٠پـــەڕەیـ سـی و شـەش٠

1.8K 239 122
                                    


-
"پێویستە هەر ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجام بدرێت، ئێوەش لە ئامادەباشی دابن بۆ ئەگەری پێویستبوونی خوێن.."دکتۆرەکە بەپەلە و شڵەژاوی وتی

چاوەکانییان فراوان بوو، نەشتەرگەری! بەو زووییە!
نەفرەت چی گەر پشت و پەنایان شتێکی بەسەرهات
ئەمە تاقیکردنەوەیەکی..زۆر قورسە!

تایمین بەترسەوە وەستابوو چونکە ئەو هەواڵەکەی گەیاند پێی بیری دەکردەوە نەدەبا وا لەناکاو پێی بڵێت..بەڵام ئەو چوزانێت بەڕێوەبەرەکەی ترسناکیەکی وا هەیە لە ژیانی..

زۆر شڵەژاوبوون هەموویان..ئێستا دەبوو لە پرسەی دایکی جۆنگکووک بوانایە کەچی..

بەپەلە دکتۆرەکە ڕۆیشت بۆ ئامادەکارییەکان..

"پێویستە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی واژۆ بکەن بۆ نەشتەرگەریەکەی، یانیش هاوسەرەکەی"پەرستارێک گووتی کاتێک قەڵەم و وەرەقەیەکی لەدەستبوو

سەیری یەکتریان کرد...چی بڵێن..
باوکێک کە بەس ئەمڕۆ بیری کەوتۆتەوە و داوای کردووە بێ بۆ پرسەکەی دایکی..
کام خێزانە؟

"ئەو خێزانی نیە، ئێمە هاوڕێی ئەوین دەتوانین ئەوە بکەین؟"جیمین گووتی، دەنگی دەلەرزیەوە هێندە ترسا و تۆقیو بوون..

"دڵنیای کەسی نزیکتری نیە؟"پەرستارەکە گووتی..
لای سەیر بوو کەسایەتیەکی ئاوا لەم کاتەدا تەنیا هاوڕێکانی لێرەبن..

سەریان بە نا جوڵاند..تای واژۆکەی کرد

هەر لەدوای ئەوە جۆنگکووکـ'ـییان هێنایە دەرەوە کە ئۆکسجینی لەدەم بوو هێشتا بێ هۆش بوو

"بـ.براکەم"تای بەترسەوە وتی

هەردووکییان دەچوون بەدوای ئەو قەرەوێلەی کە جۆنگکووکی لەسەر پاڵخرابوو پەرستارەکان دەیانبردە ژووری نەشتەرگەری
"جۆنگکووک براکەم، بەهێزبە!"جیمین بەترسەوە شڵەژانەوە وتی

لەحاڵێکی زۆر خراپدا بوون، ئەژنۆکانیان هێزی لەبەر نەمابوو هەرگیز لە ئامادەباشیدا نەبوون بۆ ئەم هەواڵە، هەموو شتێک زۆر بەپەلە بوو لە کاتێکدا دەترسان لەوەی پێی ڕابگەیەنن دایکت کۆچی دوای کرد! خۆیان هەواڵیان پێگەیشت کە حاڵی تێکچووە..گەورەترین ترسی ئەوان هەمووکات نەشتەرگەرییە سەختەکەی بوو کە مەترسییەکی گەورە دەخاتە سەر ژیانی..
ئەو نەشتەرگەریەی بەشێکی دەگمەنی نەخۆشەکان لێی دەرباز دەبن.
مان و نەمان'ـە..
ئاخر چۆن لە ترسا هەڵ نەلەرزن

دەرگاکەیان لەسەر داخرا کاتێک بردییان بۆ ژووری نەشتەرگەری

تێهیۆنگ هەناسەکانی هەرگیز ڕێک نەبوون، دەستی بە سنگی گرت بە شڵەژاوی سەیری جیمینی کرد..تفێکی قوتدا و سەری بە نەخێر جوڵاند

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now