٠پـــەڕەیـ چـل و چـوار٠

Start from the beginning
                                    

جۆنگکووک سەری لار کردەوە و ماچی دەستی کرد"من باشم بوەستە لەوەی ئەو پرسیارە بکەیت قابیلە ئەم دەستە ناسک و جوانانە ئازارم پێبگەیەنن؟"بزەیەکی کرد..
ئەو ئەیزانی ئەمە ئانی نییە و شتێک لە ئارادایە ئاخۆ باش بێت یان خراپ..هەستی دەکرد هەم لە ڕووی جەستەیی و دەروونیش وەک خۆی نییە

"م.من زۆر خراپم، جۆنگکووک من زۆر خراپم بۆچی وام کرد"
"م.من تەنها پێم ناخۆشبوو و توڕە بووم کە وات وت بەڵام هەرگیز مەبەستی ئازاردانتم نەبوو نازانم بۆچی وامکرد، من تەنها زۆرم خۆشەوێیت و وا هەست ئەکەم گەر کچێکی ترت بەلاوە جوان بوو ئەوە من تۆ لەدەستەیەم"زۆر بە پاکی و ڕاستگۆیی قسەکانی دەردەبڕی

جۆنگکووک خێرا لە باوەشی گرت"قسەی بێمانا! تۆ هەرگیز من لەدەست نادەیت ئانی وە.."پێکەنی و هاتە دەرەوە لە باوەشی و سەیری کرد

"من بە ئەنقەست وام وت بەخوا ئێستا گەر پرسیاری شێوەی ئەو کچەشم لێبکەن بیرم نەماوە! تەنها ویستم تۆ غیرە بکەیت چونکە ئەوەم بەدڵە بەس خۆ چوزانم هێندە توندوتیژی یەکسەر پەنا بۆ لێدان ئەبەیت"پێکەنی، ئەوەی کۆتایی بە گاڵتە وت

برۆکانی گرژ کرد"تۆ خۆت چاڵ بۆ خۆت هەڵئەکەنیت!"

سەری لەقاند"ئم وایە"

——

تێهیۆنگ لەسەر قەنەفەکە خەریک بوو دەخەوت، جیمینیش خەریکی مۆبایلەکەی بوو ئەویش لەسەر قەنەفەکەی تر..

ئانی و جۆنگکووک لەسەر زەوییەکە جێیان ڕاخستبوو لەبەر ئەوەی جۆنگکووک پێداگری کرد و ئەیوت من ناتوانم بێ ئانی بخەوم

ئانی خۆی لە باوەشی جۆنگکووک شاردبۆوە و یاری بە ئێخەکەی جۆنگکووک دەکرد...هەر بیری لە ئەمشەو دەکردەوە و نازانێت بۆچی بەم شێوە زلەی لە جۆنگکووک دا...خۆی زۆر بە خراپ و گەمژە و بێڕێز دەزانی..هەرچەند جۆنگکووک ئەسڵەن گوێشی لێنەبوو تاکە شت خەمی بوو ئەوەبوو کە ئانی بەم دواییانە ئاسایی ڕەفتار ناکات و ئەترسا کە شتێکی هەبێت..

جیمین و تێهیۆنگیش هەستییان بەمە کردبوو بۆیە تێدەگەشتن لەوەی ئانی ئەم ماوەیە زۆر لەسەر خۆی نییە و خەتای ئەو نەبووە کە لە کۆنترۆڵی خۆی دەرچووە..

"ئەرێ دە بەسە نەبڕایەوە دەنگی ئەم هەموو ماچە بۆ ناتۆپی جۆنگکووک!!"تێهیۆنگ بە توڕەیی وتی کاتێک قۆڵی لەسەر چاوەکانی دانابوو، بەردەوام دەنگی جۆنگکووک دەهات کە ماچی سەری ئانی دەکرد و بۆنی دەکرد، بووە بە خوی شەوانەی وا نەکات خەوی لێناکەوێت

ئانی زیاتر خۆی لە باوەشی شاردەوە چونکە شەرمی ئەکرد..

"تەواو دەتتوانی شوێنێکمان بۆ بدۆزییەوە کە هیچ نەبێ دوو سێ ژووری تێدابوا بۆ نوستن لەم کونە مشکەت داناوین بەتەمای چیت"بە بێ منەتی وتی

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now