لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J...

By ja_frv7

161K 15.8K 8.5K

-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆ... More

٠پــەڕەیـ یــەکــەم٠
٠پــەڕەیـ دووەم٠
٠پــەڕەیـ ســێـیـەم٠
٠پــەڕەیـ چــوارەم٠
٠پــەڕەیـ پـــێـنجـەم٠
٠پـــەڕەیـ شــەشـەم٠
٠پــەڕەیـ حــەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ هــەشـتـەم٠
٠پـــەڕەیـ نــۆیـەم٠
٠پـــەڕەیـ دەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ یــانزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ دوانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ چــواردەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ پــازدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ شــازدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ حــەڤدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ هــەژدەیـەم٠
پـــەڕەیـ نــۆزدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیستـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و یـەکـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیسـت و دووەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و سـێـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و چـوارەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و پـێـنـجـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و شـەشـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و حـەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و هـەشـتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و نـۆیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ سـی و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ سـی و دوو٠
٠پـــەڕەیـ سـی و سـێ٠
٠پـــەڕەیـ سـی و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ سـی و پـێنج٠
٠پـــەڕەیـ سـی و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ سـی و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ سـی و هـەشـت٠
٠پـــەڕەیـ سـی و نـۆ٠
٠پـــەڕەیـ چـــل٠
٠پـــەڕەیـ چـل و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ چـل و دوو٠
٠پـــەڕەیـ چـل و سـێ٠
٠پـــەڕەیـ چـل و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ چـل و پـێـنـج٠
٠پـــەڕەیـ چـل و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ چـل و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ چـل و هـەشـت٠
٠کــــۆتـــایـــــی٠

٠پـــەڕەیـ چـل و نــۆ٠

3.2K 312 118
By ja_frv7


لە نێو یەک لە قوڵترین و بەهێزترین بەڵێنەکانی جۆنگکووک کە بە ئانی دابوو خۆشیان دەدی..
لە نێو ئەو خەون و پلانەی ماوەی ســـــێ ساڵـە ئامادەکاری بۆ دەکەن..
لەنێو یەک لە جوانترین و گەورەترین خەونەکانی ئــانــی'ـدا کە بەڵێنی جێبەجێکردنی پێدرا لەلایەن جــۆنــگــکــووک
گــەشــتیان کرد بە جیهاندا.

ئەمڕۆ لە نێوو مۆسکـۆی ڕووسیادان، لە یەکێک لە بەرزترین بینا و تاوەرەکانەوە لە دیمەنی شارێکی بریقەدار دەڕوانن..

ڕووســیا..
خاکی دەستپێکی چـیرۆکێکی خۆشەویستی
شیرینترین شاری دوونیا،
ئەو جێگایەی کە لێی عاشقبوو..
کە بۆ یەکەم جار دڵی لێی دزرا..

کردیان بە کۆتاهەمین وڵاتی گەشتە جیهانیەکەیان کە ماوەی چەند مانگێکە دەستیان پێکردووە و بە دەوری جـیـهـان و زەویدا خوولانەوە..

لێرە و لەم خاکە کە هەموو شتێک تێیدا دەستی پێکرد
یــادێک دەکەنەوە و مەشخەڵی عەشقەکەیان دووبارە دادەگیرسێنن..
بۆنی عیشق'ـیان بڵاو ببۆوە بەنێو دوونیادا..
وەک ئەوەی ئێرە مووڵکی ئەوان بێت..

لەگەڵ دەست پێچانی بە دەوری کەمەری هاوسەر و هاوژینە بەنازەکەی دەستی کرد بە ماچکردنی مل و گەردەنە سپێکەی..

ئـانـی بزەیەکی کرد و دەستی بەرزکردەوە تا بە پەنجەکانی جۆنگکووک بگات..

پێکەوە لەم دیمەنەیان دەڕوانی..

"هاوسەرە بچکۆلەکەم پێمناڵێت کە نامەوێ بێمەوە و هەر لێرە دەبم وانیە؟"جۆنگکووک گووتی و لەگەڵیدا ئانی پێکەنی
دەستی لەسەر سکە کەم هەڵئاوساوەکەی ئانی دەسووڕاندەوە..
کە بڕیارە ببن بە خاوەن منداڵی دووەمیان..

"جۆنی هێندەش خراپ نیم، ژیانی من زیاتر لە کۆریا بووە، بەڵام لێرەش ئاسوودەم"
"هەردووکیان وڵاتی منن!!"

"هەردووکیان مووڵکی تۆن نازەنینەکەم.."جۆنگکووک گووتی لە کاتێکدا چەناگەی لەسەر شانی دانابوو..
"تۆش مووڵکی منیت!"

