی گەنج گەنج بوو، لە لوتکەی بێ ئەمەلی ژیانی و گێچەڵپێکرانی..لەو ساتەی ویستی شادەماری خوێنبەری ببڕێت بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ژیانی...لەو تەمەنەی کە دوانزە ساڵ تیای ژیابوو حەزی مردنی هەبوو بەهۆی کەسایەتیە لاواز و خەمۆکەکەی..
کوڕێکی نەدی و نەناس وەک ئەوەی لەم ساتە فریشتەیەک بێت هات بۆ ڕزگارکردنی گیانی..

چۆن بیری دەچێتەوە ئەو ساتەی شوشەی دەستی وەرگرت و بەوپەڕی خەمخۆریەوە هەوڵی وەستاندنی دا سەرەڕای ئەوەی ئەو بە خۆ تێهەڵقورتاندن ناوی برد..
ئەو وشانەی کە بۆی درکاند، ئەو ئامۆژگاریانەی کە پێیدا، ئەو ڕۆژانەی بێ بیرچوونەوە دەهات و سەردانی دەکرد..
دەستی گرت و لە بێ شەوقترین کەلێنی عەرز دەریهێنا.
کردی بە کیم تێیهیۆنگ'ـی ئێستە، کە نموونەی کەسایەتیە.

جۆنگکووک ئەو کەسە بوو سێ ڕووحی پێکەوە بەست لەڕێی پەیوەندی«هاوڕێیەتی»
کە ئەوان زێدەتر ڕۆیشتن و بوون بەو برایەی یەکتری کە خوێنیان یەک نەبوو..
تەمەنێکیان پێکەوە بەڕێکرد، خۆشی و ناخۆشیان پێکەوە چەشت..
مەگەر دەکرێ هەر ئاوا زوو دەسبەرداری گرنگترین کەسی ژیانیان بن..

چی دەربارەی ئەو داستانە سینەبڕەی دروستی کرد و لە تەمەنی پێگەیشتوویدا دڵی نیشیەوە سەر کچێک..
کاتێک جۆن جۆنگکووک عاشقبوو، زۆرەها شت دەستیان کرد بە گۆڕانکاری..
نموونەیەکی بچووک،
ئەو چیتر هەستی بە گەرمی خێزان نەکرد.
تەمەنی بوو بە سی.
هۆکارێکی زیندووی نەدی.
کە بۆچی شەیدابوونی بە کچێک، هۆکاربوو بۆ لەدەستدانی پەیوەندییەکەی لەگەڵ باوانی.
بۆچی قبوڵیان نەبوو کوڕەکەیان لەم هەستانەدا بژی، لەم هەوڵانەدا چاوەڕێی گەورەبوونی یارە چاوئەڵماسەکەی بێت کە یەک جار ئەوی بینی و نەیدیەوە بەڵام بەم یەک دیدەنیەی سەرتاپای تەمەنی گۆڕا.
خۆ ئەو قبوڵی کرد سەرەڕای سەختییەکەی..
ئەو قبوڵی کرد خێزانێک کە ئەو بە کوڕە گەورەکەی خۆیان ناونەبەن چیدی..
ئەو قبوڵی کرد کە باوکی باوەشی دایکیشی لێ مەنع کرد تاوەکوو ئیتر لەدەستیدا.
قبوڵی کرد تەنیا بۆ یەک دانە شەخس،

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now