٠پـــەڕەیـ نــۆیـەم٠

1.9K 213 53
                                    

مانگێک تێدەپەڕێت~

ئــانــی^

جۆنگکووک ڕۆیشتووە بۆسەرکار، لە سەرەتاکان وامدەزانی کە ئەو هیچ کارێکی نیە بەڵام نەخێر وانەبوو، ئەو کۆمپانیا بەڕێوەدەبات، تەنانەت لەوەتەی لێرەم چەندان جار ئەوم بینیوە لەسەر تیڤی، وە بۆم دەرکەوت کە ئەو کەسێکی زۆر لێهاتوو سەرکەوتووە لە کارەکانی..

لەو ڕۆژەوەی کە پێی وتم لە تەمەنی نۆ ساڵیەوە منی بینیوە بە خراپی دەمەوێ زۆر لەخۆم بکەم ئەوکاتەم بیربێتەوە هەرچەندە ئەوە لە سەخت سەختترە من ئەوکات زۆر منداڵ بووم، هەربۆیە ئەو ڕۆژەی کە خۆم پێیدا کێشا وا هەستم دەکرد کە جارێکی تر بینیومە؟نەخێر بەڵام ناتوانم بیرم بێتەوە..

ئەو منی بینیووە و عاشقم بووە کاتێک من تەنیا نۆ ساڵ بووم تەنیا!

ئاخر من خەتایەکم نیە هەرکەس بوایە لەجێی من بە هەمان جۆر بیری دەکردەوە کە ئەوە چەندێک نامۆیە..

من ڕقم لێیەتی زۆر، ئاخر گەر، گەر مناڵباز نەبێت..ئەوا چۆن ئاشقی منداڵێک دەبێت؟

نامەوێ چیتر لێرەبم، نامەوێ چیتر بیبینم خەریکە لێرە دەخنکێم، ڕاستە وەک گەوهەرێک مامەڵەم لەگەڵ دەکات بەڵام من نامەوێت..!

من ماڵەوەم دەوێت، من ژیانە خراپەکەی خۆمم دەوێت..

چوم بۆ باخچەکە تا هەوایەک هەڵمژم..لەسەر چیمەنەکە دانیشتم و باوەشم لە قاچەکانم دا سەیری دەوروبەرم کرد، هیچ پاسەوانێکی لێنەبوو..

سەیرە..

کەمێک شل بوومەوە و هەڵسامە سەرپێ بە هێواشی..بۆچی ئەو هەلە لەدەستبدەم؟ئاخر من ڕقم لێیە بێزارم لێرە و لەم ماڵە گەورەیە..بێزارم لەو کابرایە.

ڕاستە هەرگیز ناتوانم بچمەوە بۆلای دایک و باوکم، گەر بشم توانیایە نەدەڕۆیشتم..ئەوان، تەنیا نامەوێ باسیان بکەم بەڕادەی دۆزەخ دڵپڕم لێیان..

ڕقم لێیانە، ڕقم لە جۆنگکووکە..

بێ بیرکردنەوە لەوەی دواتر چی ڕودەدات، تەنیا بیرۆکەی هەڵهاتنم لە مێشک بوو..هەموو شتێکم فەرامۆشکرد و ڕووم کردە دەرگا سەرەکیەکە لێی ڕامابووم..

لەناکاو ڕامکرد بەرەو ئەوێ..

بەپەلە دەرگاکەم کردەوە هەرچەندە ئاسنەکەی پتەو بوو..سەرسام بووم بەوەی هیچ پاسەوانێکی لێنیە..

وە بەڵێ ڕامکرد..چەندان جار ئاوڕم دایەوە تاوەکوو بزانم کەس بەدوامەوەیە..

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now