٠پـــەڕەیـ چـل و سـێ٠

2.1K 238 113
                                    


دوای ئەوەی هەموو شتەکانییان جێگیر کرد لە شوێنی خۆی جیمین خەریکی خواردن درووستکردن بوو وە تێهیۆنگیش لەلای بوو بەحسابی یارمەتیدان بەڵام هیچی نەدەکرد و خۆی دەخافڵاند تەنها..
ئانی و جۆنگکووکیش لەژووری دانیشتنەکەن و سەیری ڤیدیۆی و رەسمی خۆیان دەکەن لەنێو مۆبایلەکەی جۆنگکووک

خانووەکە زۆر بچووک بوو بە تەختە و دار دروستکرابوو، تەنها بریتی بوو لە مەتبەخێک و ژوورێک کە قەنەفە و ئاگردانێکی لێبوو وە تیڤییەک..

"توخوا هەتیو ئەوە شوێنە بۆ ئێمەت ناوەتەوە ئەی لەکوێ بتۆپین ئەمشەو؟؟"جیمین وتی بەبێزاری کاتێک خەیارەکانی لەت دەکرد

تێهیۆنگ خەریکی مۆبایلەکەی بوو زەردەخەنەی دەکرد..ئەو ماوەیە بەس خەیاڵی لای دنکەکەیەتی..

جیمین سەیرکردنێکی بێتامی پێدا"ئای دەرد، باشە خۆ ئێمەش قلمان هەیە بەس خۆ وەک تۆ ندی و بدی نین هەموو سەری دەقەیەک نامەی بۆ بنێرین"

"وی خۆمڕۆ چ نازدارە"بەبەر خۆیەوە وتی"جیمین سەیری بەو جلانەوە چ جوانە"ویستی نیشانی بدات بەڵام یەکسەر پەشیمان بۆوە و مۆبایلەکەی خستە سەر سنگی"چاوباز بەتەما بووی سەیری خۆشەویستی من بکەیت؟ نەیخۆی تاڵە"

جیمین برۆکانی گرژ کردبوو بەبێزاری سەیری دەکرد..لێی ناگرێ یەکەمجارێتی پەیوەندییەکی جدی هەبێت..

"بڕۆ لە ژووری دانیشتنەکە سفرە داخە"جیمین وتی و سفرەکەی بۆ ڕاگرت

"ئەی ئەو جیقنەیە بۆ نایکا"

"تای، زووکە دەی"

بەبێزاری سفرەکەی برد و چووە ژووری دانیشتنەکە

بەبێتامی سەیری ئەم دووانەی کرد کەلەنێو باوەشی یەکترن و سەیری مۆبایلەکەیان ئەکەن و پێئەکەنن"کەم نازکە هەستە ئەو سفرەم لەگەڵ داخە"تێهیۆنگ وتی بەبێزاری

"ئەوە من چەند جارم پێت وت فەرمان بەسەر دەستگیرانەکەم نەکەیت"جۆنگکووک وتی و برۆیەکی بەرز کرد

ئانی تەنها دەستی لەکەمەری جۆنگکووک توندتر کرد

چاوی سوڕاند"دە گێژە گێژ هەر ئەبێت فێری یەک دوو ئیش بێت ئەی ژنت بۆ چی هێناوە!"

"جا خۆ من ژنم بۆ ئیشکردن نەهێناوە!"برۆکانی گرژ کرد

"ئەی بەس بۆ هینکر-"وەستا کاتێک چاوە سووربوەکانی جۆنگکووکی بینی..خۆی جۆنگکووک کێشەی ئەم قسانەی نییە بەڵام ئەزانێت ئانی زۆر شەرم ئەکات و پێی نائاسوودە ئەبێت

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKDove le storie prendono vita. Scoprilo ora