٠پـــەڕەیـ چـــل٠

2.2K 241 73
                                    



«مانگێک تێپەڕی»

تەندرووستی زۆر باش بووە و دووای چەندان پشکنینی تر بۆی دەرکەوت کە نەشتەرگەرییەکە بە باشی سەرکەوتوو بووە، ئێستا لە باشترین کاتەکانییەتی..هەرگیز لە ژیانیدا هێندە دڵخۆش نەبووە ئەوەندەی بیری بێت..
بێ کێشەیە.
سەبارەت بە دایکی لەم ماوەیە زۆر بیری لێکردۆتەوە و هەر کات بیری دێتەوە چاوەکانی پڕ ئاو دەبن..
دایک ئەو ڕوحە پڕ لە جوانییەیە کە گەر خراپەشت بەرامبەر بکات لەوانەیە دڵت لێی بڕەنجێ بەڵام هەرگیز ناتوانی لەبیری بکەیت بەو ئاسانییە و خەمی لێ نەخۆیت..
بەڵام خۆ ناشتوانێ بە درێژایی ژیانی خەم لە کەسانێک بخوات کە ئەوییان دوور خستەوە وەک کوڕی خۆیان و باوەڕییان بە قسەکانی نەکرد بە درێژایی نۆ ساڵ..
ئێستا ئانی خۆشیدەوێت هەر ئەو ئامانجەی بۆی دەژیا، ئەوەی قوربانی بۆدا، ئەو کەسەی ئامادەبوو گیانی خۆی ببەخشێت لە پێناوی ئێستا ئاشقییەتی پڕ بەدڵ..
بێ کێشە دەژیت..کار و قازانجەکانی لە جاران باشتر بووە..
گرنگی بەوە نادا کە باوکی هەرگیز پەیوەندی پێوە ناکات یاخود پەشیمانی دەرنابڕێت..چیتر نایەوێت خەم لە باوکێک بخوات کە تەنانەت خۆی بێزار نەدەکرد بۆ تێگەشتن لە کوڕە تاقانەکەی جگە لەوەش ئیهانەی کرد و حاشای لێیکرد..
تێهیۆنگ و جیمین باشن..ئیتر چیتری بوێت..

تەنانەت تێهیۆنگ خۆشەویستی گرتووە..چەندین مانگە هەیەتی و بە مەبەستی کات بەسەربردن ئەو کچەی کردە خۆشەویستی بەڵام بابەتەکە چووە سەر ئاشق بوون و لەم ماوانەدا بە براکانی وت..

سەبارەت بە جیمین ئەویش بۆ ماوەی ساڵێکە خۆشەویستی هەیە بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆشەویستەکەی وتبووی کە جارێ دەیەوێت پەیوەندییەکەیان بە نهێنی بێت هیچی نەدەگووت..

جۆنگکووک توڕە بوو بەوەی کە هەردووکیان درەنگ بەوییان گووتوە بەڵام لە کۆتاییشدا تێگەشتوو بوو سەبارەت بە حاڵەتەکانییان..

ئێستا هەر سێ براکە گەشتوونەتە هاوڕوحی خۆیان و زۆر خۆش و بێ کيشە دەژین.

هەرسێکییان لە ئۆفیسەکەی جۆنگکووک بوون

قوتوی ئەڵقەکەی داخست و خستییە گیرفانی سەر دڵی..بە بزەکەی سەر لێوییەوە..

"هەر بەڕاست ئەمڕۆ داوای لێدەکەی؟"جیمین پرسی و پێکەنی

سەری لەقاند"ئەمڕۆ نازەنینەکەم دەبێتە هەژدە ساڵ، وە دیارییەکەشم ئەڵقەی هاوسەرگیرییە..قبوڵی دەکات وانییە؟"بە گومانەوە پرسی

"جا بۆ قبوڵی ناکات هەر دیارە سوێی بۆتەوە بۆ شوو"تێهیۆنگ وتی کاتێک خەریکی یاریکردن بوو بە مۆبایلەکەی

بەبێزاری سەیرییان کرد..
"تۆ پێم بڵێ کێکەکەت داوا کرد؟"جۆنگکووک پرسی

"کێکی چی"

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now