٠پـــەڕەیـ چـل و نــۆ٠

2.3K 246 73
                                    


لە نێو یەک لە قوڵترین و بەهێزترین بەڵێنەکانی جۆنگکووک کە بە ئانی دابوو خۆشیان دەدی..
لە نێو ئەو خەون و پلانەی ماوەی ســـــێ ساڵـە ئامادەکاری بۆ دەکەن..
لەنێو یەک لە جوانترین و گەورەترین خەونەکانی ئــانــی'ـدا کە بەڵێنی جێبەجێکردنی پێدرا لەلایەن جــۆنــگــکــووک
گــەشــتیان کرد بە جیهاندا.

ئەمڕۆ لە نێوو مۆسکـۆی ڕووسیادان، لە یەکێک لە بەرزترین بینا و تاوەرەکانەوە لە دیمەنی شارێکی بریقەدار دەڕوانن..

ڕووســیا..
خاکی دەستپێکی چـیرۆکێکی خۆشەویستی
شیرینترین شاری دوونیا،
ئەو جێگایەی کە لێی عاشقبوو..
کە بۆ یەکەم جار دڵی لێی دزرا..

کردیان بە کۆتاهەمین وڵاتی گەشتە جیهانیەکەیان کە ماوەی چەند مانگێکە دەستیان پێکردووە و بە دەوری جـیـهـان و زەویدا خوولانەوە..

لێرە و لەم خاکە کە هەموو شتێک تێیدا دەستی پێکرد
یــادێک دەکەنەوە و مەشخەڵی عەشقەکەیان دووبارە دادەگیرسێنن..
بۆنی عیشق'ـیان بڵاو ببۆوە بەنێو دوونیادا..
وەک ئەوەی ئێرە مووڵکی ئەوان بێت..

لەگەڵ دەست پێچانی بە دەوری کەمەری هاوسەر و هاوژینە بەنازەکەی دەستی کرد بە ماچکردنی مل و گەردەنە سپێکەی..

ئـانـی بزەیەکی کرد و دەستی بەرزکردەوە تا بە پەنجەکانی جۆنگکووک بگات..

پێکەوە لەم دیمەنەیان دەڕوانی..

"هاوسەرە بچکۆلەکەم پێمناڵێت کە نامەوێ بێمەوە و هەر لێرە دەبم وانیە؟"جۆنگکووک گووتی و لەگەڵیدا ئانی پێکەنی
دەستی لەسەر سکە کەم هەڵئاوساوەکەی ئانی دەسووڕاندەوە..
کە بڕیارە ببن بە خاوەن منداڵی دووەمیان..

"جۆنی هێندەش خراپ نیم، ژیانی من زیاتر لە کۆریا بووە، بەڵام لێرەش ئاسوودەم"
"هەردووکیان وڵاتی منن!!"

"هەردووکیان مووڵکی تۆن نازەنینەکەم.."جۆنگکووک گووتی لە کاتێکدا چەناگەی لەسەر شانی دانابوو..
"تۆش مووڵکی منیت!"

"ئـــالــیــڤــیــا خەوت..؟"
ئانی گووتی

"خەوت کچە شەکرەسێوەکەم خەوت.."
جۆنگکووک گووتی و بە ئاسوودەی چاوی داخست و بزەی کرد
ئەو ئێستا کچێکی بچکۆلەی سێ ساڵانی هەیە..
لە شیرینترین و گرنگترین کەسی دوونیا..
ئەو ئێستا خاوەنی سێ ڕوحی هەست ناسکە،
لەگەڵ ئەوەی کە لە ئێستادا لە سکی ئانی'ـە..
دووگیانە بە دووەم منداڵیان..

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now