لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J...

By ja_frv7

127K 13K 7.5K

-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆ... More

٠پــەڕەیـ یــەکــەم٠
٠پــەڕەیـ دووەم٠
٠پــەڕەیـ ســێـیـەم٠
٠پــەڕەیـ چــوارەم٠
٠پــەڕەیـ پـــێـنجـەم٠
٠پـــەڕەیـ شــەشـەم٠
٠پــەڕەیـ حــەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ هــەشـتـەم٠
٠پـــەڕەیـ نــۆیـەم٠
٠پـــەڕەیـ دەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ یــانزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ دوانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ چــواردەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ پــازدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ شــازدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ حــەڤدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ هــەژدەیـەم٠
پـــەڕەیـ نــۆزدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیستـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و یـەکـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیسـت و دووەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و سـێـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و چـوارەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و پـێـنـجـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و شـەشـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و حـەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و هـەشـتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و نـۆیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ سـی و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ سـی و دوو٠
٠پـــەڕەیـ سـی و سـێ٠
٠پـــەڕەیـ سـی و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ سـی و پـێنج٠
٠پـــەڕەیـ سـی و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ سـی و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ سـی و هـەشـت٠
٠پـــەڕەیـ سـی و نـۆ٠
٠پـــەڕەیـ چـــل٠
٠پـــەڕەیـ چـل و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ چـل و دوو٠
٠پـــەڕەیـ چـل و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ چـل و پـێـنـج٠
٠پـــەڕەیـ چـل و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ چـل و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ چـل و هـەشـت٠
٠پـــەڕەیـ چـل و نــۆ٠
٠کــــۆتـــایـــــی٠

٠پـــەڕەیـ چـل و سـێ٠

2.3K 255 115
By ja_frv7


دوای ئەوەی هەموو شتەکانییان جێگیر کرد لە شوێنی خۆی جیمین خەریکی خواردن درووستکردن بوو وە تێهیۆنگیش لەلای بوو بەحسابی یارمەتیدان بەڵام هیچی نەدەکرد و خۆی دەخافڵاند تەنها..
ئانی و جۆنگکووکیش لەژووری دانیشتنەکەن و سەیری ڤیدیۆی و رەسمی خۆیان دەکەن لەنێو مۆبایلەکەی جۆنگکووک

خانووەکە زۆر بچووک بوو بە تەختە و دار دروستکرابوو، تەنها بریتی بوو لە مەتبەخێک و ژوورێک کە قەنەفە و ئاگردانێکی لێبوو وە تیڤییەک..

"توخوا هەتیو ئەوە شوێنە بۆ ئێمەت ناوەتەوە ئەی لەکوێ بتۆپین ئەمشەو؟؟"جیمین وتی بەبێزاری کاتێک خەیارەکانی لەت دەکرد

تێهیۆنگ خەریکی مۆبایلەکەی بوو زەردەخەنەی دەکرد..ئەو ماوەیە بەس خەیاڵی لای دنکەکەیەتی..

جیمین سەیرکردنێکی بێتامی پێدا"ئای دەرد، باشە خۆ ئێمەش قلمان هەیە بەس خۆ وەک تۆ ندی و بدی نین هەموو سەری دەقەیەک نامەی بۆ بنێرین"

"وی خۆمڕۆ چ نازدارە"بەبەر خۆیەوە وتی"جیمین سەیری بەو جلانەوە چ جوانە"ویستی نیشانی بدات بەڵام یەکسەر پەشیمان بۆوە و مۆبایلەکەی خستە سەر سنگی"چاوباز بەتەما بووی سەیری خۆشەویستی من بکەیت؟ نەیخۆی تاڵە"

جیمین برۆکانی گرژ کردبوو بەبێزاری سەیری دەکرد..لێی ناگرێ یەکەمجارێتی پەیوەندییەکی جدی هەبێت..

