٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و شـەشـەم٠

3K 236 110
                                    


«ئێوارە»

لەسەر خوانەکە دانیشتبوون، باسی ئەم بابەتەی چاوپێکەوتنەی ئەمڕۆیان دەکرد..ئانی تەنیا بە بێدەنگی نانی دەخوارد و لێیان تێنەدەگەیشت

"بەگوێرەی ئەوەی ئاوا ئاسان کۆتایی هات، باوەڕناکەم پێویستکا هێندە بمێنینەوە.."تای گووتی لەکاتی نانخواردن

"بەردی بناغەی پڕۆژەکە بە دەستی خۆم دەبێت، وە لە دوای ئەوەوە بڕیار دەدەین کەی بگەڕێینەوە"جۆنگکووک گووتی

"ناشبێ کاری کۆمپانیا ئیهمال کەین، ئەو یاریدەدەرانە لە سێ ڕۆژ زیاتر پێیان کۆنتڕۆڵ نابێ"

"جۆنگکووک ئەی بیرت لە پێشنیارەکەی ئەمڕۆی جێگری سەرنووسەری گۆڤاری ماکلینزی کەنەدی کردەوە؟"جیمین گووتی

ئەویش لێوەکانی بە نەزانی جوڵاند و ڕووی لە تای کرد
"ئەوە بۆ تای جێدێڵین خۆتەزانی من و تۆ زیاتر چاومان لەسەر ئەو پڕۆژانەیە کە لە بنیادنان دان..تێیهیۆنگ لەم بوارانە شارەزایە"

خۆشبەختانە کۆمپانیای جۆن چەند لقێکی سەرەکی لێ دەبێتەوە لە هەموو بوارەکان، کە گشتیان بە هەوڵ و کۆششی جۆنگکووک و هاوڕێکانی دروستبوون

تای چاوەکانی کز کرد و سەیری جیمینی کرد
"بیستوومە ئەم گۆڤارە لێرە تیمێکی پیشەگەری شارەزا لە سەرنوسەر و ڕۆژنامەنووس و نوسەر کاری لەسەردەکەن، من پێداچوونێک بۆ بابەتەکانیان دەکەم گەر گونجا وەڵامیان دەدەینەوە"

جیمین سەری لەقاند..

جۆنگکووک^

سەرنجم چووە سەر بەرخۆلە سپیەکەم کە خەریکی نانخواردنە، سوێند دەخۆم لەم جلانەدا ڕێک دەڵێی بەرخی سپیە..

"جوانکیلەکەم، تۆ چۆنی بێزار نەبویت؟"جیمین گووتی و سەیری ئانی کرد

دەستی ڕاستی بە ڕومەتیەوە ناوە و لێوەکانی زیاتر لە فراولە دەچن..
چەند دەمەوێ ماچیان بکەم، هەر بە سەیرکردنی خەندەم دەکرد

"نا من باشبووم"

"ئاهـ من سبەینێ بەتاڵم دەتبەمە شوێنێکی زۆر خۆش، ڕێستورانتێکی ڕاقیم دۆزیوەتەوە لێرە"جیمین گووتی بە زەردەخەنەوە

ئانی'ـش بە دڵخۆشی ڕاستبۆوە"باشە!"

ناهەقیە، من لێرە ناڕازیم

"ئەی بۆ من نەیبەم"

ئانی'ـە جوانەکەم سەیری کردم..

"تۆ هەر ناڵێی کارم هەیە دە بڕۆ دەی خەریکی کارەکانت بە"

ئای بە قوربانی گرژ و مۆنیەکەت بم..کە جوانە خوایە..

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now