"ئـــالــیــڤــیــا خەوت..؟"
ئانی گووتی

"خەوت کچە شەکرەسێوەکەم خەوت.."
جۆنگکووک گووتی و بە ئاسوودەی چاوی داخست و بزەی کرد
ئەو ئێستا کچێکی بچکۆلەی سێ ساڵانی هەیە..
لە شیرینترین و گرنگترین کەسی دوونیا..
ئەو ئێستا خاوەنی سێ ڕوحی هەست ناسکە،
لەگەڵ ئەوەی کە لە ئێستادا لە سکی ئانی'ـە..
دووگیانە بە دووەم منداڵیان..

"جۆنگکووک ..."
ئانی گووتی بە نازەوە، سەری بردە دواوە و لەسەر سنگی حەساندیەوە..

"گــیــانم ..."

"جۆنی .."

"بڵێ با خۆم فڕێدەم"

"جۆنگکووکی .."

"دڵم لاوازە ..."

ئانی بە سووکی پێکەنی..
تەنیا بە بانگکردنی ناوی دەتوانێ پیاوێکی سی و سێ ساڵان شەکەت شەکەت بکات..

بە هێواشی شانەکانی گرت و وایکرد ڕووی تێبکات..

"بچکۆلەکەم...؟"

"بیست و یەک ساڵم"
بە لووتبەرزی گووتی

"بۆیە لە ماوەی سێ ساڵ لە دوو سانتیم زیاتر باڵات بەرز نەبوو؟"

ئانی ڕووی گرژ کرد و کێشای بە سنگی..

جۆنگکووک بە پێکەنینەوە نزیکبۆوە، لووتی لە ڕوومەت و ڕووخساری دەخشاند..

"زۆر بیرت دەکەم.."
لەبن گوێیەوە بە نزمی گووتی..
بە هێمنی ماچی دەکرد..
ئانی چاوەکانی داخست..
سەدێکیش تێپەڕێت هێشتا دەلەرزن بە مامەڵەی ئەوی تر..

ئانی دەستەکانی لە کەمەری جۆنگکووک ئاڵاند، بە نەرمی باوەشیان لەیەکدا..
بە قوڵی بۆنی ملی دەکرد و ماچی دەکرد..

چاوەکانی ئانی پڕ بوون..
وەک هەمووکات..بۆ جوانی پەیوەندیەکەیان دڵی پڕ دەبێت..

"منت گەڕاند بە جیهاندا ئاخر کێ ئەوە بۆ خۆشەویستەکەی دەکات هم..؟"

جۆنگکووک ڕووخساری گرت و ماچێکی نەوچەوانی کرد ..
"چەنجاریتر پێت بڵێم ئەوە بچووکترین شتە بۆتم کردبێت..؟"

"جۆنی گەورەترین شتی دوونیا چیە..؟"

"شەیدایم بۆتۆ..."
"بۆ پرسیت.؟"

"تاوەکوو بڵێم لەوە زیاتر خۆشمدەوێی، جۆنگکووک گەر بڵێم لە خۆشەویستیەکەی تۆ زیاتر من خۆشمدەوێی باوەڕم پێدەکەیت؟"

جۆنگکووک سەری بەملا و بەملادا برد"نا ناتوانی.."
"جگە لەمەش بۆ دڵت پڕە نازەنینەکەم بۆ.."

نەوچەوانی خستە سەر سنگی جۆنگکووک
"دڵم خۆشە بۆیە.."

"لە خۆشیشدا مەگری با لە قاچ نەکەوم.."

"شوێنت زۆر جوانە لە دڵمدا.."


«بەیانی»

هەر لە زووەوە جۆنگکووک بەخەبەرە، وەک هەمووکاتێک ڕۆڵی خەمخۆرترین و بەرپرسیارترین پیاوی دوونیا موڵکی خۆیەتی..

لە دوای گۆڕینی جلەکانی کــچــە وردیلەکەی داینیشاندووە تاوەکوو قژی بۆ شانەبکات..
قژە کوورت و ئاوریشمیە ڕەشەکەی،
ڕەنگی قژ و چاوەکانی باوکی هەڵگرتووە..
لێوەکانی و ڕوومەتی لە دایکی دەچێت..
هەڵسووکەوتە شیرینەکانی لەو دەچێت..
تەنانەت زوو تووڕەبوونەکەشی..

"کێ کچی منە.."

گووتی و ماچێکی ڕوومەتە خڕە پەمبەکانی ئــالــیــڤــیــا کرد ..وە دوو لە تەوقە پەمەییەکانی لە قژی بەست ..

"من کچی تۆم"بە زمانە منداڵانە و شیرینەکەی وتی

"بەڵێ ڕاستە تۆ کچی منیت .."

"ئەوە خۆیەتی..ئێستا کێ دێت لەگەڵم دایکی هەڵبستێنێت لە خەو ..؟"
گووتی لە دوای ئەوەی هەڵیساندە سەرپێ لە بەرامبەر خۆی ..