"بڕۆ لە ژووری دانیشتنەکە سفرە داخە"جیمین وتی و سفرەکەی بۆ ڕاگرت

"ئەی ئەو جیقنەیە بۆ نایکا"

"تای، زووکە دەی"

بەبێزاری سفرەکەی برد و چووە ژووری دانیشتنەکە

بەبێتامی سەیری ئەم دووانەی کرد کەلەنێو باوەشی یەکترن و سەیری مۆبایلەکەیان ئەکەن و پێئەکەنن"کەم نازکە هەستە ئەو سفرەم لەگەڵ داخە"تێهیۆنگ وتی بەبێزاری

"ئەوە من چەند جارم پێت وت فەرمان بەسەر دەستگیرانەکەم نەکەیت"جۆنگکووک وتی و برۆیەکی بەرز کرد

ئانی تەنها دەستی لەکەمەری جۆنگکووک توندتر کرد

چاوی سوڕاند"دە گێژە گێژ هەر ئەبێت فێری یەک دوو ئیش بێت ئەی ژنت بۆ چی هێناوە!"

"جا خۆ من ژنم بۆ ئیشکردن نەهێناوە!"برۆکانی گرژ کرد

"ئەی بەس بۆ هینکر-"وەستا کاتێک چاوە سووربوەکانی جۆنگکووکی بینی..خۆی جۆنگکووک کێشەی ئەم قسانەی نییە بەڵام ئەزانێت ئانی زۆر شەرم ئەکات و پێی نائاسوودە ئەبێت

ئانی بەلاچاوێک سەیری کرد..گەر قسەکەی تەواو کردبا ئەوە ئەبووە قاژێک لە تەماتە
هەستا و ئەو مێزە بچووکە بازنەیە سەر ئەرزەی هێنا و کردییەوە و لە ناوەڕاستی ژوورەکە داینا..و دواتر سفرەکەی لەدەستی تێهیۆنگ برد و ڕایخست و هەستا"من نیشانتی ئەدەم کە کێ نازانێت ئیش کات"وتی و دەستەکانی بە کەمەری گرت

"بەڕاستی؟ تۆ هەرگیز ناتوانیت ئیش بکەیت مناڵ"

جۆنگکووک تەنها سەیری دەکردن و زەردەخەنەی دەکرد بە دەم سەیرکردنی ئانی

"من دەتوانم بیکەم!"بە سووری وتی

"کەوایە بیسەلمێنە گەر ئەم سفرەیەت داخست ئەوە باوەڕت پێ ئەکەم"تێهیۆنگ وتی و دانیشت لەسەر قەنەفەکان

ئانی چووە مەتبەخەکە بەخێرایی تا بۆی بسەلمێنێت

جۆنگکووک^

سەیری تای'م کرد بەبێزاری، سەیری چۆن بچکۆلە بێتاوانەکەمی هەڵخەڵەتاند.."هەی فێڵباز"

پێکەنی بەبەرزی"وەیش تخوا کە گێژە"

چاوم سوڕاند و هەستام تا بچمە مەتبەخەکە و یارمەتی ئانی بدەم نامەوێت خۆی ماندوو بکات...هەمیشە دەیەوێت شت فێربێت و وەک خانمی ماڵەکە ڕەفتار بکات بەڵام ناڕەحەتم دەکات ئەوە..هەست دەکەم کە ماندوو دەبێت من ئەوەم ناوێت.
بەڵام دیارە کە چەند دڵخۆشە کاتێک ئیشێک دەکات..بچکۆلە ژیرەکەم

——
-
دوای نانخواردن جیمین و ئانی قاپەکانییان شوشت و ئێستە هەموویان لە ژووری دانیشتنەکە دانیشتون و قاوە ئەخۆنەوە

"باشە ئەمشەو ئێمە چۆن بخەوین.."جۆنگکووک وتی

"ئێ هەموومان لەم ژوورە ئەخەوین چی تیایە؟"

جۆنگکووک زۆر ئەم بیرۆکەی بەدڵ نەبوو هەر چەند چارەی تری نەبوو..ئاسوودە نەبوو ئانی بەم شێوە لەگەڵ ئەوان بخەوێت نەک ئەوەی کە متمانەی بە تێهیۆنگ و جیمین نەبێت بەڵام وا هەستی دەکرد ئانی نائاسوودە دەبێت..
کەمێکیش بێزاربوو لەبەرەوەی لەوانەیە نەتوانێت بە ئارەزووی خۆی ماچی بکات پێش خەوتن

"عەمرت نەمێنێ بۆ خۆت و شوێنت هیوایەتت شتی کلاسییکییە"جیمین وتی

ئانی^

سەیری ئاگردانەکەم کرد کە کز دەبێت حەتمەن پێویستی بە دار و سنەوبەرە
خێرا هەستام"من دەچم سنەوبەر و دار کۆئەکەمەوە بۆ ئاگردانەکە"بە دڵخۆشی وتم..حەزم بەم شتانەیە..

