٠پـــەڕەیـ بـیسـت و یـەکـەم٠

Start from the beginning
                                    

"منیش دێم، چی ئەگەر بەو شەوە ڕفێنرام"

پێکەنیم، جا کێ حەدی هەیە..
"باشە دەی وەرە"

هات و دەستی گرتم، ئای خوایە سکم..
بەخوا شەرم نیە چیبکەم..کە نزیکم دەبێتەوە شێتدەبم..
دڵنیام ترساوە بەو شەوە بۆیە دەستم دەگرێت..
چەندەم خۆشدەوێت ئەزیزەکەم

چووینە ناو سوپەرمارکێتەکەوە، هەندێ سوکە ژەم و سناک و جبس و ئەو شتانەم هەڵگرت..خواردنی تەواوم پێبوو بەڵام ئەمانەم لەبەر ئانی'ـە.

تەنیا بەدوام کەوتبوو ئاگام لێبوو بەدزیەوە شتی دەخستە سەبەتەکە..
پێکەنیم پێی..
ئێ ئاخر بەس با بڵێت فڵان شت گەر لە زەویدا بونی نەبێت بۆی دروست دەکەم..

بە خێرایی شتەکانم هەڵگرت و چاوەڕێ بووم کاشێرەکە کارتەکەمم پێبداتەوە..دەستە بچکۆلەکانی ئانیم گرتبوو خستبوومنە گیرفانی چاکەتەکەم..ئەویش بە دەستەکەی تری دەسکاری شتی دەکرد..

چووینە دەرەوە..

"دەی سەرکەوە گوڵەباخەکەم.."گووتم و دەرگاکەم بۆی کردەوە ئەویش سەرکەوت..

شتەکانم لە دواوەی ئۆتۆمبێلەکەم دانا لە تەنیشت ئەوانی تر..یەک دوو جبس و مەساسەم هەڵگرت و بۆم هێنا ناو ئۆتۆمبێلەکە تا بێزار نەبێت و بۆخۆی شت بخوا..

ئانی پاڵی دابۆوە بە کوشنەکە و چاوی داخستبوو

گۆرانیەکی هێمنم پێکرد، لێوەکانم بە هێواشی دەجوڵاند و لەگەڵیم دەوتەوە..

تێبینیم کرد چاوی کردەوە..

"ببوورە بچکۆلەکەم، لایدەبەم، بێزارتی کرد..؟"

لە ڕاستیدا ئانی گوێی لە گۆرانی گووتنەوە چپەکەی بوو دەنگی بەدڵبوو..

"بۆخۆت گۆرانی بڵێ"

"من گۆرانی بڵێم؟"

"ئم"

پێکەنیم"دەنگم خۆشنیە"

"گوێم لێبوو دەنگت زۆر خۆشە دەی دەی تخوا بیڵێ"

"همم..nothing like us دەزانیت تۆ؟"ئانی زیادی کرد..

جۆنگکووک دەمی کەمێک کردەوە..پێکەنی
"نەڵێی دڵخوازمە"

"ئەوە گۆرانی دڵخوازی هەمیشەیی خۆمە!"

پێکەنیم دوبارە"زۆر تایبەتە لام، بەڵام نەمخستە سەری..چونکە هەندێک یادگاریم دێنێتەوە خەیاڵ"لەکۆتایی قسەکانمدا بزەکەم کاڵ بۆوە بە هێمنی گووتم

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now