٠پـــەڕەیـ شــازدەیـەم٠

Start from the beginning
                                    

"باشە دەیهێنم، دەی خوات لەگەڵ"

ئەویش خواحافیزی کردوو دایانخستەوە

جۆنگکووک سەیری ئانی کرد کە هەر تاڵێکی قژی بەلایەکدا چوبوو..ئەمەی زۆر پێ قشت بوو

لەسەر ئانیشکی ڕاستی وەستابوو..پێکەنی هەستایەوە..

هەستایەوە و چوو بەرەو گەرماو کە لەلای چەپی ژوورەکە بوو"کە هاتمەوە خۆم قژت چاک دەکەم"

ئانیش هیچی نەگوت..

——

ئانی^

خۆم گۆڕیبوو ئامادەبووم..پانتۆڵێکی سپی تەسک و بلوزێکی ڕەش کە نوسینێکی سادەی لەسەربوو..و چاکەتەکێکی کورتی پانی بێجیم لەبەر بوو

"من نایەم"برۆکانم گرژ کردبوو، دوای خۆگۆڕین بیرم هاتەوە کە ئەم شتە نەفرەتییە بەسەر ملمەوەیە چۆن بچم ڕێک ئابڕووم دەچێت

لە ئاوێنەکەوە سەیری کردم کاتێک ئێخەکەی چاکدەکرد.."بۆ؟"

"نامەوێت"

"بۆلای جیمین؟"

"نامەوێت بێم"

"مەیە"زۆر بەبێ منەتی ئەمەی وت

سەیرم کرد..توڕە بووم"یااا!"هاوارم کرد

سەیری کردم و ئاوڕی دایەوە

"ئێ چیتە بەقوربانت بم؟"

"خەتای تۆبوو"چاوەکانم پڕ بوون

ئاخر زۆر حەزدەکەم بچم..هەمووی خەتای ئەوە گەر دوێنێ ئەم پەڵەی سەر ملمی بۆ دروستنەکردمایە ئێستە بە ئاسوودەیی دەچووم

"چی دەڵێی؟"

بەتوڕەیی قژم لادا لەسەر ملم"من چۆن ئاوا بچم؟!"

نزیک بۆوە لێم

دیاربوو کە دەیویست پێکەنین ڕاگرێت..

بەس پێبکەنە باشە!

قژمی هێنایە خوارەوە و بۆی ڕێکخستم"دیار نییە"

"دیارە دەبێت هەمیشە ئاگام لە قژم بێت!"
لای چەپی ملم بوو..لە ناوەڕاستدا

-

جۆنگکووک بە نامە لە گروپەکەیان گوتبووی کە حاڵەتێکی وا هەیە و تەریقی مەکەنەوە

"هیچ نییە ئەوان سەرنجی ئەو شتانە نادەن"

"ئەی تێهیۆنگ ئوپا؟"کێشەی ئەو بوو زیاتر..

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now