جۆنگکووک سەیری کردم"بچکۆلەکەم تۆ خۆت ماندوو مەکە، تای هەستە بڕۆ تۆ بیهێنە"

تای بەبێزاری سەیری کرد"بۆ من ژنی تۆم تا بەم شێوە ئەمرم بەسەر بکەی؟"

چاوی سوڕاند و هەستا..کەمێک پێکەنیم منیش

جۆنگکووک چوو چاکەتە شینە باڵۆنییە تۆخەکەمی بۆ هێنام و خستییە بەرم و ئەوەی خۆشی لەبەر کرد کە هەمان شتی من بوو بەڵام ڕەنگی ڕەش
و دەستی گرتم ئەمەش وای کرد گەرمایی بە هەموو لەشم بێت
"باشە دەی ئێمە ئەچین"جۆنگکووک وتی

——

خەریکی کۆکردنەوەی دار و سنەوبەرەکان بووین و جۆنگکووک لایتی مۆبایلەکەی گرتبوو

جۆنگکووک^

زوو زوو سەیرم دەکرد و بزەیەکم دەکرد...هەر بەڕاست ئەمشەو بۆ ئەوەی ئاشتم کاتەوە پارەی لێ داوا کردم و ئایسکریمی بۆ کڕیم..هەرچی بیری لێئەکەمەوە ئەمەوێت پێبکەنم بەبەرزی..
تەنها زۆر دڵ پاک و ژیکەڵەیە..

"بچکۆلە هارو هاجەکەم"

"همم؟"وتی کاتێک خەریکی کارەکەی بوو

-
"ئانیی"

"چیت دەوێت؟"وەستا و سەیری کرد

جۆنگکووک سەیری کرد و لایتەکەی ڕوو کردە ڕوخساری ئەمەش وایکرد ئانی قۆڵی بخاتە بەر چاوی چونکە چاوی ئازار دەدا"یااا، ئاخ چاوم"وتی کاتێک چاوەکانی داخستبوو

جۆنگکووک خێرا نزیک بۆوە دەستەکانی لەکەمەری ئاڵاند و لێوەکانی لەسەر لێوی دانا، ماچ لەسەر ماچی دەکرد..بێگومان هەر بۆیە ڕووناکییەکەی لەسەر چاوی دانا تا چاوی دابخات و ئەویش ماچی بکات

ئانی قۆڵی لابرد و کەمێک ڕوخساری دورخستەوە"یاا چی ئەکەیت؟"بێگومان ئەوەی دەویست بەڵام دەبوو زوو بگەڕێنەوە خانووەکە

جۆنگکووک دەستی ڕاستی زیاتر لە کەمەری ئاڵاند و ڕووناکییەکەشی پێگرتبوو، دەستەکەی تریش خستە سەر ڕوومەتی ئانی و لێی دەڕوانی
"ئەبێت چ شاعیرێک هەبێت بتوانێت ئەم ئەشقە شێتانەییەی من بۆ تۆ وەسف بکات، چ هۆنراوەیەک هەبێت وەسفی ئەم خۆشەویستییە بکات لە دڵم کە ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە ئەکات؟ چی نوسەرێک ئەتوانێت وەسفی دڵخۆشیم بکات کاتێک لەگەڵ تۆم؟"قسەی دەکرد کاتێک بەتەواوی قوڵ ببۆوە و لە چاوە ئەڵماسییەکانی ئانی و پەنجەی بە ڕوومەتیدا دەهێنا..
هەناسەکانی بەدیاربوون بەهۆی ساردی کەشەکەوە و هەردووکیان سەر لوتییان سور بوو

ئانی تەنها لێی دەڕوانی، گوێی دەگرت لەو قسانەی کە هەرگیز شکست ناهێنن لە درووستردنی پەپولە بۆی..