تەنیا بە زمانە شیرینەکەی کە هێشتا ماویەتی بەتەواوی فێری قسەکردن بێت جوابی دەدایەوە..

زەردەخەنەی کرد و هەڵیگرت بەرەو ژوورەکەیان..
هووتێلێکی شاهانەیە کە لێی دەمێننەوە..
ژووری تایبەت بۆخۆیان و کچەکەیان..
هۆڵ و مەتبەخ

ئەمڕۆ دوو ڕۆژە هاتوون بۆ ڕووسیا، بڕیارە سبەی بگەڕێنەوە،
وە کۆتایی بە گەشتەکەیان بێنن..
هەر بۆیـە ئەمڕۆ ڕۆژ ڕۆژی گەڕان و پیاسەیە..

جۆنگکووک^

کچە نەرم و نۆڵەکەم لە باوەشم بوو گرەو دەکەم سەد ماچ زیاترم لێی کرد..
زۆرجار سەرم دەسووڕمێ لەوەی هێندەم خۆشدەوێت..
ئاخۆ هی ئەوەیە من لەوەتەی هەم حەزم بە منداڵە یانیش هی ئەوەیە جەرگی خۆمە؟
وادەزانم ئەستێرەیەکە و بەتایبەت کەوتۆتە خوارەوە بۆمن..
وەک ئەوەی بە گوێرەی نیازی دڵم خودا کچێکی پێ بەخشیبم
سوێند دەخۆم ناتوانم بیدەم بە کەس تەنانەت کە گەورەش بوو..
بەڵام چی ئەگەر وەک و دایکی ئاشقی بوون و لێیان بردم..
هەر لە ئێستاوە ئەم ترسانەم لێیە..

بەدەم ڕێوە لەگەڵی دەدوام، چیدەبێت بەتەواوی فێری قسەنەبێت و هەر بەم زمانە شیرینە بدوێ بۆمان..

لە لێواری جێگەکەمان دانیشتم هێشتا کچەکەم لەباوەشم بوو..

"بچکۆلەکەم.."
"گووڵە بۆنخۆشەکەم.."
"بەناز خان..."

"هەڵناسێت..چی لێبکەین لە دایکت؟"بە چپەوە بە کچە بچووکەکەم گووت کە باوەشی لە ملم دابوو سەری خستبۆ سەر سنگم..هێشتا تێر خەو نەبوبو چاوەکانی دەخووراند
ماچێکم لە پەنجە بچووکەکانی کرد..

-
"پاندا خەواڵووەکەش و بێچوەکەی هەمووکات خەواڵوون من سکاڵام هەیە.."بەدەم خۆیەوە دەیگووت..

"شەکرە سێوەکەی باوە بڕۆ سەیری کارتۆنیەکەت بکە تاوەکوو دایە هەڵدەستێنم باش؟"

"ئۆکەی"
گووتی و پەنجەی بەرز کردەوە و لایکێکی بۆکرد، لەباوەشی هاتە دەرەوە
جۆنگکووک پێکەنی..
ناکرێ هێندە بچووک و جوانبێت..

لایەکی لێوی گەست و نزیکی بۆوە بە نیوەی پاڵکەوت..
لە پشتەوەڕا باوەشی لە کەمەری دا و لووتی نزیککردەوە لە قژی..

پەنجەکانی بە قۆڵە ڕووتەکەیدا دێنا و بزەی دەکرد..
"جۆنگکووک بێ بە فیدای چاوە شینەکانت.."
"دە هەڵسە با نەکەومە سەرت بە ماچ.."

ئانی هەر نەشجووڵا تەنیا برۆکانی لێکنان..

"کەواتە هەڵناسیت..باشە کەواتە من کچەکەم دەبەمە دەرەوە و لە خوارەوە نان دەخۆین..."
بە ئەنقەست وای وت چوونکە هاوسەرەکەی غیرەکەرێکی خراپە..

ئانی چاوەکانی کردەوە و ماوەیەک وەستا..
ئاوڕی دایەوە و زلەیەکی بە قۆڵیدا کێشا

جۆنگکووک پێکەنی"ئای"

"ئای و زەهری مار!"

"لەگەڵ کچەکەم نان دەخۆم"لاسای کردەوە بە بێتامی
"جۆنگکووک سوێندەخۆم ڕێک دەتکووژم!!"

"باشە پەریـە شینەکەم، باشە هێندە ئیرەیی مەبە"
بە لووتبەرزی وتی..

ئانی بە تووڕەیی چاوی سوڕاند و یاری بە تاڵێکی قژی خۆی دەکرد..
لەکاتێکدا جۆنگکووک هەتا سەیری دەکات پێکەنینی دێت..

