1.7K 164 44
                                    


مەیلی من، نازپێدانی من، خۆشەویستی من بۆ ئەم کتێبە نەبڕاوەیە بەجۆرێک وەک منداڵێکی خۆم خۆشم ئەوێت ...ناڵێیت ئەمە تەنها کتێبێکە و بەس.
ئەمە خەیاڵە جوانەکانی ناو مێشکی من و هاوڕێیەکم بوو
ئەمە تۆوی درەختی خۆشەویستی ئێمە بۆ جۆنگکووک بوو ...
بەوپەڕی خۆشەویستییەوە پیت بە پیتمان نەخشاند تێیدا ..
بەوپەڕی خۆشەویستییەوە باسی کارەکتەرەکانی ناویمان ئەکرد و قسە خۆشەکانمان لە دڵەوە بوو.

کێیە هۆکاری نوسینی 'لــە ئــارەزوویـی وردەکــاریـیەکانت؟'
ئازیزەکەم جـۆنی گیانە(ببوورە ئانی جوان نازناوەکەتم برد)
خۆشەویستی ژیانی ئێمە، کوڕە بەهێزەکەی من، نازدارەکەی من ئەو کەسەی ئەزانم کە زۆر زیاتر ئێمەی خۆشەوێت لەو خۆشەویستییەی ئێمە بۆ ئەو هەمانە ...
جــۆنگـکـووک بوو ...

گەر جۆنگکووک نەبا و خۆشەویستیمان بۆ ئەو نەبا نە من نە هاوڕێکەم شتێکی وا بە مێشکماندا نەئەهات کە چیرۆکی لەسەر بنوسین لەنێو چاتی سناپچاتی خۆماندا ...!

بــــەڵــێ!

ئێمە جیا جیا نەمانوسی، بیرۆکەمان هاوبەشی پێنەکرد بە جیا جیا ...
بەڵکو ئێمە بەیەکەوە لەنێو چاتی خۆمان چیرۆکەکەمان نوسی ...

ئەپرسن چۆن؟ چۆن بوو کێ ڕۆڵی کێی بینی چۆن بیرۆکەتان بۆ ئەهات چۆن بوو

من ئــانــی ئازیزی دڵم.(هەستەکەم وەفسی خۆم ئەکەم هههه)

و هاوڕێیەکەم جۆنگکووک.

ڕۆڵەکانی تریش بە نۆرە بوون و هەر جارە و یەکێکمان ڕۆڵی ئەوانی ترمان دەدیت.

ئێ باشە پێتان سەیرە ئەزانم، چۆن لەناو چات بیرۆکەمان بۆ هاتووە و توانیومانە شت بنوسین

هەمووجارێک دەستمانەکرد بە نوسین
"بیرۆکەت هەیە بۆ پارتی ئەمجارە"هاوڕێکەم وتی
ههههه زۆرجار ئەمەمان دووبارە ئەکردەوە و بەڵێ جاری وا هەبوو خولەکێکی نەئەخایاند بیرۆکەمان بۆ ئەهات و دەستمان پێ ئەکرد ...

و ئێمە ڕاهاتبووین لە شێوازی نوسینی یەکتری لەبەرەوەی شارەزا بووین لەیەکتری هەر بۆیەش زۆر بەجوانی و ڕێک و پێکی دەرەچوو.

و با ئەوەشمان بیر نەچێت ڕاستی دوور نەبێت لێتان ئێمە هیچ کاتێک بەتەمای پۆستکردنی ئەم چیرۆکە نەبووین

واتا ئێمە تەنها چیرۆکمان ئەنوسی لەنێو چات بۆ چێژبینینی خۆمان بوو نەوەک نیازی ئەوەمان بێت پۆستی بکەین

تەنانەت زۆرجار خۆزگەمان ئەخواست
"خۆزگە ئەمەمان پۆست ئەکرد زۆر خۆشە ئەم چیرۆکەمان"
"دڵنیام گەر پۆستی کەین یەکدوونیا خوێنەری ئەبێت!"
"ئەبێت بەهرەکانمان تەنها لەنێو چاتی خۆمان دابنێین"
ئیتر ئەم قسانە و گەلێتریش، بە هۆکارێک حەزمان نەئەکرد پۆستی بکەین.

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now