"ئانی، تخوا پرسیارێک ئەکەم بەس ڕاست جوابم بەرەوە؟"

سەری لەقاند"من هەرگیز درۆ لەگەڵ تۆ ناکەم"

"تا ئێستە بیرت کردۆتەوە کە چ کاریگەرییەکت هەبووە لەسەر من و ژیانم؟ بیرت کردۆتەوە کە چۆن منت کردۆتە خۆشبخترین پیاو لەسەر زەوی؟ نازانی کە چەندە دڵخۆشم بە وجوودت.."
"ئانی من..من هەشت ساڵ چاوەڕێم کرد، کاتێکی کەم نییە، هەشت ساڵ لە چاوەڕوانی تۆ بووم و هەموو ڕۆژ فزوڵ بووم بۆ زانینی هەواڵێک لەسەر تۆ، چاوەڕێی وێنەکانتم دەکرد تا شەوەکانمی لێ بەسەر ببەم و بەدیارییانەوە بدارێمەوە بۆ خەوتن.."
"کەچی سەیرکە و بزانە ئێستە وا باوەشم لەکەمەرە باریک و دەگمەنەکەت داوە، وا ئەبێتە ساڵێک لەگەڵتم..هەموو شەو لە باوەشم بە نازەوە دەتخەوێنم، چیتر وێنەیەکی بێ ڕوح نیت بەڵکو خودی خۆتیت و دەتوانم بۆنت بکەم و هەستت پێبکەم.."
تفێکی قوتدا، چاوەکانی پڕبوون"ئ.ئانی، سوێند دەخۆم کە هێشتا باوەڕ ناکەم هەموو ئەمانە ڕاستین و خەونێک نین..هەندێکجار بیردەکەمەوە دەبێت خودا چەند منی خۆشبوێت وا تۆی پێبەخشیوم، وا ژیانی پێبەخشیمەوە لە نەشتەرگەرییەکی زۆر قورس ڕزگارم بوو تا ژیان درێژە پێبدەم لەگەڵت..."
"کاتێک کە باوکم حاشای لە من کرد ژیانم لێ بووە دۆزەخ، وتم من چیم بێ خێزانێک؟ بۆ ماوەی ساڵێک تێهیۆنگ و جیمینم لێ دوور بوو وایاندەزانی من کەسێکی قێزەونم..کەسم نەبوو بەتەواوی بەڵام دەزانی چی؟"قژی ئانی خستە پشت گوێی

"تاکە شت منی هەستاندەوە ئەو وێنانە بوون کە ڕۆژانە پێم دەگەشتن، وێنەکانی تۆ..وێنەکانی یارە بچووکەکەم بوون.. من تێکشکابووم بە خراپی..بەڵام تۆ بەبێ ئەوەی تەنانەت ئاگات لە هیچ شتێک هەبێت منت هەڵدەستاندەوە و ورەت پێدەدام..وات لێ ئەکردم کە بۆ ئەم ڕۆژانە بجەنگم.."

"باوەڕم پێدەکەیت کە هەمیشە خەونم بەم شوێنەی ئێستام دیوە؟ کۆمپانیا و سامان و پارەی زۆر و سەرکەوتن خەونی من نەبوو..خەونی من تەنها گەشتن بە تۆ و بەدەستهێنانی دڵە پاکەکەت بوو کە هەندێکجار بە مەحاڵم دەزانی"

"هیچ دەزانی دەربارەی ئەوەی چەندە لە ئارەزووی وردەکارییەکانت بووم؟"

"دەمویست بچوکترین وردەکاریت بزانم، دەمویست بزانم چۆن دەخەویت، چۆن هەڵدەستیت چۆن نان دەخۆیت"
"جەستەت چۆنە...وردەکارییەکانی جەستەت چۆنن و ماچی لێوەکانت چ تامێک دەبەخشێت پێم..."

