٠پـــەڕەیـ سـی و دوو٠

2K 237 83
                                    


ئانی^

"بۆ هەردەبێ بانگت بکەم؟"

زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد"ئاهـ نا، بەڵام ڕاهاتبووی کە هەمیشە بانگم بکەیت بۆیە پێم سەیربوو"

هەستایە سەرپێ و چاکەتەکەی لەبەرکرد کە هەڵیپەساردبوو بە کورسییەکەیەوە، و حەبەکەی لەگەڵ پەرداخێک ئاو خواردەوە..

"ئەی شەربەتی قۆغت ئامادە نەکردووە؟"وتم کاتێک سەیری سەر مێزەکەم کرد کە پەرداخە پڕ لە شەربەتە قۆغەکەمی لێنەبوو وەکو پێشتر..ئەو هەرگیز لەبیری ناکات تەنانەت گەر زۆر درەنگیشی بێت بۆ کار

"کاتم نەبوو، دەی من ڕۆیشتم"

"خوات لەگەڵ"

کاتێک ڕۆشت دەستم کرد بە نانخواردن بەهێواشی، بەڵام
تەنها بیرم لای ڕەفتارە سەیرەکانی بوو..
دەڵێم لەوانەیە بێتاقەت بێت یاخوود خەمۆکییەکە لێی دابێتەوە..بەڵام نا ئەو گەر بێتاقەتیش بێت هەرگیز وا ڕەفتارم لەگەڵ ناکات!
بەڵام ئاوهاش نابێت ئانی، تۆ زۆر ڕاهاتووی لەوەی زۆر نازت پێبدرێ و گرنگیت پێبدرێ لەلایەوە..لەوانەیە ئەویش بێزاربووبێت لەوەی زیاد لە پێویست گرنگیم پێبدات؟
بەهەرحاڵ نامەوێت بیری لێبکەمەوە..دەبێت سفرەکە کۆبکەمەوە و قاپەکان بشۆم وەک خۆشەویستێکی ئاقڵ هەرچەند پێشتر جۆنگکووک ئەمەی دەکرد و پێی ناخۆشبوو من بیکەم بەڵام مادەم ئەو نەیکرد من دەیکەم و هیوام وایە ببێتە کارم چونکە دەبێت فێری ئیش ببم..
و دوای ئەوەش دەچمە سەرەوە و کتێب دەخوێنمەوە تا دێتەوە و بەوە خۆم مەشغوڵ دەکەم تا زۆر بیری نەکەم..
کە خۆشەبوو ماچێکم لێ بدزیایە پێش ئەوەی بڕوات..
بیرم هاتەوە، تەنانەت ماچیشی نەکردم کە ڕۆشت..چەند ناخۆشە..تۆبڵێی چی هەڵە هەبێت لەودا.

-

بە دەم ڕێگاوە نەفرەتی لە خۆی دەکرد ئاهـ زۆر سەختە ئەم کارە، تەنانەت زۆرترین هەوڵیدا تا سەیری ئانی نەکات چونکە دڵنیابوو گەر سەیری بکات ئەوە ئارەزووی دەبێت ماچیبکات یاخوود ساردبێتەوە لە بڕیارەکەی بە بینینی ڕوخسارە جوان و بێتاوانەکەی ئانی..

——

لە ئۆفیسەکەی بوو خەریکبوو بۆ تای و جیمینی باس دەکرد
"کارەکەم منداڵانەیە نا؟"وتی کاتێک ئانیشکی لەسەر مێزەکە

"نا ئافەرم بژی بەدڵمی"تای وتی کاتێک پاڵی دابۆوە و قاوەی دەخواردەوە

"بەڕای من ئا، ئانی ڕانەهاتووە وا ڕەفتار بکەیت لەگەڵی"
جیمین وتی

"نا ئەوە چییە ئەو هەموو نازپێدانە خۆ دایکی نیت، ئاوا باشە زۆرت ڕوو داوە پێی"

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now