٠پــەڕەیـ یــەکــەم٠

5.8K 374 76
                                    


«دەســـت پـــێــدەکــات»

لەسەر کوورسیە جوڵاوەکەی ئۆفیسە سادە ڕاقیەکەی دانیشتبوو..
چەند وێنەیەکی تازە پرینت کراوی لەدەست بوو
پاڵی بە کورسیەکەی دابوو سەرنجی وێنە نوێیەکانی ئەشقە دورەکەی دەدات..

سەعاتێک دەبێت دووای ئەوەی پاسەوانەکەی ئەم وێنانەی بۆنارد،
چەندان ساڵە بەمجۆرە دەژیت، وا دەڕوات بۆ حەوت ساڵ  کە تەنیا دوور بە دوور و  لە خۆشەویستی و هەستەکانی بۆ وێنە بێهەستەکانی دەردەبڕێت..
هەواڵی هەیە، هەموو ڕۆژێک وێنەی ئەوی بۆدێت، هەموو ژیانی لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەو دایە بەڵام وەک و شێت ئاواتەخوازی یەکجار بۆنکردنیەتی!

موعتاجی ئەوەیە کە یەکجاری تر لە نزیکەوە بیبینێ وەک چۆن بۆ یەکەمجار بینی کە تەنیا منداڵێکی بچکۆلە بوو دایکی لێ ون بووبوو..
ئەوکاتەی پاڵی بە ئۆتۆمبێلەکەی دابوو، کاتێک هەستی کرد کەسێک خوارەوەی کۆوتەکەی ڕادەکێشت، سەیری کرد کە منداڵێکی بچووکە دەڵێت دایکم ون بووە..

کاتێک خۆی لار کردەوە تاوەکوو وەڵامی بداتەوە بەڵام دەرفەتی یەک وشەشی نەبوو کاتێک دایکی هات و دەستی گرت و ئەوی برد..
وەک بەردێکی ڕەق وەستابوو شۆکبوو کەوتە سەدمەیەکی گەورەوە!
«ئەمە چیبوو ئێستا بینی؟»

تەنانەت ئێستاش کە بیر لەو ساتە دەکاتەوە دڵی بە خێرایی لێدەدات و ناخ و هەناوی باڵدەگرێت، مەگەر دەکرێت؟پیاوێکی گەورە و گران و پێگەیشتوو، خاوەن چەندەها لقی گروپی کۆمپانیاکانی جــــۆن، کە بە مەبەستی کار سەردانی ڕوسیای کردبوو،

لە گەشتەکەیدا بە عــاشــقـی گەڕایەوە نیشتمانەکەی..

خۆشی بێئاگا بوو کە چۆن بە چەند مودەیەکی زۆر کەم دڵی دەستی کرد بە هەڵبەز و دابەز!

پێیوابوو تەنیا سەرسامی جوانی و ژیکەڵەیی منداڵێک بووە..

پێیوابوو ئەو هەڵەیە..

بەڵام دڵ و مێشکی گەشتی کرد بەرەو غەڵەتترین کار......

هەر هەفتەیەک دوای گەڕانەوەی چەند کەسێکی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەی، ڕاستە خاوەن دەسەڵات بوو بەڵام دۆزینەوەی یەک دانە مێروولە لە نیشتمانی مێرووەکان هێندە ئاسانە؟

لە ڕووسیای گەورە و فراوان..

لەو شارەی کە تیایدا دڵی بردرا بۆ یەکەمجار لە تەمەنی پێگەیشتوویی و کامڵی..

کە تەنیا لە ڕێگەی وەسفکردنی یەکپۆشی قوتابخانەکەی و باجەکەی سەر سنگی کە لۆگۆی قوتابخانەی بنەڕەتیەکەی لەسەربوو توانی وەسفی بکات، کە دوای دۆزینەوەی ئەو شوێنە کە بە سەختی هەوڵی بۆ درا!

لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JKWhere stories live. Discover now