تفێکی قوتدا"ئـانـی تۆ بوویت منت بەهێز کرد واتایەکت پێدام بۆ ژیانکردن، نازانم من بۆ تۆ چۆنم، چیم، چیم بۆ کردوویت و چیم بۆ گۆڕیویت و چیم پێبەخشیوی، بەڵام دڵنیابە بەڵێنت پێدەدەم کە بە هەموو بوونمەوە هەتا کۆتا هەناسەم خۆشەویستی و نازت پێبدەم، ڕۆژێک تێنەپەڕێت بەبێ ماچکردنی ئەم لێوانە..بەیانییان کە هەڵدەستیت پیاوێک ببینیت کە ئامادەیە گیانی خۆیت بۆ فیدا بکات..دڵخۆش بیت بە بینینم نەوەک نەفرەتم لێبکەیت، دڵنیابە چۆنت دەوێت من وا دەبم بۆت، چیت بوێت بۆت دەکەم و هەرگیز بێ هیوات ناکەم"
بزەیەکی کرد و فرمێسکێکی کەوت، ماچی نێو چاوانی ئانی کرد
"خۆشمدەوێیت، هێندەم خۆشدەوێیت نازانم چۆن دەری ببڕم، وشەکان بەس نین بۆ دەربڕینی خۆشەویستیم..ئەی تخوا  گوناهـ نییە ئەم خۆشەویستییە گەورەیەی من بە چەند ڕستەیەک وەسف بکرێت و بەس؟ بۆیە ئەمانە هێشتا بەس نەبوون بۆ وەسفی خۆشەویستیم بۆت.."

"دووبارە خۆشمدەوێیت، وردەکارییەکانتم خۆشدەوێت و هێشتا لە ئارەزوویانم وەک بڵێی هیچم نەزانیبێت لەسەرییان زوزو دەمەوێت هەستییان پێبکەمەوە، بۆنمونە هەر ئێستا دەمەوێت وردەکاری لێوەکانت دووبارە هەست پێبکەمەوە ڕازیت؟ دووبارە ئەم لێوە ئاڵانەم پێدەبەخشیت؟"
بە چاوی پڕ لە خۆشەویستییەوە داوای دەکرد..
هەر وشەیەک کە لە دەمی دەهاتە دەرەوە هەست پێدەکرا کە لە قوڵایی ناخ و دڵییەوە دێن، مرۆڤ کاتێک ئاشق دەبێت بێدەنگی نازانێت بەرامبەر مەعشوقەکەی و هەر دەیهەوێت زیاتر و زیاتر لەسەر خۆشەویستییەکەی باس بکات تا مەعشوقەکەی کەمێکیش بێت هەست بەم خۆشەویستییە بکات کە لە قوڵایی دڵەوە هەڵقوڵاوە

ئانی^

چاوەکانم بەتەواوی پڕ فرمێسک ببون و فرمێسکێک لە چاوی ڕاستم کەوتە خوارەوە، سەرم بە نەخێر دەجوڵاند..نا نابێت هێندە باش بێت لە دەربڕینی هەستەکانی...
هەر بەڕاست من شایەنی ئەوم؟ خۆشم نازانم کە چیم کردووە تا هێندە خۆشبویسترێم لەلایەن ئەوەوە..
هێندەم خۆشدەوێت وەسف ناکرێت پێم، یاخود تەنها منم کە باش نیم وەک ئەو لە دەربڕینی هەستەکانم...نازانم چۆن ئەم خۆشەویستییەی بۆ دەرببڕم..
ئەو خۆشبەختییەی لای ئەو هەستی پێدەکەم نەمدەتوانی لای هیچ کەسێک هەستی پێبکەم، هیچ باوەشێک جێگەی ئەم باوەشە پڕ لە هەست و سۆز و خۆشەویستییەی ئەو ناگرێتەوە  بۆم...هەرگیز هەستم بە هێندە دڵخۆشی نەکردووە لەژیانم..

سەیری دەکەم سەیری چاوە پڕ بووەکانی، بۆی دەمرم.
بەخوا گەر داوا بکات بۆی بمرم دەمرم هێندە ئازیزە لەلام و خۆشمدەوێت..ئامادەم هەموو شتێکی لەپێناو بکەم..

نەمزانی چی وەڵام بدەمەوە لەجیاتی قسە ئەوەم پێبەخشی کە داوای دەکات، ماچێکی پێدەبەخشم و ڕێگە بە هەردووکمان دەدەم دووبارە و هەزار بارە هەست بە وردەکارییەکانی یەکدی بکەین

دەستی ڕاستم خستە سەر ملی و دەستەکەی تریشم لە پشتی ئاڵاند و هەردوو قاچم بەرز کردەوە قاچەکانم لە کەمەری ئاڵاند..چاوەکانم داخست و سەرم لار کردەوە و لێوەکانم خستە سەر لێوی تا هەست بە تەزوویەکی کارەبایی بکەم کە بەنێو لەشمدا تێپەڕ دەبێت

بەهێمنی ماچەکەمان دەگۆڕییەوە و دووبارە لە وردەکارییەکانی یەکدی قول ببوینەوە، فرمێسکەکانم ڕاناوەستن لە ڕژان،
فـرمـێـسـکـی خـۆشـی.

