٠پـــەڕەیـ سـی و دوو٠

Start from the beginning
                                    

"بێگومان نازی پێدەدەم! شایەنی زۆر لەوەش زیاترە بەڵام تەنیا دەمەوێت بەم شێوە لە خۆشەویستییەکەی دڵنیا بمەوە و بزانم کاردانەوەی چۆن دەبێت گەر بەم جۆرە بم"

"گەر تۆش نازی پێنەدەی من پێی دەدەم"جیمین وتی کاتێک سەیری فایلەکانی نێو دەستی دەکرد

"ڕا دەکات بەڕای من، بۆیە ئاگات لێ بێت"تێهیۆنگ وتی بە دڵنیایی

جیمین و جۆنگکووک تەنها چاوییان سوڕاند..

——

تا ئێوارە نەگەڕایەوە هەرچەند ویستی نیوەڕۆ بێتەوە بەڵام تێهیۆنگ بەزۆر ڕایگرت گوایە بەوجۆرە پلانەکەی سەرکەوتوو نابێت..
هەندێک زەرفی لەسەر مێزی هۆڵەکە دانا..مەیلەو تاریک بوو

ئانی^

نیوەڕۆ هیچم نەخواردبوو، بەدرێژایی ڕۆژەکە لەسەر بێدەکەم بووم و نیوەڕۆش هیچم نەخوارد خۆ نازانم هیچ درووست بکەم..
جۆنگکووک نەبێت پەکم کەوتووە...

سەیری تیڤیم دەکرد لەژێر جێگاکەم و بەبەتانیەکە خۆم داپۆشیبوو تەنها سەرم دیاربوو..

"ئانیی.."

کە گوێم لەدەنگە خۆشەکەی بوو یەکسەر ڕاست بوومەوە و زەردەخەنەم کرد..لەوانەیە ئێستە بێزارنەبێت و ڕووخۆشییەکەی گەڕابێتەوە..

بەدەم ڕێگاوە قژم چاکدەکرد بەس وابزانم هێشتا شێواو بوو..

چوومە لای قادرمەکان..

جۆنگکووک^

"ئای بەقوربانت بم چەند کیوتە"بە دەم خۆمەوە لەخوارەوەی قادرمەکان گووتم
چەندە قورسە کە ناتوانم بچم و باوەشێکی تێر و تەسەلی بکەم..
"وەرە نان بخۆ"بە ساردی گووتم و چوومەوە سەر قەنەفەکان..

خواردنی دەرەوەم هێنابوو..لەسەر مێزی هۆڵەکە بوون

-

ئانی دانیشت لەسەر قەنەفەکان

جۆنگکووک پاکەتە پیزاکەی کردەوە"دەی بیخۆ"
قاپێک موقەبیلات و زەڵاتەی بۆ خۆی هێنابوو هەڵیگرت و پاڵی بە قەنەفەکە دا..
لە دواوە سەیری ئانی دەکرد و خۆی بەقوربانی دەکرد لە دڵیدا..

ئانی سەیری کرد"جۆنگکووک، باشیت؟"خۆی نەگرت..
چی گەر کێشەیەکی هەبێت!بیری دەکردەوە ئەو چ خۆشەویستێکە گەر هەست بە خەمی ئەو کەسە نەکات کە خۆشیدەوێت..

سەری لەقاند و برۆی بەرز کرد"بۆ دەپرسی؟"

"هیچ"دەستی کرد بە خواردنی پیزاکە..
"ئەو تیڤییە بکەوە"بەبێزاری گووتی..تەنها تا بزانێت وەک پێشترە یاخوود هەر بەڕاستی گۆڕاوە؟

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now