٠پـــەڕەیـ بــیستـەم٠

2.6K 233 248
                                    


«دوای دوو هـەفتە»

-

ڕۆژەکان وەک یەکن، هەفتەیەک لە ماڵەوە پشووی وەرگرت..جیمین و تێهیۆنگ بەنزیکەیی هەموو ڕۆژێک دەهاتنە لای.

لەزگەیەکی بچوک بەسەرییەوە ماوە چونکە نەیدەویست بەو سەرە پێچراوەوە بچێتەوە کۆمپانیا..
بەڵام هێشتا دەستی پێچراوە..
بێگومان تەنانەت بۆ جارێکیش سەرزەنشتی ئانی نەکرد بەوەی ئەمەی بەسەرهێنا، ئەو ئانیـ'ەکەی پێ لەسەر هەق بوو..تەنانەت دڵی ئاسوودەبوو کە ئانی بەجۆرێک لە جۆرەکان هەقی کردەوە..هەرچەندە بە مەبەست نەیکرد بەڵام ئەمە ئاسوودەی دەکرد هەرچۆنێک بێت

قەمیسەکەی لەبەر کردبوو دەیویست قۆپچەی قۆڵە ساغەکەی دابخات بەڵام بەهۆی برینەکەیەوە نەیدەتوانی..

هەوڵیدا..بەڵام شکست.

چاکتەکەی هەڵگرت و هاتە خوارەوە..هاتە مەتبخەکە و ئانی نانی بەیانی دەخوارد

ئانی^

هەفتەی یەکەم جیمین زۆربەی کات لێرەبوو و خواردنی ئامادە دەکرد بەڵام هەفتەی دووەم چیتر جۆنگکووک خۆی دەیکرد..بەڕاستی هەست بە شەرمەزاری دەکەم کە دوو پیاو خواردن ئامادە دەکەن بۆ من کە کچێکم..ئێ هیچ نازانم تەنها چەند شتێکی ئاسایی و بچوک نەبێت..

و خۆ دایکیشم شتێمی وای نەدەزانی بیرمە هەمیشە باوکم شەڕی بوو لەگەڵی و گلەی لێ دەکرد کە خواردن دروست ناکات..لەوانەیە گەر دایکم خواردنی درووست کردبا من شتێکی لێوە فێربووبام بەڵام تەنانەت ئەو کاتانەشی دەیکرد زۆر بە کەم و کورتی بوو..

ئاهـ تۆ بڵێی ئێستە چی بکەن؟
بە من چی.

سەبارەت بە جۆنگکووک..من بەڕاستی هەمیشە هەست بە تاوان دەکەم..سوێند دەخۆم کە نەک قسەی ناخۆش بەڵکو ڕوخسارێکی توڕەیی و بێزاریشی پێم نەداوە..
هەندێکجار سەیرم لێدێت کە چۆن کەسێک دەتوانێت هێندە باش بێت؟
باشە گەر هەستیشم بۆی نەبێت بەڵام هێشتا خۆم لە ڕاستییەکان بەدوور ناگرم..
هێشتا ئەوەم بیر نەچووە کە ئەو لێی بردم...و زۆرجاریش خەفەتی لێدەخۆم..
بەڵام بیریش دەکەمەوە کە ڕۆژێک هەر ئەمە ڕووی دەدا..بۆیە هەوڵدەدەم بیری لێنەکەمەوە زۆر..
هاهـ تەنها زۆر ماندووم لە هەموو شتێک..تاکە شت تۆزێک مێشکم ئارامی پێبدات کتێب خوێندنەوەیە کە دەمخاتە جیهانێکی ترەوە..من بەڕاستی ئەو جیهانەم خۆشدەوێت.

سەیری ئاڕاستەی دەرگاکەم کرد کە جۆنگکووک بانگی کردم"ئانی"

"هم..؟"قومێکم لە شیرەکەم دا..

"دەتوانی ئەمەم بۆ دابخەیت"ئاماژەی بۆ قۆپچەی قۆڵە ساغەکەی کرد..زۆر بەجوانی داوایکرد

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now