-
دوای سێ دەقە لە هەستکردن بە لێوی یەکدی کەمێک لێک دوورکەوتنەوە، بەڵام هێشتا دەیانتوانی هەست بە هەناسەی یەکتری بکەن لەسەر لێوی یەکتری

ئانی دەستەکانی بردە سەر ڕوومەتەکانی جۆنگکووک و نێو چاوانی بە نێو چاوانیییەوە نا
"خۆشمدەوێیت جۆنگکووک، هیچ کات هێندە هیوام
بۆ شتێک نەخواستووە، بەڵام بەڕاستی هیوا دەخوازم ببمە نوسەر یاخود شاعیر تاوەکوو بتوانم هەستەکانم بۆت دەرببڕم، سوپاس بۆ هەموو شتێک سوێند دەخۆم نازانم چیت پێبڵێم تۆ چ شێتێکی ئەم قسە جوانانەت بۆ دێت"لێوەکانی خوار کردبۆوە

جۆنگکووک بزە جوانەکەی گەورەتر بوو"هەر ئەوەی کە منت قبوڵ کردووە و خۆشتدەوێم هەموو شتە نازەنینەکەم، تۆ بەس منت قبوڵ بێت لە ژیانت من هیچی ترم ناوێت لێت قوربانت بم"

پێکەنی"ئێستا ئەمەوێت هاوار بکەم، بڵێم جۆنگکووک پیاوی منە! کەس ناتوانێت دەستی بۆ ببات ئەو تەنها هی ئانییە!"

پێکەنی..خەریکبوو دەفڕی لە خۆشییا بەم قسانە"همم دەی بۆ هاوار ناکەی بزانم؟"

"جـۆنگـکـووک پـیـاوی مـنـە! کـەس نـاتـوانـێـت دەسـتـی بـۆ بـبات ئـەو تـەنهـا هـی ئـانـیـیە!!!"هاواری کرد پڕ بە قورگی

هەردووکیان پێکەنین بە دەنگ

——

دوای کەمێک سنەوبەر و داری ترییان کۆکردەوە و بەڕێکەوتنەوە بۆ خانووەکە.. جۆنگکووک ئانی لەسەر پشتی هەڵیگرتبوو و و عەلاگە دار و سنەوبەرەکەش بەدەستییەوە..پیاوی بەهێز.
ئانی داوای لێکرد با خۆی بڕوات یان هیچ نەبێت عەلاگەکان هەڵگرێت بەڵام جۆنگکووک نەیهێڵا بێگومان.

——

"هەی تڕحێو، خۆ ئێمە ڕەق بوینەوە تا هاتنەوە هەر بەڕاست بۆ دار کۆکردنەوە چوون یان شتی تر؟"تای وتی کاتێک ئاگردانەکەی چاکدەکرد

ئانی ڕوخساری پەمەیی بوو وەک هەموو کات کە شەرما..

"ئێ با بۆ شتی تریش چووبین هەقت چییە ها"جۆنگکووک وتی و چاکەتەکەی داکەند..

ئانی چووە لای جیمین و باوەشی لێدا"جیمینا، تۆ دڵنیای کە هاوڕێکەت بە باشی ئاگاداری جمە ئەبێت هەتا ئەچینەوە؟"

پێکەنی و قژی ئانی بردە دواوە"دڵنیام شیرینەکەم ئەو خۆی لە پشیلە و شت شارەزایە و دوو سێ دانەی تریشی هەیە دڵنیام ئێستا جیمین.."چاوی سوڕاند لێی تێکچوو"مەبەستم جمە جەوێکی خۆشی هەیە هایش لەو ناوە"

پێکەنی"باشە کەواتە، ئەی ئوپا کەی خۆشەویستەکەتم پێ دەناسێنیت؟"

سەیری کرد و چووە لای گوێی"ڕەسمیت پێ نیشاندەم؟"

ئانی سەری لەقاند دوو سێ جار بەپەرۆشی

جیمین خستییە سەر سێڵفییەکی خۆی و خۆشەویستەکەی کە چاوێکی قاوەیی و قژێکی درێژی ڕەشی هەبوو پێستێکی سپی..ئەو بەتەواوی جوان بوو

