٠پـــەڕەیـ بـیسـت و یـەکـەم٠

2.5K 240 1K
                                    



چەند پەمپێکی لە عەترەکەی جۆنگکووک بەکارهێنا کە بۆنێکی پیاوانەی خۆشی هەبوو بەڵام کێشەنیە..
جا فەرقی چیە.؟

جۆنگکووک لە خوارەوە خواردنەکانی پێچایەوە بەشی تەواو بە زیادیشەوە، هاتە سەرەوە تا خۆشی شتێک لەبەرکات، هەر کە دەرگاکەی کردەوە ئەم بۆنە بەر لووتی کەوت..
"هیمنت بەکارهێنا"
گووتی کاتێک چاکەتەکەی هەڵگرت و پۆشی

"یاا، ئەوەی خۆم تێیدا نەمابوو، ئینجا فەرقی چیە"

پێکەنی"نانا فەرقی نیە بەس، بۆنی من لە تۆ بێت مێشکم کەمێک دوور دەڕوات.."

ئانی چاوەکانی سوڕاند..
چوە بەردەمی..هەربۆیە جۆنگکووک وەستا بە سەیریەوە

چاکەتەکەی بۆ ڕێکخست، چونکە بەشێکی لار ببۆوە..

جۆنگکووک خەندەیەکی کرد، ئەم هەستەی بێپەخشی کە ئەمە هاوسەر یان خۆشەویستی بێت دووبارە..

"چاکەتەکەت زۆر جوانە منیش دانێکی وام دەوێت"

جۆنگکووک دەستی ئانی گرت و ماچێکی لە پشتی دەستی کرد

"گیانیشم بۆتۆ بێت"

"لێتس گۆو!"ئانی بە دڵخۆشی گووتی..

سەری بەملا و لادا برد و پێکەنی"شێت.."
زۆر دڵی خۆشبوو بەوەی ئانی بەرە بەرە ئاسایی دەبێتەوە و تەنانەت لە ئاسایی بوونیش کەمێک کەیف خۆشتر دیارە..
ڕەنگە لەبەر ڕووداوەکانی ئەم ماوەیە بێت..گەڕان و جەوی لەمجۆرەی بەدڵە، هەرچۆنێک بێت و بە چی هۆکارێکیش بێت..

'تەنیا با دڵخۆشبێت.
ئەوەندە کافیە بۆمن..'

-

جۆنگکووک^

لەناو ئۆتۆمبێلەکە بووین، ئەو شوێنەی بەتەمام بڕۆین بۆی لە پێشتریشا چووم لەگەڵ تای و جیمین بۆ هەمان مەبەست،

"ڕێگاکە هەندێک دوورە، گەر دەتەوێت بخەوە"گووتم و سەیرم کرد کە پاڵی بە کوشنەکە داوە و چاوی داخستووە

"دەی کوشنەکەم بۆ نزم کە"

پێکەنیم و دوگمەکەم داگرت، حەزی لەمە کردووە، ئەو ڕۆژەش هەر خەریکی بوو پێم سەیرە تێکنەچووە..

لە نزیک سوپەرمارکێتێک ڕامگرت..

"لێرە دەوەستم چەند شتێک دەکڕم، بمێنەوە باش؟"

یەکسەر ڕاست بۆوە.."یااا"

سەیریم کرد کاتێک خەریکبوو دابەزم..
"چیبوو..؟"

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKМесто, где живут истории. Откройте их для себя