٠پـــەڕەیـ چـل و دوو٠

1.8K 241 78
                                    


«دوو ڕۆژ تێپەڕی»

کاتژمێر نۆی بەیانی بوو..لە سەر قەنەفەی هۆڵەکە دانیشتبوو سەیری ئیمەیڵەکانی دەکرد لە لاپتۆبەکەی کە پێی گەیشتوون پێش نەشتەرگەریەکەی و سەیری نەکردوون..

برۆکانی کەمێک گرژ کرد و لێوەکانی بە نەرمی گەست کەمێک هەستی بە شەرمەزاری کرد لە دوای خوێندنەوەیان، لەلایەن زۆر لە هاوکارەکانی ئیمەیڵی بۆهاتووە و درەنگیش کەوتووە لە وەڵامدانەوەیان..
ئەمە لە سرووشتی ئەو نیە..

"ئاهـ پێویستە بانگهێشتی ڕێستوورانتیان بکەم چونکە بەڕاستی هەست بە شەرمەزاری دەکەم-"
لەبەر خۆیەوە گووتی و مۆبایلەکەی زەنگی لێدا..

"ئۆ جیمینا.."

"باشی مامە.."

"تای ئەمە تۆی، بۆ بە مۆبایلی خۆت تەلەفون ناکەی برا"

"لەوە گەڕێ خۆت دەزانی ئەمڕۆ و سبەی کۆتایی هەفتەیە بۆ هەر لە ماڵەوە دانیشین ڕزین لە ماڵەوە با ئەمجارە بڕۆینە گەشتێک شتێکی بچووک.."تای گووتی

"گەشتی کوێ کەی وەختیەتی.."

"جۆنگکووک تکایە خۆت بێتام مەکە ئەو فیچقیە داماوەش بێزاربووە لە ماڵەوە هەر نەبێ لەبەر ئەو.."

"ئەسڵەن بڕۆین بۆکوێ هم..؟"
گووتی و بە دەستەکەی تری خەریکی لاپتۆبەکەی بوو

"نێو دارستان"

پێکەنینێکی گاڵتەپێکەرانەی کرد
"وادیارە شێتبووی، بۆ ئێمە سەرکێش و شتین..دارستانی چی و حاڵی چی.."

"تۆ بێڵە قسەکەم تەواوبکەم، خۆ نەمووتوە دەڕۆینە ئالاسکا و بەدوای مەیموونی کێوی دەگەڕێین، خۆتەزانی من ڕەفیق و شتم زۆرە و زیاتر لە ئێوەش گەڕاوم و شوێنم دیووە.."تای گووتی

جۆنگکووک هەناسەیەکی هەڵمژی و پاڵی بە قەنەفەکەدا

"ئێ دەی"

"هاوڕێیەکم لەنێو دارستان لە جێگایەکی خۆش خانوو شتی هەیە ناونیشانەکەی پێداوم..ئێوە بەس دوام کەون و هەقتان نەبێ.."

"خانووی چی و دارستانی چی داخوا چیبێ، من ئانی ناهێنمە هەموو جێگایەک ئەوە بزانە.."جۆنگکووک گووتی و ئاگاداری کردەوە

تای بە بێتامی لاسای کردەوە..

"باشە دەی فکرێکی لێدەکەمەوە پێت دەڵێمەوە.."

"باشە منیش شت حازرەکەم"تای گووتی بە کەیفەوە و دایخستەوە..

جـۆنـگـکـووک^

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now