٠پـــەڕەیـ سـی و یـەک٠

2.2K 225 203
                                    



جۆنگکووک^

"واشنەڵێم ناخەویت"

"با قاپەکان بشۆین"ئانی وتی

"ئەڵێیت چی ئەم نەخەوتنەت بقۆزمەوە و کاتت لێبەرم؟" وتم و چاوەکانم بچووک کردەوە کاتێک ئانی هاتە لام لەلای مێزی قاپ شوشتنەکە بووین

"مەبەستت چییە؟"برۆکانی گرژ کرد بە تێنەگەشتن..

"بۆ نموونە بیکەین بە سێ"
ترسم لە دووگیان بوونی هەیە زۆرجار..
منیش ندی و بدیم..بە هەمووی سێ جار نابێت کردوومانە و ئەشترسم کە دووگیان بێت..هەرخۆی من ئەوەم دەوێت بەڵام نامەوێت جارێ ئانی بخەمە ژێر ئەم بارە قورسەوە ئەو هێشتا زۆر گەنجە بۆ ئەمە..
هێشتا وەک مناڵێکە کە پێویستە ئاگاداری بم ئێستە وای لێبکەم کە منداڵێک هەڵگرێت..؟نەبابە
جگە لەوەش حەزم بە بەکارهێنانی پارێزەر نییە..یاخود نامەوێت ئانی ئەم حەبانە بخوات نازانم لەگەڵی ئاسوودەنیم

کەمێک سەیری کردم بە تێنەگەشتنەوە دواتر کێشای بە شانمدا
"نەخێر!"

پێکەنیم"دەستت لابە خۆم دەیکەم"

بەڵام ئەو قۆڵی هەڵکرد..ئەم قۆڵە نەرم و سپییانەی ڕێک دەڵێی بۆ گازگرتن درووست بوون

"لایبە بابە ئەم دەستە ناسک و جوانانەت تێکمەدە، جگە لەوەش گەر زۆر بووان دەمخستنە قاپشۆرەکەوە"

"یااا!"بەبەرزی و توڕەیی هاواری کرد..

"باش باش باش"

"زۆر ئیزعاجیت!"

"دەنگی تۆش زۆر بەرزە!"قوربانی دەنگی بم..

"هم؟"سەیری کردم..دیارە دووبارە مێشکی ڕۆشتووە..

"دەنگت زۆر خۆشە گیانەکەی من"
سەیرم کرد"پاکی کەرەوە"

"تۆ پیست کردووە"لەبەر خۆیەوە وتی

بزەیەکی لارم کرد"شانازییە گەر من کردبێتم"

قاپەکان تەواو بوون و دەستمان وشک کردەوە..

"ئێ چیبکەین؟"پرسیم و سەیرم کرد

"نازانم، با کتێب بخوێنینەوە؟"سەیری کردم

"نەمبینیوە دوو کەس پێکەوە چێژ لە خوێندنەوە ببینن، خۆت دەتوانی بچیت بیخوێنیتەوە بەتەنیا.."

"هم؟ئەی چی بکەین؟"

"بڕۆ شتێک لەبەرکە پیاسەیەکی دەرەوە دەکەین"

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now