ئانی زەردەخەنەی کرد"واهـ زۆر جوانە، ئەی ناوی چییە؟"وتی کاتێک سەیری وێنەکەی دەکرد

"مێرینا"

"تەمەنی چەندە؟"

"بیست و دوو ساڵە"

"هممم"کەمێک غیرەی دەکرد..چی گەر هاوسەرگیرییان کرد و ئیتر جیمین گرنگی بەو نەدا
سەری بەرز کردەوە و سەیری کرد"ئەی باشە تۆ ئەوت زیاتر خۆشدەوێت یان من؟"گەمژانە بوو پرسیارەکەی دەیزانی بەڵام نەیدەزانی چۆن غیرەی دڵی دامرکێنێتەوە

جیمین پێکەنی کە هەستی بە غیرەکەی کرد"همم، هەمیشە خوشک شوێنێکی تاکی هەیە لە دڵی براکەیدا، تۆش بێگومان خوشکی منیت بۆیە من تۆم خۆشتردەوێت"
بێگومان هەر کەسە و شوێنی تایبەتی هەیە لەنێو دڵی کەسێکدا و ناکرێ خوشکەکەی و خۆشەویستەکەی بەراورد بکات بە یەک بەڵام تەنها ویستی غیرەکەی کەم بکاتەوە

ئانی پێکەنی بە دڵخۆشی و چەپڵەی لێدا و سەیری جۆنگکووکی کرد کە خەریکی سەیرکردنی تیڤیە"جۆنی جیمین منی زیاتر خۆشدەوێت تا خۆشەویستەکەی"

جیمین پێدەکەنی بە قشتیەکەی کاتێک باوەشی لەشانی دابوو

جۆنگکووک ویستی وەڵامی باتەوە بەڵام دەنگێکی بێزا کەر و گەورە سەرنجی هەمووانی خستە سەر تای

بەڵێ، جڕتێکی گەورە و بێتامی لێدا.. و پێدەکەنی

"ئەوە تۆ خەیاڵت هەر زۆر خۆشە کچێ تۆ چیت لەچاو خۆشەویستەکەی ئیشی بە تۆچییە"سەری بادەدا بە گاڵتەجاری و لەسەر قەنەفەکە دانیشت

ئانی بە گرژی سەیری دەکرد
"جیمین خۆی وای وت!"

"هم ڕاست ناکات ئەو ڕۆژە خۆی پێی وتم ئەم ئانی جیقنەیە هەر خۆی دەلکێنێ پێمەوە زۆر بێزارکەرە بەس لەبەر جۆنگکووک قسە ناکەم"بێگومان جیمین شتی وای نەوتووە هەموویان دەزانن چەندە ئانی خۆشەوێت تەنها دەیویست بێزار و ئیزعاجی بکات

ئانی ڕاستەوخۆ چاوەکانی پڕ ئاو بوون و لێوەکانی لەرزین لە ئامادەبوونی بۆ گریان..سەیری جیمینی کرد و لێی دورکەوتەوە"گەر هێندە بێزاریت با بتوتایە بە خۆم نەوەک لە شوێنێکی تر گوێم لێبێت!"وتی و خێرا ڕایکردە ئەوبەر بۆ باوەشی جۆنگکووک و بەتوندی باوەشی لێدا کاتێک دەگریا پڕ بە دڵ..هەر بەڕاست باوەڕی کرد

جیمین چاوەکانی فراوان بوون"تێهیۆنگی گەمژە!!"وتی سەیری تای کرد کە پێدەکەنێ بە دزییەوە و سەیری ئانی کردەوە و هەستایەوە"ئانی چۆن باوەڕ بەو درۆزنە دەکەیت ئەوە دەیەوێت بەینی ئێمە تێکبدات، سەیرکە بەخوا من شتی وام نەوتووە"وتی و چوو لە تەنیشتی دانیشت کە باوەشی لە جۆنگکووک دابوو

جۆنگکووک ماچی سەری کرد پێکەنینیشی دەهات"شش، چییە وا دڵناسکی جا با جیمین خۆشیشی نەوێیت ئەوت بۆ چییە کە منت هەیە"ئەمەی بەدڵ بوو کە یەکسەر هاتەوە بۆ لای ئەو چونکە زۆر غیرەی دەکرد کاتێک لە باوەشی جیمین بوو

