٠پـــەڕەیـ چـل و پـێـنـج٠

2K 245 140
                                    


جۆنگکووک لەبەردەم ئاوێنەکەی وەستابوو..
یەخەی قەمیسەکەی چاکدەکرد..

لەناکاو هەستی بە ئانی کرد لە تەنیشتی

"هم بچکۆلەکەم چیتدەوێ.."
گووتی کاتێک خەریکی قژی بوو

تۆقەیەکی مەتاتی بۆ ڕاگرت

"جۆنی قژم بۆ دەبەستیت؟"

جۆنگکووک پێکەنی و مەتاتەکەی لێ وەرگرت..قژی کۆکردەوە و کەمێک بۆ سەرەوە بەرزی کردەوە

ئەمڕۆ دەڕۆن بۆ بازاڕیکردن..
هەریەک لەوان کە بیردەکەنەوە دەڕۆن و عەزی بووکێنی هەڵدەبژێرن.
هەستانێکی سەیر سەیریان دەبێت..کە باسکردن و شیکردنەوەیان بە دەم و نوسین مەحاڵە..
ئەو هەستانە تەنیا خۆیان لەنێوان خۆیان درکیان پێدەکرد و لێی تێدەگەیشتن..

بە هێمنی قژی بۆ بەست، هەمووکاتێک ئەوە بۆ ئانی دەکات.
چونکە ئانی پێیوایە هیچ ئازاری نابێت لە کاتێکدا جاران کە دایکی ئەوەی بۆ دەکرد نیوەی قژی دەردەهات

ئەمە پەیوەندی بە خۆشەویستیەوە هەیە.
دایکی دڵی پێوەی نەبوو، بە ڕەقی لەگەڵی دەجوڵایەوە
لەکاتێکدا جۆنگکووک دەترسێت لە پچڕانی یەک دانە تاڵی قژی

"تەنوورەکەت کەمێک دێنیتە خوارەوە شیرینەکەم؟"

ئانی بەقسەی کرد و هێنایە خوارەوە هەرچەن هێندە نەگۆڕا و هێشتا قاچ و ڕانە شێتکەرەکانی جۆنگکووک بەدەرەوە بوون..

نەیدەتوانی لێی حەرام بکات، لەکاتێکدا بیری دەکردەوە ئانی کچە و ئاساییانە حەزی بە جلی جوانە بەدڵی خۆی..
ئەگینا غیرە لەناوی دەبات کاتێک پێکەوە دەڕۆنە دەرەوە..
وادەزانێت گشت نێرەکانی دەوروبەر بە چاوێکی مشەخۆرانە لە خۆشەویستی ژیانی دەڕوانن..
لەکاتێکدا ئەمە هێندە مەحاڵ نیە، جوانی ئانی
جوانییەکی دەگمەنە..
ئەو ڕووخسارێکی تەواو کۆرییە لە قاڵبی ڕووسیدا..
ئەو پێستێکی نەرم و سپی هەیە و لێوەکانی مامناوەندن و لە فراولە دەچن..
قژەکانی لە هی کچی ئەم وڵاتە دەچێت، وردیلەییەکەی بە هەمان شێوە
چاوەکانی ئای کە چاوەکانی بکووژن..
ڕەنگێکی هێندە شینە حەزدەکەیت سەیری بکەیت بەردەوام و حەز لە هەموو شینەکان بکەیت..
ڕەنگی چاوەکانی ئانی ئاسمانی هاوینت لا خۆشەویست دەکات، دەریات لا ئاشنا دەکات، پەپوولەت لا ڕەنگین دەکات، ئەڵماست لا گران دەکات، شینەکانت لا شیرین دەکات..

جۆنگکووکی دیل بە چاوە ڕەن کاڵەکانی زەمەنێکی چاکە گرفتارە..

-
لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین دوای ئەوەی گەیشتن بە مۆڵێکی گەورە و بازاڕێکی فراوان..

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now