"سەیرم مەکە.."
بە گرژی گووتی

جۆنگکووک سەری لار کردەوە و زیاتر لێی ڕوانی و بزەکەی گەورەتر بوو..

ئانی لێوەکانی گەست تاوەکوو پێنەکەنێت..

دەستی گرت و نزیکی کردەوە لە لێوی ماچی کرد

"ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەچەقیتە نێو دڵم ناوەستیت؟ وا بڕوات دڵم شەق دەبات ویژدانت هەبێت.."

ئانی بزەیەکی کرد کاتێک پاڵی بە دواوەی دابوو سەیری دەستی دەکرد کە هێندە جوانە لەنێو دەستەکانی جۆنگکووک

بۆ ماوەی چەندان خولەک سەیری یەکتریان دەکرد و پێدەکەنین بێ ئەوەی هیچ بڵێن..

تا گوێیان لە ئالیڤیای بچووک بوو کە بانگی دەکات بە باوکە..

"وا هاتم ئالـی بچکۆلەکەم..."
جۆنگکووک گووتی بە بەرزی و ڕووی کردە ئانی تا پێی بڵێت..
بەڵام ڕووە گرژ و بکووژانەکەی بینی..
گازێکی لە زمانی گرت..

"مەبەستم، تەنیا تۆ بچکۆلەکەمیت.."

ئانی هەناسەیەکی هەڵمژی بە تووڕەی و هەڵسایەوە بەرەو دەسشۆرەکە

"تووڕەمەبە لێم هەناسەکەم ..مرۆڤە و هەڵە دەکات!"

بەدەم خۆیەوە پێدەکەنی کاتێک هەڵسایەوە بچێتە لای کچە بچووکەکەی کە بۆتە هۆکاری غیرەکردنی هاوسەرەکەی..
ئەو دوو کچی بچووک بەخێو دەکات ڕاستە ..؟

"ئاهـ خودایە بۆمی بهێڵە.."

-
وا خۆیان پێچابوو لەنێو ئەم جلە گەرم و خوریانە تەنیا ڕووخساریان بەدەرەوە بوو ..جۆنگکووک دڵنیابۆوە لەوەی هەردوو هاوسەر و کچە بچکۆلەکەی بەباشی خۆیان پێچاوەتەوە..
ڕووسیا وەک بەستەڵەک ساردە، بۆ چوونە دەرەوە لە زستانان پێویستە وەک تۆپ خۆت بپێچیتەوە..

کووڵاوە خوورییەکەی خستە سەری ئانی..
وە ملپێچەکەی بۆ ڕێکخست..

"سەرمات نابێت؟"
ئانی گووتی کاتێک ڕیکۆتەکەی بۆ ڕێکدەخست..
"هەمووکات بەئێمە دەڵێی جل زۆر لەبەرکەین کەچی خۆت!.."

جۆنگکووک پێکەنی

"کە لەگەڵ تۆبم جلی گەرمم ناوێت، چونکە ناو هەناوم هەڵمی لێ هەڵدەستێت.."

"تش.."ئانی گووتی و پێکەنی چاوەکانی سووڕاند

"با بڕۆین باوکە"
کچە بچووکەکەی جۆنگکووک باوەشی لە قاچەکانی دا و خاڵی لاوازی باوکی پێکا جا کە جۆنگکووک دەستی کرد بە خۆ بەقوربان و فیداکردنی و ماچکردنی لێنابێتەوە..

یەکسەر بەرزی کردەوە بۆ باوەشی..

"با بڕۆین بۆ پیاسە خونچە گووڵە ناسکەکەم ..وە تۆش خانمە بچکۆلەکەم پێشم بکەوە.."

ئانی پێکەنی و قۆڵی خستە قۆڵی..سەر ئەسانسۆرەکە کەوتن و چوونە دەرەوە..

کارمەندی هووتێلەکە ئۆتۆمبێلەکەی بۆ هێنا و دابەزی..

"سوپاس"گووتی و سویچەکەی وەرگرت..

دوای ئەوەی کچەکەی لە کوورسیە تایبەتەکەی دواوە جێگیر کرد خۆشی سەرکەوت..

"پشتێنەکە بەستە ئانی ئازیزم.."

لە ڕێستوورانتێک نانی بەیانی'ـیان خوارد و لە دوایشدا ڕۆیشتن بۆ مۆزەخانە..
مۆزەخانەی ترێتیاکۆڤی نێودەوڵەتی بەناوبانگترین مۆزەخانەی مۆسکۆیە، کۆمەڵێکی زۆر لە بابەتی هوونەری تێدا نمایش کراوە..
تاوەکوو دوای نیوەڕۆ لە دەرەوە بە گەڕان و هاتووچۆ و پیاسەکردن و بینینی شوێنە گەشتیاریەکان بەسەریان برد..
ئانی بە منداڵی هەندێ لە جێگاکانی بینیبوو..
بەڵام هەموو شتێک گۆڕاوە دوای ئەم هەموو ساڵە..

