٠پـــەڕەیـ شــازدەیـەم٠

2K 216 222
                                    


بەیانی..

ماوەیەک دەبێت کە هەستاوە، لەسەر جێگەکەیە لە تەنیشت ئانی و هێشتا بە هەمان جلەکانی دوێنێوە..خۆ هەر خۆی نەگۆڕی

خۆشی نەگۆڕیبوو بۆ سەرکار

"خەوتووە جیمین، بۆچی هەڵیبستێنم"وتی کاتێک مۆبایلەکەی بەگوێیەوە بوو

هەناسەیەکی بێزاری دایەوە و هاتە نزیک ئانییەوە

"ئانی، بچکۆلەکەم"دەستی بە قژیدا دەهێنا

ئەویش دەستی لابرد بەتوندی..خەوی دەهات

"دەی هەستە جیمینە، بزانە چی دەوێت"

ئانی^

هەر کە بیستم جیمینە یەکسەر بەخێرایی ڕەشەبا هەستام و دانیشتم..وەک ئەوەی ئەو ورچە خەواڵووەی چەند چرکەیەک پێش ئێستا ونبووبێت بەخێرایی

چاوم خوراند و مۆبایلەکەم لێ وەرگرت

"ئانی، چۆنی تاقانەکەم"جیمین وتی

ئاهـ ئەمە خۆشترین دەنگە کە بیبیستم..

"من باشم ئەی تۆ"بە زەردەخەنەوە، هێشتا خەواڵوو بووم

"منیش باشم، چی دەڵێیت جۆنگکووک ئەمڕۆ لەگەڵ خۆی بتهێنێت بۆ ماڵی من؟من ئەمڕۆ ناچمە سەرکار"

چاوەکانم فراوان بوو..دڵم زۆر خۆشبوو!

وەک ئەو منداڵانەم لێهات کە دڵخۆشدەبن کاتێک دەزانن ئەو ئامۆزایەیان دەبینن کە تەمەنی خۆیانە و خۆشیاندەوێت

"من حەزم لێیە"بەدڵخۆشی

"حەزت لە چییە"جۆنگکووک پرسی بەڵام جوابم نەدایەوە

"باشە کەواتە مۆبایلەکە بدەوە بە جۆنگکووک"

ئەوەم کرد کە وتی

-

"ئێستا کە هاتییە دەرەوە ئانی لەگەڵ خۆت بێنە"جیمین وتی لە تەلەفونەکە

"ئەمە چیبوو ئەم ڕێکەوتنە لەناکاوە؟"

"بۆ ئانیمە، دەمەوێت کەمێک دڵخۆش بێت جگە لەوە بیریشی دەکەم"

جۆنگکووک بیری کردەوە کە ئانی جیمینی زۆر خۆشدەوێت، ناشتوانێت هەمیشە لای خۆی بهێڵێتەوە و ئانی زیاتر لێی بيزاردەبێت گەر هێندە بیبینێ بۆیە باشترە بۆ کاتبەسەربردن و دڵخۆشی ئانی بیبات..

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now