ئانی سەری بەرز کردەوە لەسەر سنگی و سەیری کرد"چی؟؟ ئەی من بێ جیمین چی بکەم من ئەوم زۆر خۆشدەوێت کەچی ئەو وانییە!!"زیاتر گریا

جیمین پێکەنی..باشە پێی ناخۆشبوو بگری بەڵام لەلایەکیشەوە بەدڵی بوو کە هێندە خۆشی دەوێت..ڕایکێشا بۆ ناو باوەشی لە باوەشی جۆنگکووکەوە ئەمەش وایکرد جۆنگکووک چاوی بسوڕێنێت کە دووبارە یارەکەی لێبردرا خۆ نایەڵن دوو دەقە لە باوەشی بێت.

"شش، قوربانت بم دەی مەگری خوشکە جوانەکەم، تۆ چۆن باوەڕ بەو درۆزنە ئەکەی لەکاتێکدا باش ئەزانی چەندە تۆم خۆشەوێت؟"وتی و ڕوخساری ئانی خستە نێوان دەستەکانی

"بەڕاست وات نەوتووە..؟"ئانی بە دڵپڕی وتی هێشتا هەنسکی دەدا

پێکەنی"نەبەخوا، تای پێی بڵێ ڕاستی پێبڵێ دەی"

"ڕاستی ئەوەبوو کە وتم"وتی کاتێک پاڵی دابۆوە

جیمین چاوەکانی لێسور کردەوە

چاوی سوڕاند"ئۆهۆ، باشە درۆم کرد شتی وای نەوتووە خوا لەیەکتان نەکات، ویش کە ئیزعاجن وسبن دراماکەم دەستپێدەکات"

جیمین فرمێسکەکانی بۆ ئانی سڕی"نەمزانی ئەوەندەت خۆشدەوێم"پێکەنی

"من زۆرم خۆشدەوێیت ئوپا"لێوەکانی خوار کردبۆوە

"منیش زۆر زیاتر"

ئانی بزەی کرد

جۆنگکووک بەخێرایی ئانی ڕاکێشایەوە باوەشی خۆی لە غیرەیا..

جیمین پاڵی دایەوە و چاوی چووە سەر ئەو درامای تێهیۆنگ سەیری دەکات

"ئەوەندە لە باوەشم لامەچۆ"جۆنگکووک بە هەڕەشەوە وتی

ئانی سەیری کرد"بۆچی؟"

"چی بۆچی نازانی؟؟ ئەمەوێت لای خۆم بیت و تەواو"زیاتر گوشی بەخۆیەوە و ئانیش بەدزییەوە بزەیەکی کرد..

هەموویان چاوییان لەسەر تیڤیەکە بوو سەیری دراماکەیان دەکرد و قسەیان لەسەری دەکرد

"ئەم کچە جوانە خراپەکەیە تای؟"جۆنگکووک پرسی، بە ئەنقەست.

"ئا ئا ئەوەیە"تای وەڵامی دایەوە

ئانی سەری بەرز کردەوە و سەیری کرد"هم؟"برۆکانی گرژ کردبوو زۆر توڕەبوو.

ئەو بە کچی تری وت 'جــوان'؟!

———
"گرەو دەکەم تەنانەت فرمێسکەکانیشت شیرین بن"

Instagram&TikTok:ja.frv7

Continue Reading

You'll Also Like

68.7K 5.3K 24
"تەنها یەک شەوم پێ بدە بۆ ئەوەی هەموو هەستاکانم هێمن ببنەوە!" "دوایی چیی؟__دەڕۆیت و جێمدەهێڵیت وەک هەموو جارێک؟" "ئەم هەستانەی من ڕاستی نین ، ئەوانە...
64.2K 8.7K 34
Após a morte de seu pai Edward Teach, um dos maiores e mais respeitados piratas da região do Caribe, Mon assume como capitã do navio Concorde. Bem qu...
45.4K 3.1K 72
ဖတ်ကြည့်နော်😉😉
37.3K 4.9K 29
باس لە ژیانی کچێکی بچوک ئەکات کە لەبەر ھەژاری و نەداری بێ دایک و باوک وازی لەمەکتەب ھێناوە دەستی بەکار کردوە لە کۆمپانیەیەکی بەناوبانگ و بەھێز بەڵام...