-
ئــانــی^

لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد..
ئێستا ئێمە لە گـەڕەکی خوخلۆڤکاین..
ئەو شوێنەی لەگەڵ دایک و باوکم لێی دەژیام بە منداڵی..
نۆ ساڵم لێرە بەسەربرد
ڕاستە ئێرە بۆمن نامۆ و تا ڕادێک نوێیە..وە کەمیم هەیە بیرم بێ
بەڵام هەستێکی سەیر لە ناخ و دڵمدا هەیە..وەک ئەوەی ئەوکاتانە خەونێک بووبن..
منیش ڕۆژانێک و منداڵیم لەگەڵ دایک و باوکم بەسەر برد..
نۆ ساڵ لەلای ئەوان ژیام..
لێرە لەم وڵاتە..

بەهۆش هاتمەوە کاتێک جۆنگکووک بانگمی دەکرد

"ئانی..ئازیزەکەم..تۆ باشیت؟ بۆچی خەیاڵت لێرەنیە؟"
بە خەمەوە پرسی

پێکەنیم، خوودایە هەرکاتێک سەیری ئەم پیاوە دەکەم من وادەزانم خاوەنی هەموو جیهانم..
وە بەڵێ ئەم قسەیە ڕاستە..
ئەو هەم منی گەڕاند بە جیهاندا، هەم بە وجودی خۆی هەستی ئەوەی بۆ خوڵقاندم خاوەنی هەموو جیهان و هەموو شتێکم..
چی پێ نەدام، نازانم..

-

"من باشم جۆنی.."

ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت..

"گەر ماندوویت دانابەزین.."

"نا تکایە جۆنی من زۆر حەزدەکەم بازاڕەکەی ئێرە ببینمەوە!"

بزەیەکی کرد و ئاوڕی دایەوە بۆ دواوە

"ڤــیــا جوانەکەم؟ ئەی تۆ ماندوو نەبوویت کچە شیرینەکەی من؟"

"من باشم ئــەپـا"
گووتی و زەردەخەنەیەکی کرد و سەری جوڵاند بە بەڵێ بەوپەڕی شیرینی، لەگەڵ نقوڵێک کە لە دەستیدا بوو دەیمژی

"جۆنگکووک پێم نەوتی ئەمەی بۆ مەکڕە؟ بۆ ددانەکانی زیانی هەیە!"

"زۆر داوای کرد گیانەکەم چیم کردبا .."
"دەی دابەزە بزانم .."
هەردووکیان دابەزین، جۆنگکووک دەرگاکەی دواوەی کردەوە و کچەکەی هەڵگرت و هێنایە خوارەوە و دەستی گرت..
"دەستم بەرمەدە باوەگیان باشە؟"

گووتی و ئـالـی بە ژیری سەری جوڵاند..

-
دەستی چەپی دەستی کچەکەی گرتبوو
دەستی ڕاستیشی هی هاوسەرەکەی

هەردووکیان نادا بە هەموو ئەو مرۆڤ و بوونەوەر و بێگیانانەی لەسەر زەوین و خودا خوڵقاندوونی..
قورسە پیاوێک هەموو بوون و وجود و ژیان و ژینی تەرخان بکات بۆ خێزانەکەی،
بە بێ بێزاربوون
بەبێ شەکەت بوون و ماندوو بوون..
ئەو دەستپێکردنەی ئەو بە پانتاییەکی فراوان لە بەڵێن و وەعد دان دەستی پێکرد..
جوانیەکەی، ئەوەی کە هیچیانی نەشکاند..
بگرە ڕۆژ بە ڕۆژ و سات بە سات هەستەکان زیاد دەکەن
گرنگی پێدان و خۆشویستن زیاد دەکات..
لەواندا هیچ شتێک بەرەو کەمبوون و لەناووچون ناچێت،

بەتایبەت هاتوون بۆ ئەو ناوچەیە..
بۆ نێو ئەو جەنجاڵی و قەرەباڵخیە..
شوێنێکی دەگمەن..
ئەو شوێنە ئاسایی نیە..
بۆ ئانی ئەو شوێنەیە کە بە منداڵی زۆر دەیبینی، دایکی لەگەڵ خۆی دەیبرد
بۆ جۆنگکووک..
کە دەیەوێت یادێکی ئەو کاتە بکاتەوە کە کچێکی بچکۆلە بوو بینی..
دڵی برد.
ئەو ئێستا ناترسێت لەوەی بڵێت من لە منداڵی ئەوەوە عاشقی بووم..

"ئێرە گۆڕاوە، من بەباشی نایناسمەوە..و بیرم نایەتەوە.."
ئانی گووتی لەکاتێکدا بە هێمنی ڕێدەکەن..

