٠پـــەڕەیـ هــەژدەیـەم٠

2.2K 229 155
                                    


چوون بۆ سەر مێزەکە بۆ نانخواردن..

کەمە کەم باسی کارەکانیان دەکرد لە ڕوسیا

"جیمینا، گەر دەتبینی هەمووان چەن بەپەرۆشبوون لەیەکەم ڕۆژی کردنەوەی پڕۆژەکە.."تای گووتی لەکاتی نانخواردن

"هم..بەپەرۆشبوون بۆی؟"جیمین گووتی

ئانی تەنیا بە بێدەنگی خواردنی بەتامی جیمین دەخوات.

"بێگومان بەپەرۆشبوون لە ئێستادا لە پلەی دووەمە لە باشترین هوتێلە پێنج ئەستێرەکانی ڕوسیا.."
تای گووتی..

وە لەم کاتەدا جۆنگکووک سەیری ئانی کرد..کە ئەویش سەیری ئەوانی کرد..

"ڕووسیا؟"ئانی گووتی

ماوەیەک بێدەنگبوون هەموویان..
جیمین سەری لەقاند

ئانی نەیدەزانی کە سەفەرەکەیان بۆ ئەوێ بووە، لە کۆتاییدا نیوەی ژیانی لەوێ بەڕێکردووە و دایکی خەڵکی ئەوێیە، لە نۆ ساڵیەوە نەچوەتە ئەوێ ئێستاش باوانی لەوێن..هەستێکی سەیری هەبوو..جۆنگکووک نەیدەویست ئەوە بزانێت، هۆکارێکی نەبوو تەنیا حەزی نەدەکرد

"ئێوە چوون بۆ ڕوسیا؟"ئانی پرسی و سەیری تای کرد

"بەڵێ نەتدەزانی؟"تای وەڵامی دایەوە

سەری بە نا جوڵاند،

"لەسەر نانخواردن هێندە قسەمەکەن"جۆنگکووک گوتی بە هێمنی سەری لەسەر خواردنەکەی بوو..
بێگومان لاری نەدەکرد لە سەیرکردنی بچکۆلەکەی، کێ ئاگای لە حاڵی بوو دوو هەفتە زیاتر لێی دوربوو..
بێگومان بیری دەکات، بەڵام شێتانە!

جۆنگکووک^

لەلای دەرگاکە وەستابووین، ویستم کەمێک زوو بڕۆینەوە ئاخر گەلەک ماندووم، جگە لەوەش دەمویست کەمێک تاسەی دووری نازەنینەکەم بکەمەوە..
ئەو شتانەشی نیشان دەم کە بۆیم کڕیووە..

تای ماوەیەک بوو ڕۆیشتبۆوە شووقەکەی

بەڵام بە شۆکەوە وەستابووم..بێچارە..ئانی دەڵێ نایەمەوە و نایەمەوە.

"بۆ خاتری خوا نایەیتەوە لەگەڵم واتای چی؟"بە سەرسوڕماوی و بێ باوەڕی گوتم

"من بیری جیمین دەکەم"ئانی گوتی لە کاتێکدا دەستی لە گیرفانی قەمسەڵە باڵۆنەکەی بوو..
لێوەکانی شۆڕ کردبوو..

"تاقانەکەم من سبەی دێمە لات بەڵام تۆ ئێستا لەگەڵ جۆنگکووک بچۆرەوە باش؟"جیمین گوتی

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now