٠پـــەڕەیـ چـل و چـوار٠

2.2K 241 80
                                    



جۆنگکووک سەیری کرد"هم؟"

"همم؟؟"ئانی چاوەکانی لێی سور کردەوە

"ئێ گیانەکەم کچی جوان هەر جوانە خۆ ناتەوێ نکۆڵێ لێبکەم!"جۆنگکووک وتی بە ئاسایی، بەڵام تەنها دەیویست وای لێبکات غیرە بکات ئەگینا ئەسڵەن هیچ کچێک سەرنجی ڕاناکێشێت جگە لە ئانی.

ئانی^

زۆر زۆر توڕە بووم، سەیری تیڤیەکەم کرد، و دواتر سەیری ئەوم کردەوە..خۆم نەگرت و زلەیەکم دا لە ڕوخساری..

بەڵام..!

بەخێرایی پەشیمان بوومەوە! ئەوە من چیم کرد...
بەتەواوی ئاگام لە خۆم نەبوو، خێرا دەستم بە ڕوومەتی گرت

-

تێهیۆنگ و جیمین یەکسەر سەیرییان کردن
"ئەوە چیبوو؟؟"جیمین پرسی

لە کاتێکدا جۆنگکووک تەنها بە چاوی فراوانەوە سەیری ئانی ئەکات.

"ج.جۆنگکووک، بمبوورە بەخوا مەبەستم نەبوو تخوا بمبوورە ئازارت پێگەشت؟"چاوەکانی پڕ بوون

جۆنگکووک هیچی نەوت و سەیری تێهیۆنگ و جیمینی کرد و ئاماژەی بۆیان کرد تا بڕۆن..

و ئەوانیش هەمان شتییان کرد

جۆنگکووک هێشتا دەستی لە کەمەری ئانی بوو..

"جۆنگکووک، تخوا بمبوورە نازانم بۆوام کرد بەتەواوی بێهۆش بووم بمبو-"قسەکەی پێ تەواو نەکرا چونکە جۆنگکووک دەستی لەسەر دەمی دانا بەهێواشی

"شش، تەواو باشە هیچ نییە من باشم"بە بەردەوامی سەیری چاوەکانی ئانی ئەکرد

ئەو خەمی ئانی بوو، ئەمە ئانی نییە بەو شێوە بە ئاسانی زلەی لێبات تەنها لەبەرەوەی توڕە بووە.. ئەو ماوەیە بەتەواوی جیاواز ڕەفتار ئەکات، بیر ئەکاتەوە تۆبڵێی شتێکی هەبێت و بە من نەڵێت

دەستی لەسەر کەمەری توندتر کرد و دەستەکەی تریشی لابرد لەسەر دەمی و نای بە ڕوومەتییەوە

"ئانی، بچکۆلەکەم، قوربانت بم چیتە؟ ئەو ماوە بۆچی هێندە هەستیار بوویت؟ گەر شتێکت هەیە کێ لە من نزیکترە بۆت بۆچی بۆم باس ناکەیت هم؟"

ئانی سەری بە نەخێر لەقاند، ئەو بەتەواوی دڵخۆشترینە بەڵام ئەو ماوەیە هەموو شتێک زۆر ئاڵۆز بووە بۆ ئەو و خۆشی نازانێت بۆ وای لێهاتووە
دەستی لەسەر ڕوومەتی چەپی جۆنگکووک دانا شوێنی زلەکەی"ئازارت گەیشت؟"لێوەکانی گرژ کرد و فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now