جۆنگکووک سەیری کرد و سەیری بەردەمی کردەوە بزەیەکی نەرمی کرد
"ئازیزەکەم..."

ئانی سەری بەرزکردەوە و سەیری کرد..وەستان لە ڕێکردن

جۆنگکووک دەستی بۆ لای ڕاستیان ڕاکێشا..
ئەوێ عارەبانەیەکی خواردەمەنی بوو بەڵام ئانی تێنەگەیشت لە مەبەستی..

"دەزانیت ئەوێ چیە؟ جێگای ئەو عارەبانەیە؟"جۆنگکووک گووتی

ئانی سەری بە نەخێر جوڵاند ..

جۆنگکووک کەمێک زیاتر لەوێ و لە دەوروبەر ڕاما تا دڵنیا بێتەوە

"ئۆتۆمبێلەکەم لە جێگای ئەو کەرەڤانەیە ڕاگرتبوو.."

ئانی هێشتا تێنەدەگەیشت

"ئەوکاتەی کە بۆ یەکەمجار تۆم بینی..ئەوە ئەو جێگایە بوو"

ئانی برۆکانی بەرز کردەوە بە سەرسامی..

کەمێک نزیکتر بۆوە لەوێ ئالیڤیا تەنیا دوای دایک و باوکە سەرکێشەکەی دەکەوت کە یادی ڕابردوو دەکەنەوە
وە ئەو هۆیەی ئەو ئێستا هاتۆتە دنیا..
چیرۆکی باوکی..

جۆنگکووک دەستی لە دەستی ئەوان دەرهێنا و دەستی ئالی خستە دەستی ئانی'ـیەوە
وە چوو بۆلای شۆستەکە..

"من لێرە وەستابووم، ئم بەڵێ ئێرە بوو.."
"ئالی کچەکەم..من لێرە بۆ یەکەمجار دایکتم بینی.."
"چاکەتەکەی ڕاکێشام و بە هەنسکەوە داوای دایکی دەکرد!"
گووتی و دەستی بە دڵی گرت کاتێک بیری کەوتەوە پێکەنی

ئانی بە چاوی پڕ فرمێسکەوە لێی دەڕوانی و بە شێتانەییەکەی پێدەکەنی..
چ پیاوێکە ئەوە چ پیاوێکە!

ئالیڤیا پەنجەی لە نێو دەمی بوو سەیری باوکی دەکرد و پێدەکەنی کاتێک بۆی دەگێڕایەوە

"ئاهــ چەندە جوان بوون چاوەکانی.."گووتی و دەستی بە دڵی گرت..

کچە بچووکەکەی چووە لای باوکی و جۆنگکووکیش دانەویەوە و دانیشت خستیە باوەشی..قسەی لەگەڵ دەکرد..

ئانی هەناسەیەکی هەڵمژی و بە دەوری خۆیدا سووڕایەوە تا سەیری ئەم دەورووبەرە بکات..
کچەکەی و هاوسەرە سەرسووڕهێنەرەکەی بە قسەکردن خەریکبوون ئەویش سەیری شوێنەکانی دەکرد بە خەندەیەکی کەم لەسەر لێوەکانی..

بەڵام لەناکاو چاوەکانی کەوتنە سەر گۆشەیەک..
لەژێر دیوارێک ئافرەتێک دانیشتبوو لەسەر ئەرزەکە بەهۆی ئەو ملپێچەی ملی کە ڕووخساریشی داپۆشیبوو نەیدەتوانی ڕووخساری ببینێت..
پارچەیەک قوماش لەبەردەمی بوو لەگەڵ ئەو یارمەتیانەی خەڵک کەم کەمە بۆیان دادەنا لەسەری..
کەمێک لاربۆوە تا جوانتر بیبینێت..
تەنیا قاچەکانی ئەویان ڕاکێشا و نزیکی بۆوە..

گەیشتە ئاستی ئەو لە بەرامبەری..
ئەم ئافرەتە کە هەستی بە سێبەرێک کرد لەسەر سەری سەری بەرزکردەوە..

ئـانـی برۆکانی لێک نزیککردنەوە..
هەستی بە نامۆیی ئەم ئافرەتە دەکرد کە ناتوانێ ڕووخساری ببینێ جگە لە چاوەکانی..
بەڵام هەر چاوەکانی ئەم ئافرەتە بوو..
کە لەرزینێکی لەناکاوی دروستکرد لە دڵی..
چاوەکانی شینی تۆخ بوون..
هەر وەک و چاوەکانی..
دایکی..

بە هەمان شێوە ئەو ئافرەتە سەیری دەکرد..
ماوەیەک سەیری کرد تاوەکوو ئەویش ڕووخساری ناسیەوە..
چاوەکانی زەق ببوونەوە بەوەی کە بینی..

