٠پـــەڕەیـ چـل و نــۆ٠

Start from the beginning
                                    

"جۆنگکووک ..."
ئانی گووتی بە نازەوە، سەری بردە دواوە و لەسەر سنگی حەساندیەوە..

"گــیــانم ..."

"جۆنی .."

"بڵێ با خۆم فڕێدەم"

"جۆنگکووکی .."

"دڵم لاوازە ..."

ئانی بە سووکی پێکەنی..
تەنیا بە بانگکردنی ناوی دەتوانێ پیاوێکی سی و سێ ساڵان شەکەت شەکەت بکات..

بە هێواشی شانەکانی گرت و وایکرد ڕووی تێبکات..

"بچکۆلەکەم...؟"

"بیست و یەک ساڵم"
بە لووتبەرزی گووتی

"بۆیە لە ماوەی سێ ساڵ لە دوو سانتیم زیاتر باڵات بەرز نەبوو؟"

ئانی ڕووی گرژ کرد و کێشای بە سنگی..

جۆنگکووک بە پێکەنینەوە نزیکبۆوە، لووتی لە ڕوومەت و ڕووخساری دەخشاند..

"زۆر بیرت دەکەم.."
لەبن گوێیەوە بە نزمی گووتی..
بە هێمنی ماچی دەکرد..
ئانی چاوەکانی داخست..
سەدێکیش تێپەڕێت هێشتا دەلەرزن بە مامەڵەی ئەوی تر..

ئانی دەستەکانی لە کەمەری جۆنگکووک ئاڵاند، بە نەرمی باوەشیان لەیەکدا..
بە قوڵی بۆنی ملی دەکرد و ماچی دەکرد..

چاوەکانی ئانی پڕ بوون..
وەک هەمووکات..بۆ جوانی پەیوەندیەکەیان دڵی پڕ دەبێت..

"منت گەڕاند بە جیهاندا ئاخر کێ ئەوە بۆ خۆشەویستەکەی دەکات هم..؟"

جۆنگکووک ڕووخساری گرت و ماچێکی نەوچەوانی کرد ..
"چەنجاریتر پێت بڵێم ئەوە بچووکترین شتە بۆتم کردبێت..؟"

"جۆنی گەورەترین شتی دوونیا چیە..؟"

"شەیدایم بۆتۆ..."
"بۆ پرسیت.؟"

"تاوەکوو بڵێم لەوە زیاتر خۆشمدەوێی، جۆنگکووک گەر بڵێم لە خۆشەویستیەکەی تۆ زیاتر من خۆشمدەوێی باوەڕم پێدەکەیت؟"

جۆنگکووک سەری بەملا و بەملادا برد"نا ناتوانی.."
"جگە لەمەش بۆ دڵت پڕە نازەنینەکەم بۆ.."

نەوچەوانی خستە سەر سنگی جۆنگکووک
"دڵم خۆشە بۆیە.."

"لە خۆشیشدا مەگری با لە قاچ نەکەوم.."

"شوێنت زۆر جوانە لە دڵمدا.."


«بەیانی»

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now