ئانی بە هێواشی دابەزیە ئاستی و هەڵترووشکا..
دەستەکانی کە دەلەرزین درێژی کرد..
وە ملپێچەکەی هێنا خوارەوە..
ڕووخساری ڕوون بوو ئیتر..
ئەوەی بینی
تەنیا شۆکی کرد

دایـــکـــی!

ئانی هەناسەکانی قورس دەبوون بۆ هەڵکێشان..
چاوەکانی پڕ بوون..
ڕاستەوخۆ دەستی کشاندەوە
ئەو دایکەی ئەوی نەویست، وەک کچی خۆی هەڵینەگرت و بەخێوی نەکرد..تاوەکوو کردی بە هەرزەکارێکیش
ناز'ـێکی پێنەدا ..

وا ئێستا سواڵ دەکات!!

"Мама"

بانگی کرد،
بە دایکە..

وا ئێستا چەند ساڵێک تێپەڕیوە بەسەر ئەوکاتەی بۆ کۆتاجار دایکی بینی..
وە نەیبینیەوە تاوەکوو خۆی بوو بە دایک و مناڵێک بە دایکە بانگی کرد..

ئەمڕۆ دووبارە بانگی ئەو ئافرەتەی بە دایکە کرد کە هێنایە سەر دوونیا بەڵام ئەرکەکانی دایککبوون و مافەکانی مناڵەکەی جێبەجێ نەکرد..
بەڵام هێشتا،
دایــــک'ـە.

"ئـ.ئـانی، ئەوە تـ.تۆیت!"
بە دەنگێکی کەمەوە گووتی
هەڵمە گەرمەکەی دەمی هاتە دەرەوە لەم کەشە ساردە..
لێوەکانی ئەم ئافرەتە ڕووسیە وشک ببوون..
ئەوە هەمان ئافرەت نیە کە ئـانـی دەیناسی..

ئەو ژنـە ڕۆژانێک هەبوو لە خۆی زیاتر گرنگی بە هیچی تر نەدەدا..
جل و بەرگ و جانتا و پێڵاو و ماکیاژ سەرەڕای بێ پارەییان..
وە چونە دەرەوە لە شەوان..
ئەو وەک و هەرزەکارێک ڕەفتاری دەکرد
ئێستاکە سەرەڕای ئەوەی هێندەش بەتەمەن نیە پێوەی دیارە کە ئەم چەند ساڵەی ڕابردووی چەند بە وێرانی بردۆتە سەر

فرمێسکێک لەچاوی ئانی بەربۆوە بەڵام هەرزوو سڕی..
ئەم ئافرەتەی بەردەمی هێشتا هەستێک لە ڕووخساری بەدی ناکرێ..
تەنیا ئەوەی کە شۆک بوو بە بینینەوەی کچـەکەی کە ئێستا بووە بە دایک..

ئانی هەڵسایەوە سەرپێ و دەستی بە دەمووچاو و قژیدا هێنا.

جۆنگکووک^

لەگەڵ ئـالـی کچە جوانەکەم بە قسەکردن و نیشاندانی شت پێی خافڵابووم ..
کاتێک بانگی ئانی'ـم کرد نەمبینیب..کەمێک ترسام لەوەی ون بووبێت ..

بەڵام کاتێک سەیری دەوروبەرم کرد ..بینیم لەلای ئافرەتێکی سواڵکەر دانیشتووە..
دەستی کچەکەم گرت و ویستم بڕۆین بۆلای بەڵام وەستام و قاچم چەقاند کاتێک بینیم فرمێسکی ڕوومەتی دەسڕێت..
دیقەتم دا لەو ئافرەتە..
بەڵام ئەوە،
دایکی بوو!
خودایە چۆن دەبێت لەم شارە گەورەیە ئەوی بۆ ڕێککەوێت!

تێکم نەدا و وەستام..

لە کۆتاییدا ئەوان دایک و کچن..
کێ دەڵێت..
بەڵکوو ئەمجارە ئەم دایکەی بێهەستی نەنوێنێت و لەباوەشی بگرێت..؟
ئانی من هەموو کات دەیوت بێبەخت بووین لە خێزان..
من بە باوکم شاد بوومەوە بەڵام ئەو نا..
چیدەبێت گەر باوەشی دایکی هەست پێبکاتەوە..
هەرچەند شایەنی نین! شایەنی بچکۆلەکەی من نین ئەوان..
بەڵام ناتوانم بچمە نێوانیان..

کەمێک وەستام..

"ئــومــا.."
ئالیڤیا ویستی ڕابکات بۆلای بەڵام ڕێم نەدا..

"شیرینەکەم دەوەستیت تا دایە لەگەڵ ئەو دادەیە قسەدەکات؟"

سەری بە بەڵێ جوڵاند و منیش هەڵم گرت خستمە باوەشم..

-
ئانی هەناسەیەکی هەڵمژی..

ئەو ئافرەتەی ناوی دایک'ـی شایەن نیە و نەبوو سەری داخست..

"دەتوانم..-"

"بڕۆ و ئاوڕ مەدەوە.."دایکی گووتی بەبێ ئەوەی سەیری کات

لێوەکانی خوارەوەی خستە ژێر ددانی..

جۆنگکووک چەند مەترێک لە دوورەوە وەستابوو..
ئانی سەیری کرد و سەری جوڵاند..

بزەیەکی کرد..

"دەمویست بڵێم..دەتوانم منیش یارمەتیەکت پێشکەش بکەم.."
ئانی گووتی و جانتاکەی کردەوە..

ئەو بڕە پارەیەی کە پێی بوو دەری هێنا..
بڕێکی باش!
دانەویەوە و بە هێواشی خستیە سەر ئەو پەڕۆیەی ڕایخستبوو
لەگەڵیدا دایکی دەستی دوور خستەوە لەوێ..
سەیری نەدەکرد تێنەدەگەشتی بۆ!
ئاخۆ هێشتا هیچ هەستێکی بۆی نیە، یانیش ڕووی ئەوەی نیە سەیری بکات..

هەڵسایەوە سەرپێ و ئاوڕی دایەوە بۆ جۆنگکووک و کچەکەی
دووبارە سەیری دایکی کردەوە کە هەر وەک و خۆیەتی و سەیری ناکات..

بە هێواشی ڕووی سوڕاند و بەرەو لای خێزانەکەی کەوتە ڕێ..

جۆنگکووک کە ئالیڤیا لە باوەشیدابوو دەستێکی درێژکرد بۆ ئانی
وە ئەویش دەستی گرت..
بە نەرمی سەیری کرد و بزەیەکی کرد

ئانی سەری جوڵاند بۆی تا دڵنیای پێبدات،
کە ئێستا دڵی ئاسوودەیە.
زۆریش ئاسوودە

ئەو ئافرەتەی کە مناڵێکی هێنا دوونیاوە و ناوی نا ئانی..
سەری هەڵێنا و سەیری کرد کە بەختەوەرە لەگەڵ خێزانەکەی
بە ملپێچەکەی ڕووخساری داپۆشی و بزەیەکی کەمی کرد..
سەرەڕای ئەوەی لە دڵیدا شتێکی تر بوو..
ئاسوودەی تێکنەدا..
پێی نەوت کە پەشیمانم..
ئێستا ئەو لەم بەختەوەریەدا دەژی،
باشبوو کە دای بە دەستێکی ئامان..
باشبوو کە دایان بە جـــۆنــگــکــووکــ

دەستی یەکتریان گرتبوو و ئەوێیان جێهێشت..

ئەوان ئێستا دەژین بە ئــاســوودەی..
لەگەڵ سڕینەوە و پشتگوێ خستنی هەموو ئەو هۆکارانەی ئاسوودەییان تێکدەدات..
ئەوان یەکیان دۆزیەوە و لەگەڵیدا ئاشتی..
خۆشەویستی ئەوان فانۆسێکە لە ژوورێکی تاریک، لەگەڵ داگیرسانی ترسەکانی ناو تاریکی بوونیان نامێنێ.

———

پــارتــی داهـاتـوو پارتی کـــۆتــایی دەبـێت.

———

"سەرەتام لەگەڵ تۆ نەبوو، بەڵام دڵم خواستییەتی کۆتایی لەگەڵ تۆ بێت"

Instagram&TikTok:ja.frv7

Continue Reading

You'll Also Like

423K 88.6K 106
මේ ලෝකෙ කැතයි කියලා පාටක් නෑ... හැම පාටම ලස්සනයි.... ඔයා සුදු පාටට ආසයි... මම කලුපාටට ආසයි... සරලයි ... ඔයා ආස දේ මම ආස දේ නොවෙන්න පුලුවන් ... ඒත් මම...
34.7K 5.3K 21
" تێھیۆنگ ؟ " " ڕۆحی من " " ھەرگیز ئێلی تەنھا مەکە " " تا ئەوکاتەی تێھیۆنگ لە ژیان بێت ئێلی بەتەنھا نابێت بەڵێن بێت " 𝙸𝚖𝚊𝚐𝚒𝚗𝚊𝚝𝚒𝚘𝚗 𝟷 / 𝟻...
22.6K 3.4K 38
تکایە وەرزی یەکەم بخوێنەوە پاشان وەرزی ٢ چونکە دلنیابە تێناگەیت😊 Start: 26 mar 2023 End : 20 April 2023
51.4K 5K 28
⚠BDSM ⚠dominance Love in a dark heart Sex can be intense, but we can't even imagine the love in that heart..🏳️‍🌈 〰️Please read this carefully〰️ ⚠...